کوردستانپۆست و شەقام

Monday, 18/12/2017, 1:42

6687 بینراوە


کارێکی نەک هەر ئاسان نەبوو، بەڵکو دژوارترین کاریش بوو، کە لەو سەردەمەدا سەراپای کورد سەرگەرمی دانانی یاسای عێراقی نوێ بوو، زۆر کەس بە دەهۆڵی دەیان تێڤی و سەدان ڕادێۆ و هەزران ماڵپەڕ و ڕۆژانامە مەست و حەیران بووبوون، لەگەڵ ئەو هەموو رابردووە پیسەی سەرانی کورد لە شاخ، کوردستانپۆست تۆ بێیت و دەستە بدەیتە قەڵەم  ڕەخنە لەو دەسەڵاتە بگرێت، چونکە زۆرینەی هەرە زۆری خەڵک بۆ هەڵپەڕکێی نۆرەی دەگرت، نەک هەر باوەڕیان بە ڕەخنە نەبوو، بەڵکو هەر گوێشییان لە کوردستانپۆستیەکان نەدەگرت و گاڵتە و گەمەشیان پێدەهات، وەک نمونە مەهاباد قەرەداغی گاڵتەی بە کوردستانپۆست دەکرد و دەیگوت: من نەمدیوە ماڵپەڕێک بتوانێت دەسەڵاتێک و سەرکردەی میللەتێک بڕوخێنێت! لەوەش زیاتر پەلاماری کوردستانپۆستیان دەداو تەنانەت هەزاران بوختانیشیان بۆ دروست دەکرد، دەیان جار خودی کوردستانپۆست هاککرا، مایل و مالپەڕ و فەیسبووکی نوسەرەکانی هاککران. چەندین جار بەرەو دادگاکانی ئەوروپا پەلکێشکران، کاتێک کوردستانپۆست وێنەی مەسرور و مەسعود بارزانی لە هۆڵەندییەوە وەرگێڕایە سەر کوردی، کە چۆن ئەکتەر و سۆزانیەکی ناوداری هۆڵەندی قسەی لەسەر کردوون، بنەمالەی بارزانی ئەو ژنەیان هێنایە دەنگ و ووتی سکاڵاتان لەسەر تۆمار دەکەم، ئەگەر وێنەکە لە کوردستانپۆست لانەبەن، ناچارتان دەکەم بە سەدان هەزار دۆلارتان لێبسەندم، چونکە  ئەو لەشفرۆشە هۆڵەندیە ئاگاداربوو، کە وێنەی لەگەڵ کەسێکی گیرفان چەور و قەبەدا گرتووە لەە گەڵ مەسعود و مەسروردا وەک خۆی باسی کردبوو رایبواردبوو.. ئەمە جگە لەوەی کە دەیان نووسەر هەر ئەوەندە پەیوەست بوون بە کوردستانپۆستەوە، تا ئەو کاتەی دەسەلات دۆسیەکەی لێوەرگرتن بوون بە نووسەری موچەخۆری بندیواری دەسەڵات، هەر بۆ نموونە نووسەرێک بە فیتی لایەنێک هاتبووە ناو ستافی کوردستانپۆست بەناوی (X. زەنگەنە)، گڕی گرتبوو کە تەها ئەمین هەڵەدنی لە کوردستانپۆست دەبێت دەربکرێت، تەنانەت رۆژێک یەکێکی کوردستانپۆستی بۆ نیوەڕۆ داوەت کرد بۆ ماڵەکەی خۆی، بەڵام کە دەزانێت، کوردستانپۆست داواکەی جێبەجێ ناکات، یەکسەر دوور لە عادەت و عورف و رەوشتێک لە نیوەی رێگا پێی وتبوو مەیە، چونکە تەها هەڵەدنی دەرناکەن و وێنەکەی ناسڕنەوە!. ئەمە نمونەیەکی زۆر بچوک بوو، کە زۆر کەس هاتوونەتە ناو کوردستانپۆست لە ژێرەوە مەبەستێکی دەسەڵاتیان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە، کاتێک بۆیان نەدەچووە سەر پاشقولیان دەگرت و وازیان دەهێنا، یان هەندێکی دیکە چونەتەوە لای دەسەڵات، هەروەها نووسەرێکی کوردستان هەبوو، دەیتوانی شایەتدانێکی دادگا کە ڕیبگرێت لە سزادانی کوردستانپۆست، کەچی بێدەنگی هەڵبژاراد و کوردستانپۆستی دابە سزادانی دادگای ئەوروپا (لەکاتێکدا هەواڵەکانی کوردستانپۆست بەتایبەتی شەڕەکەی پاوە و بەبەڵگەی خوودی ڕۆژمانەی"ڕۆستاخیزی ئەو سەردەمە").
