ئەی کورد دۆست و دوژمنی خۆت بناسە

Friday, 08/12/2017, 3:46

4950 بینراوە


ووڵاتی سوید وەکوو هەموو ووڵاتێکی دیکە کۆمەڵێک پارتی سیاسی هەیە، لە ڕاست ڕەوەکان مۆدێرات، فۆڵک پارتی، سەنتەر پارتی، کریسدیموکراتەکان، سڤەریا دیموکرتەکان، چەپەکانیش ڤێنستەر پارتی واتا پارتی چەپی سویدی یان شیوعی، سۆشیال دیموکرات، پارتی ژینگە، سەرجەم پارتەکان پڕوپاگەندەی مرۆڤ  دۆستی و ئازادی دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا سەراپایان درۆ لەگەڵ خەڵک دەکەن و باوەڕیان بەخەڵکنیە، جگە لە ڤێنستەر پارتی شیوعەیەکان کە ئامانجیان بەختەوەری خەڵکە، تەنانەت سۆشیال دیموکراتەکانیش بۆ چەواشەی خەڵک دروست بوون کە ڕێگر بن لەئاستی سۆشیالیستی ڕاستەقینە،هەر بۆنموونە سۆشیال دیموکراتەکان کە خۆیان بە میراتگر مرۆڤ دۆستی خەڵک دەناسێن،هەرلە هەرەسی سۆڤێتەوە ووردە ووردە پاشەکشە لە دەستکەوتەکانی گەل دەکەن، بۆنموونە سۆشیال دیموکراتەکان هەمیشە هەوڵدەدەن بەتایبەتی لەدوای ڕوخاندنی سۆڤێتەوە کە کەرتی خاوەنداری کەسی برەو پێبدەن،تەنانەت نەخۆش خانەش، ئەوە تەنها ڤێنستەر پارتەیاکانی سویدە کە دژی ئەو ڕەووشەن پێداگری دەکەن کە خەستەخانە موڵکی گەلە و ڕێگە نادەن کە هەرگیز بە تایبەتی بکرێت،جگە لە ڤێنستەر پارتی واتە پارتی چەپەکان یان شیوعەیەکان،هیچ کام لەپارتەکانی دیکە دژایەتی ئەوە ناکەن کە خەستەخانە نەفرۆشرێت، واتا هەموویان لەگەڵیدان. سۆشیال دیموکراتەکان کە لەهەموو حزبەکان جگە لەڤێنستەر پارتی مرۆڤ دۆسترن، کە چی ئەمانیش هەوڵدەدەن کە بودجەی لەهەموو بیرۆکان گرنتر خەستەخانەیە کەم بکەنەوە، بەمەش دەبێتە هۆی نە دامەزراندنی دوکتۆری پێویست و کەمتەر خزمەت گوزاری کەمتر بۆ هاوڵاتی، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی قەیران بۆ هاوڵاتی، بۆیە لە ڕژنامەکاندا دەبیستین فڵان مرد، لەبەر ئەوەی دوکترۆ فریای نەکەووت، یان زۆر جار دەبیستین کە نۆرەی نەشتەر گەریەکەی یان چاوپێکەووتنی دوکتۆر زیاد لەپێویست، دەبێت کە چاوەڕێ بکریت.
حزبەکانی دیکەبە هیچ شێوەیەک بیریان لەلای خەڵک نیە، بۆ نموونە مۆدێراتەکان کە کاک "مەحمود فەهەمی" ئەندامی پەرلەمانیەتی و سەربە بنەماڵەی مچە بارزانیە، دەنگی نەدا بۆ بە جینۆساید  ناسینی کیمیابارانی هەڵبجە و ئەنفالکردن.
هەروەها خوودی ڕۆژنامەکانی سویدی دەربارەی سکرتێری پارتی مۆدێراتی سویدی نوسیوەیە چنگە خوێناویەکانی "کارلبلید" چنگ بۆ گینادارە دڕندەکان بەکار دەهێندرێت نەک مرۆڤ،
یان پشکە خوێناویەکەی کارلبیلد، کە بەشێکی باس دەستە خوێناویەکەی کارلبیلد دەکات، مەبەستی بەشە پشکی کارل بیلدی سکرتێری مۆدێراتەکان لەسەر حسابی خوێنی گەلەکەمان،گەلی کورد. هەروەها باس لەوەش دەکرێت کە کارل بیلدی سکرتێری مۆدێراتەکانی ئەوسای سوید بەشدارە لە کوشتنی ١٢٠٠٠ کەس و ئاوارەبوونی ٢٠٠٠٠٠ هەزار کەس.
بەڵام چەپەکان، ڕونتر بڵێێن شیوعیەکان بەگشتی بەتایبەت سکرتێری حزبەکەمان "یوناس خوێستێدت" شلگیرانە هەمیشە وەک پارێزەرێک پارێزگاریکردووە لەگەلەکەمان، تەنانەت بەپێی توانا دژی داخستنی تێڤیە کوردیەکان بووەو بەشداری داگاکانی کردووە،کەلە دانیمارک ڕوویدا ٧، ٨ ساڵی ڕابردوو.
تەنانەت بۆپشگیری "کوبانێ تەنها حزب بوو کە ئەندامی خۆی ڕژاندە شەقامەکان و وەک پشگیری، ئێستا وەک پشگیری تەنها حزبە کە وەک پشگیری سبەینێ دەچێتە ئەنکارا، بۆ بەشداری دادگای بەڕیز سەلاحەدین دەمیرتاژ.
دەبا ئیتر دۆست و دوژمنی خۆمان بناسین و دەنگ بەو حزبە بدەین کە لە ڕۆژە سەختەکاندا پشگیریمان دەکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە