دەوڵەتی کوردی بە ڕێوەیە بەڵام ڕێگاکان هەمووی خراو و کۆنن!

Friday, 28/08/2015, 18:29

2382 بینراوە


بووە بە بنێشتە خۆشەی بنی ددان!
ئەگەر بێتو بە ووردی چاو لە پەندە کوردییەکان بکەین بەدەر لەو هەموو یاساو ڕێسایانەی کە بەدرۆ بە پیی هەلومەرجی خواستراوی ئارەزووی دەسڵات داران دەر دەکرێن،ئەتوانین زۆر بە سانایی چارەسەری کێشەی هەڵبەستراوو دابەستراوو بەردەوامی ژیانی ئاسایی خۆمانی پێ بکەین.
ئەمجارە ئەو پەندەی سەرەوە ڕەنگ دانەوەی تەواوی دەبێت لە سەر ئەم ووتارەم.
باشووری کوردستان تەنها شوێن یان ووڵات نی یە کە یاساو مافی مرۆڤی تێ دا لاوازو کۆتوبەندکراوە،زۆر ووڵاتی تر هەن خراوتر لە کوردستان بەڵام!
ووڵاتانی تر خاوەنی دەسڵاتی یاسا دانانو پێگەی بڕوا پێکراوی نێوەندە جیهانی یەکانن واتە بە دەوڵەتی سەربەخۆ ئەژمار دەکرێن.
ئەوەی جێگەی زۆرداخو مرۆڤی کوردی بێ هیواو هۆش کردووە هەرێم بووەتە گۆڕەپانی نواندنی هێزو بەرهەم هێنانی ژمارەیەک ڕستەی دووبارە بوو،لە شیوازی ئامێرێکی ڕۆبۆتیک کە بەرنامەی بۆ دانراوەو تەنها یەک بابەت کە لە مێشکی دا دووبارەی دەکاتەوە.
توو ویژدانتان ئەی تاکی کورد ئەوە چەن ساڵە ئەم دەستەواژانەی خوارەوە بەبەردەوامی لەدووبارەبوونەوەدان لە کاتێک دا لە جیهانی دەرەوە زیرەکترین تەلەفۆن کە هێشتا توانای باشی تێدا مەوە وەک ئایفۆنەکانی پێش" ئایفۆن شەش و گەلاکسیو ئەندرۆید "
کەچی لەبەر ئەوەی جیهانو مرۆڤایەتی لە کنەکردنو ئارەزوی زیاتر بەدەست هێنان بەردەوامن پێیان باش نی یە باس لە بابەتی بەسەر چوو بکەن؟
"کارەبا بڕا نا هاتەوە،سەرۆک ووتی نا قبوڵی ناکات،هێز جوڵا بەرەو کام شارو دژی کێ،کوردستان لە مەترسی دایە کام مەترسی،سەرۆک تاکە پیاوە ئەی بۆ ئەوانی تر پیاو نین،فڵان بەرپرس پەیامێکی بڵاو کردەوە تەنها بەروارەکەی نوێ یە،سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەم بەڵام کەس ڕێزی لێ ناگرێت،پێشمەرگە تاکە پارێزەری نیشتیمانە بەڵام کرێ چی یە،سەرۆکەکان خاوەنی تابورێک چەکداری بنەماڵەن بەڵام بۆ خوا کەسیان ڕازی نین بڕۆنە پێشەوەی بەرەکانی جەنگ،ئەمڕۆ پێشمەرگەیەک شەهید بوو بەڵام لە بنە ماڵەیەکی هەژارە،لە پایتەخت مانۆڕە ئەی دژی کێ،مووچە هات بەڵام هەر نەهات،دەوڵەتی کوردی بە ڕێوەیە بەڵام ڕێگاکان هەمووی خراوو کۆنن،دوکانو مۆڵەکان نایابترین کاڵای تێدان بەڵام بە پێوانەی مناڵانی بەرپرسو دەست ڕۆیشتووان،هەر ڕۆژەو بەنداوێک دیزاین دەکرێت بەڵام بە خاشاک دەوردراون،بێکاری تا بێت لە زیاد بوون دایە بەڵام لە دەکارو نیپاڵەوە کرێکار دێنن،پەکەکە دەبێت لە کوردستانی باشوور بڕۆنەدەرەوە بەڵام بامەڕنی بووتە گەلەری بۆ سوپای تورکو وێنەی ئەتاتورک،حیزبەکان دەبێت سازان بکەن بەڵام سەدان سازان بە شوو درا ئەوان هەر بێ سازان کاوێژ دەکەن،شەڕی ناوخۆ بەڵام قوربانی یەکانی تەنها خەڵکانی هەژار بوون،هەرگوندەو مزگەوتێک کەمتری تیا نی یە بەڵام تا بێت دین ترس وە بەر دێنێت،سەرۆک تاڵەبانی شوکور باری تەندروستی باشە بەڵام ناتوانێت ئاخاوتن بکات،بەهەزاران تەنکەرە نەوت بەرەو دەرەوە دەڕۆن کەچی خەڵک پشتی بە ناوەند بەستووە....
ئەی کەواتە کوتو مت ئەو پەندە کوردی یەی سەرەوە جێگەی گرتووە کاتێک باس لە شتێک دەکرێت بەبەردەوامیو بێ تام دەبێت.
لە ڕاستی دا بنێشتی نوێ هەر چەند جارێک هێنانو بردنی لە نیو زاردا خۆشو بەتامە ئیتر خۆشە دەبێتو چێژ لە دەست دەداتو دەبێت بە خۆشکەو دەبێت وازی لێ بێنیت.
بەڵام لەدوایی دا بۆ ئەمڕۆی باشووری کوردستان خەڵک مافی خۆیەتی بپرسێت ئەرێ ماندوو نەبوون لە کۆڕو کۆبوونەوەی بێ تامو بێ ئاکام!
منیش دەڵێم نا خۆ نانیان بەساجەوە نەسووتاوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە