گۆشەیەک لە جینایەتەکانی بنەماڵەی حوسێن یەزدانپەنا (بەشی دوو)

Saturday, 03.18.2017, 22:37

9342 بینراوە


بەڕێزان، کاتێک بەشی یەک پێشکێش کرا حەسەن  یەزدانپەنا، ناسراو بە سمکۆ بە نووسینی کۆمێنتی ناڕاست و خۆهەڵکێشان داخی دڵی خۆی له‌ ژێر بابەته‌که‌ماندا له‌ کوردستانپۆست خاڵی کرد، وایانزانی کاروانی دژایەتی بنەماڵەی خیانەتکاری یەزدانپەنا دەوستێنین و نەیانزانی گرووپی ئێمە بڕیارمان داوە بە نووسینی ڕاستیەکان کە ساڵانێکیش لە ڕێگەی پەیجی ڕاستیەکانەوە خەڵکمان ئاگادار دەکردووە، بۆیە ئیستاش وازیان لێ ناهێنین، بەردەوام دەبین لە ڕیسوا کردنیان تا ئه‌و کاته‌ی گه‌له‌که‌مان ئه‌مانه‌ باش ده‌ناسن،. ئەوان کە خۆیان بە شۆڕشگێڕ دەناسێنن، بەڵام جگه‌ له‌ دەسترێژیکەر بۆ سه‌ر ژن و کچی خه‌ڵک، بە تێبەتی ئەوانەی دەهاتنە لایان، هیچی دی نیین، هەروەها پێشێلکردنی ماف و کەرامەتی ژنان و کچانی لێقەوماو هیچ به‌رهه‌مێکی دیکەیان نەبووە، با بزانین ئایا ئێمە جاش و پاسدارین یا حوسێن کۆنە تەوابی و بنەماڵەکەیان.!
----------------------------------------
ئێستاش درێژەی بابەت و له‌ خزمه‌ت خوێنەرانی بەڕێز دا...
حوسێن یەزدانپەنا جگە لەو هەموو خیانەت و جینایەتانەی دەرحەق بە گەلەکەی کردوویەتی، بەشێکیش خیانەت و جاسووسی لە دژی خەڵکی باشووری کوردستان، حزبه‌کانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دێموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان و خەڵکانی سڤیل کردووە و سه‌رجه‌میان باس ده‌که‌ین.
لە دوای ڕاپه‌ڕین و له‌ ساڵه‌کانی کۆتایی حکومەتی بەعس دا و لە شاری بەغدا و بە هۆی خزمایەتی بەگلەرەکانی فەیزوڵڵابەگی دەگەڵ خێزانی سەردار جاف "مریه‌م خانم"  کە خوشکی عەلی قازی یان کوڕی ڕەشە و حوسێن وەک زۆر پەتی دیکە لەخۆڕا خۆیان پێوە هەڵدەواسێت و وازیان لێ ناهێنێت، ئەوکاتەی لە مقەڕی بۆتێ و هەروەها پاشان له‌ گوندی سووسێ کە تا ساڵ ۱۹۹٦ و خیانەت بە یەکێتی نیشتمانی و دەرکرانی لە سنووری یەکێتی لەوێکانێ بوون، سەرجەم بەڵگە و بابەتە عەسکەری و هەستیارەکانی پێشمەرگەی باشووری لە ڕێگەی ئیستخباراتی به‌عس له‌ کەرکووکەوە دەدایە ڕێژیمی سه‌دام و ئەوانیش لە بەرانبەردا ئیزنیان دابوویێ کە لە سنووری کەرکووک کە لەو کات دا مامەڵەی قاچاخی سووتەمەنی و هەندێک خۆراک هەبوو بە دڵخوازی خۆی ئیش و کار بکا و پێشی پێ نەگرن له‌م کاته‌دا شوانه‌ی زاوایان ده‌وری به‌رچاو هه‌بووه‌ و دواتریش ناسنامه‌ و جنسیه‌ی ئێراقی له‌ لایه‌ن به‌عسه‌وه‌ له‌ به‌غدا بۆ درووست کرا که‌ ناوی سیراونه‌ له‌ ناسنامه‌ ئێڕاقیه‌که‌یدا.
حوسێن کۆنە تەواب بەم حاڵه‌شه‌وه‌ شەوە نەوستابوو و چەند جارێک بە دزی و بە نهێنی پاراستنی پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراقەوە و لە ڕێگەی جاشی بەناوبانگ (بارام وەلەدبەگی)ەوە و هەروەها پێوەندیی چڕوپڕ ده‌گه‌ڵ سوپای قودس و هاوکاری سەکینەی خوشکی کە لە ئێران دەژیت، فەرماندەیی لەشکری کوردستانی پارتی دێموکراتی ئێراق و چالاکی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە ڕێژیمی ئێران دەفرۆشت. کاتێک خیانەتی حوسێن بە لووتکە گەیشت و خەریک بوو پارتی دێموکراتی کوردستان بە هەموو شتێک بزانێت لە ڕێگەی سیخوڕیی بۆ هێزەکانی ئەمریکا و بە دەستەوەدانی کۆنسوولخانەی ئاخوندەکانی ئێران لە هەولێر بە بیانووی ئەوەی کە قاسم سولەیمانی و ژوماریەک دیپلۆمات تیرۆریستی ئێرانی تێدایە خۆی ڕزگار کرد و چەند جارێکیش بە فێڵ و درۆی خۆی پاراستنی پارتی هەڵخەڵەتاند کە ڕایگەیاند حزبەکەی ئه‌و چەند تیمی تیرۆریستی ئێرانی ناسیوە  و زانیاری تەواوی هەیە له‌ سه‌ریان و دەیانهەوێت لە سنووری هەولێر خراپکاری بکەن و لە قاویان دەدات. کەچی هیچکات نە تیمی ڕێژیمی ئێران ناساندرا و نە کەسیش جگە لە یەک دوو پێشمەرگەی ماڵوێران و لێقەوماوی خۆی کە دژایەتیان دەکرد تەحویلی ئاسایش و پاراستن دران لە هەولێر.
کاتێک ئێران بە فێڵ و تەڵەکەی حوسێن کۆنە تەوابی زانی جارێکی دیکە بە تووڕەیی بارام وەلەدبەگی ناردەوە بۆ لای و دەگەڵ کەسێکی تایبه‌ت بە ناوی ئەحمەدی کە نێردراوی تایبەتی ئیتلاعاتی ئێران بوو و دواتریش ئەم عەجەمە ماوەیەکیش دەگەڵ (ئیسماعیل فەرەیدوونی) کە گەورە جاشی بەناوبانگی شاری بانەیه‌ لە ئاسایشی سلێمانی دەستبەسەر بوون.
حوسێن کۆنە تەواب تەنانەت دەگەڵ کۆساری برای هامنۆی ژنی کە قاتڵی سەرەکی سەعیدی برای بوو نێوان خۆش دەکات و دەیکاتە پردی پێوەندی دەگەڵ وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیمی جینایەتکاری ئاخوندی ئێران و بە نهێنی و دوور لە چاوی دایک و بابی لە باشووری کوردستان دەگەڵ کۆسار کۆدەبێتەوە. حوسێن لە دانیشتنێکی تایبەت دا ئیتلاعات دڵنیا دەکاتەوە کە بەمزوانە تیمێکی تایبەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و چەند کەسی ئیستخباراتی ئەمریکی (سی ئای ئەی ) لە سنووری پیرانشارەوە دەنێرێتەوە و قەولی پێداون هەندێک فیلم و وێنە لە پاسەوانانی سنووری ئێران هەڵبگرن و ئه‌مریکیه‌کان داوای دیتنی قووڵایی خاکی ئێرانیان کردووە لێی و بۆیە به‌ کۆماری ئیسلامی ڕاده‌هه‌ینێت هەرکات من بە جلی کوردییەوە ئەمانەم نارد بیانگرن و ئەوکاتیش خەریک بوو پارتی بە پێوەندی توند و تۆلی من و ئێوە بزانێت بۆیە برادەرانی کۆنسوولخانەی هەولێرم بە ڕاپۆڕتێک بە گرتن دا و خۆشبەختانەش ئازاد کران.
حوسێنی کۆنە تەواب لە بۆ ئەوەی ڕۆژی یەکەم تیمە ئەمریکیەکە پێشمەرگەیەکی ئاسایی ئەویان بە سمێڵەوە دیتبوو و حوسێن بە درۆ و دەلەسە گوتبووی هێزی تایبەتم هەیە بۆ ڕاپەڕاندنی ئێوە بۆ دیوی ئێڕان، دەڵێت بە پێشمەرگەکەی خۆی کە ناوی هەڵۆ ڕەمشتیە کە بچۆ سمێڵت بتاشە با ئەمانە کە دەگەڵ تۆ و کاکەڕەش لاجانی و چەند کەسی دیکە دەیانێرمەوه‌ سەر سنوور نەتاناسنەوە و تۆم وەک هێزی تایبەتی یەکێتی شۆڕشگێڕان پێیان ناساندووە. تیمە ئەمریکیەکە لە ڕێگەی سنووری گوندەکانی قەندیلەوە بەرەو پیرانشار بەڕێدەکەون. ئەم کەسانە بە هاوکاری سمکۆ کە زمانی ئینگلیزی تۆزێک دەزانێت و پێشتریش بۆ خواردنەوەی مەشرووبێکی خۆڕایی لە عەنکاوە دەچووە لای کارمەندانی UNHR  واتە ڕێکخراوی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بیانیەکانی تر لە کوردستان و ژن و کچی لێقه‌وماوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە به‌ مه‌به‌ستی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌هاتنه‌ باشوور بۆ ئه‌وانی دەبردنەوە، دوای تەوابوونی ئیش و کارەکانی تیمە ئەمریکیەکە چەند وێنەیەکیش دواتر لە بڵاڤۆکی تایبەتی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دا بڵاو دەکەنەوە کە هەوڵ دەدەین لە بەشەکانی دیکەدا وێنەکەش بخەینە ڕوو با حوسێن کۆنە تەواب و سمکۆی برای نەڵێن تیمی ئێمه‌ ڕاست ناکەین.
دواتر ئێران کاتێک لە ڕێگەی جاسووسی تایبەتی هەر خودی شەخسی حوسێن یەزدانپەناوە دەزانێت ئەمریکا بە نیازە ئاگاداریی حاڵەتی سنوورەکانی بێت، زۆر زوو سنوورەکانی توند و تۆڵ دەکات و دوو شاخەوان و گەڕیدەی ئەمریکی لە سنووری مەریوان بە فیت و جاسووسی حوسێن یەزدانپەنا دەستگیر دەکات و لە کاتێکدا ئەمانە ڕادەگەیێنن لە سەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵات ڕێگەیان لێ تێکچووە و تەنیا شاخەوانن و گەریدە و هیچی تر.
بەڵێ بەڕێزان حوسێن کۆنە تەواب بەمشەوە ناوەستێت و لە ڕێگەی زاواکەیەوە بە ناوی (شوانە کامیارانی) و پێشمەرگەیەک بە ناوی ڕزگاری خەرمان و چەند کەسی دیکەوە لە دوای ڕووخانی بەعس دەست دەکەن بە دزی و ڕاوڕووت لە بەغدا و مووسڵ و پاسێکی گەورە لە جۆری هیوندای و چەند سەیارەیەکی مۆنیکا لە بەغدا دەدزن و خاوەنەکانیان دەکوژن و کاتێک دێنەوە بنکەی هەولێر پرسیار لە ڕزگاری خەرمان دەکرێت بۆ چاوت سوور بووە و سەیارەکان شوێنی گوللەیان پێوە دیارە لە وڵامدا دەڵێتن، کوڕە ماڵتان نەشێوێت خەریک بوو بمانکوژن و ئێمە ئەوانمان کوشت. لە شاری مووسلیش کەسێکی دز و جەردەی حزبەکەی حوسێن بە ناوی کاکە ڕەش یان حوسێن لاجانی کە پێشتر لە حزبی دێموکرات لەمەڕ بێ پرەنسیپی و دزیی وەدەریان نابوو چەندین ئامێری ئەلکترۆنی وەک کۆمپیوتەر و پرینتەر و ژمارەیەک چەکی سووک و قورس دەدزن.
لەم کاتەدا کە حوسێن لە ڕێگەی جاسووسی هەمە لایەنە بۆ  ئەمریکا و ئێران و کۆنە بەعسیەکان زۆر دەوڵەمەند دەبێت دیسان دەگەڵ دایک و باۆکی بە شەڕ دێتن و عومەرە سووری باوکی و دایکی و شوانەی زاوایی و فریشتەی خوشکی و حەسەن لێی جیادەبنەوە و بە بیانووی ئەوەی کە ساڵی 2007 کوڕی ڕەش کراوەتە سەرۆکی پارتی ئازادیی شەڕیان لێ دووپات دەبێتەوە. بەڵام ئامینەی شاریکه‌ندی دایکی حوسێن لە حاڵێکدا کوڕی ڕەش دەکاتە بیانووی جیابوونەوەی کە هەر خۆی چەپڵەی بۆ لێ داوە و لە بەشەکانی دیکە دا بە تۆماری دەنگی بڵاوی دەکەینەوە که‌ چی ده‌ڵێتن.
دوای جیابوونەوە سمکۆ بە هۆکاری ئەوەی چەند جاران بە بەرچاوی خەڵکی هەولێرەوە خەریکی بەدڕەوشتی دەبێت لە کۆڵانان و لە لایەن پارتیەوە جیاواز لەوەی ئێهتیمامی پێ نادرێت چونکه‌ باش ده‌یناسن، ئاگادار دەکرێتەوە که‌ تێکه‌ڵ به‌ حوسێن بێته‌وه‌ و دواتریش لە بێ ئیش و کاری دا خەریکی کۆتر بازی دەبێت کە وێنەکانی بڵاو دەکەینەوە.
هه‌روه‌ها حه‌سه‌ن یان سمکۆ له‌ ڕێگه‌ی شوانه‌ی زاواین و له‌ ئۆتێل شیراتۆنی هه‌ولێر ده‌یهه‌وێت فایلی تایبه‌ت به‌ چه‌ند که‌سی بفرۆشێت که‌ له‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ دا وێنه‌ی کاکی عه‌ڕه‌بیش بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌ و دواتر سمکۆ له‌ ترسی پاراستن شوانه‌ ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ که‌ ناوێرێت کاری وا بکات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کابرای عه‌ڕه‌ب قه‌ولی پاره‌ی باش به‌ سمکۆ دەدات ته‌نیا به‌شێکی ئه‌و کاره‌ قه‌بووڵ ده‌کات که‌ ئه‌ویش فایلی زانیاری له‌ سه‌ر کۆمپانیاکانی سه‌ر به‌ پارتیه‌ له‌ هه‌ولێر.
لێرەشدا چەند کلیپی حوسێن یەزدانپەنا و حەسەن عەبدوڵڵزادە ناسراو بە خۆنەشۆر بەرپرسی کومیتەی ئاڵمانیای حوسێن و چەند وێنەیەکی تایبەتی دیکه‌ بڵاو دەکەینەوە.
لە بەشەکانی داهاتوودا بە بەڵگە و داکۆمێنتەوە باسی زۆر جینایەت و خیانەتی وەک مامەڵە بە مادە هۆشبەرەکان، ڕفاندنی خەڵک، جاشایەتی بۆ ئێران، مامەڵە دەگەڵ میتی تورکیا و چەند شتی زۆر گرینگتریش دەکەین کە حوسێن یەزدانپەنا خەڵکی لە سەر کوشتووە و بەڵگەکانیش بۆ خوێنەرانی بەڕێز دەخەینە ڕوو.
چاوەڕوانی زیاتر بن بە بەڵگە و داکۆمێنتەوە....بەمزوانە...
-----------------------------------------------
هەندێک لە وێنەکان:
هامنۆ ژنی حوسێن له‌ کاتی ئه‌وه‌ی کچی خه‌ڵک خزمه‌تی ده‌که‌ن له‌ سه‌یرانگه‌ی هه‌ناره‌
حه‌سه‌ن کاتی سه‌رخۆشی و رابواردن. ئەمەش وەکو خەبات بۆ دەنووسرێتەوە
کۆترخانەکەی ئاغای حەسەن یەزدانپەنا ئەمەش دەچێتە ناو سیڤی خەباتەکەی
حه‌سه‌ن و دایکی دوای جیابوونه‌ له‌ حوسێن و داوای یارمه‌تی خوسره‌و جاف
ئامینه‌ شاریکه‌ندی که‌ ژیانی شاهانه‌ی هه‌بوو له‌ هه‌ولێر
ئامانج کولیایی ناوە کە حوسێن کۆنە تەواب شوێن بزری کرد

 وەکو بەڵگە گوێ لەو ڤیدۆیانەی خوارەوەش بگرە 

ده‌نگی شه‌هید ساکۆ پێش کوشتنی له‌ لایه‌ن حوسێن یه‌زدانپه‌نا

سكاڵای دایک و بابی شه‌هید ساکۆ له‌ مه‌سعوود بارزانی

قسه‌کانی مه‌نسوور ته‌ها ئه‌ندامی پێشووی پارتی ئازادیی حوسێن یه‌زدانپه‌نا
حیزبی دیموکرات باس لە رفاندی پێشمەرگە دەکات لەلایەن حوسێن یەزدانپەنا
هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایلێکی دیکه‌ی حوسێن یه‌زدانپه‌نا له‌ زمان ناسر ته‌هاوه‌
باسکردنی فایلێکی دیکه‌ی حوسێن یه‌زدانپه‌نا