هەمووشمان ئەو راستیە دەزانین، کە هەر لە یەکەم چرکەی دۆلار بارینەوە، هەزاران ماڵپەڕی دەسەلات، دەیان تێڤێ، لەشکرێک نووسەری شەلاتی سەر بە دەسەلات کەوتنە پەلاماردانی نووسەرانی کوردستانپۆست و دروست کردنی ناو ناتۆرە و هەڵبەستنی درۆ، کارگەیشتە ئەو ئاستەی "عومەر فارس"ی کوردستان نێت، ناوی نووسەرێکی کوردستانپۆستی بۆ دەسەڵاتی بنەماڵە ئاشکرا کرد، بنەماڵەی بارزانی "سەردەشت عوسمانیان"یان تیرۆر کرد.
سەرەتا و کۆتایی مەبەستی کوردستانپۆستیەکان ئەو پەیامە بوو، کە بە گەل بڵێن، دەسەڵاتدارانی ئەوسا و ئێستای باشووری کوردستان ساختەچی، درۆزن، خائین و خۆفرۆشن. بیرتان ماوە کە جەلال تاڵابانی ووتی: ئێمە فەقیرین و هیچمان نییە، ئەگەر من هێرۆ بمرین مەگەر شارەوانی بماننێژێت، ئەو کاتە کوردستانپۆستیەکان چۆن ریسوایان کرد!؟ دەیان وت خەڵکینە باوەڕ بە جەلال تاڵەبانی مەکەن ئەم کابرایە درۆزن و بێ ئابڕووە! ئەوە دوا سنووری ساختەچێتیە؟ کوردستانپۆستەیەکان بەهەموو هێزیان دەیاقیڕاند کە مەسعود درۆزن و ساختەچییە ، کاتێک ووتی: بەخوا من هیچم نییە تا خەڵاتتان بکەم جگە لە سەعاتەکەی دەستم نەبێت، ئەو کاتە کوردستانپۆستیەکان هاواریان کرد، مەسعودی بێ ئابڕۆ چۆن درۆ دەکات و پێتان رادەبوێرێت، چونکە خۆی و مەلا مستەفای باوکی لە دوای ئاشبەتاڵ  ٧٥ ملێۆن دۆلاری شۆڕشیان دزیوە.
ئەو کاتەی کە سەراپای گەل بە هێزی دۆلار گێژ و کاس کرابوو، کوردستانپۆستیەکان هاواریان دەکرد، کە ئێستا باشترین هەلە، گەلی کورد داوای جیابوونەوە لە عێراق بکات، واز لە نووسینەوەی دەستوور بهێنن، چونکە عێراقی بەعسی ڕووخاو و تەواوی نوێنەری گەلانی جیهان لە عێراقدا بوون، بەهۆی پەلاماری هاوپەیمانان بۆ سەر بەغداد.
----------------
ئەمڕۆش خۆشبەختانە شەقام ئێستا بە سانایی لە چریکەی کوردستانپۆستیەکان دەگات، ئێستا شەقام ئەو چریەکەی کە لە ٢٠ساڵی ڕابردوودا وێردی سەر زمانی کوردستانپۆستیەکان بوو بە وێردی سەر زمانی شەقام، هەرچەندیش درەنگە، بەڵام سویدی واتەنی درەنگ باشترە، کە هەر نەبیت.  ئێستا شەقام بەدەنگی بەرز هاوار دەکات، بنەماڵەی ال بارزانی و ال تاڵەبانی دزن، جەردەن، خۆفرۆش و نیشتیمان فرۆشن.
هەر لەدوای ڕوخاندنی پەیەکەرەکەی سەدام لە مەیدانی فەردۆسی، باشترین هەل ڕێکەوت بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، چوونکە ئەوانەی خۆیان ئامادە کردبوو بۆ گرتنە دەستی دەسەڵاتی عێراق، ئەوانە "پۆڵ برێمەر" واتەنی سەرتاپایان گەجەر و گوجەری کۆڵانەکانی شام و تاران و ئەوروپا بوون، تەنها لە بیری خڕکردنەوەی ساماندابوون، بەئاستەمیش بیریان لە خەڵک و خاک نەدەکردەوە، چونکە لە مێژنەی ئەوانە ئاشکرایە بە بێ پەردە، بەڵام ئەفسووس ئەو سەردەمە گەل لە هاوارمان تینەدەگەیشت.


من يحاسب ابراهيم الجعفري عن فساده في لندن ؟

هەر بۆ نموونە ئیبراهیم جەعفەری خۆی بە شێت ناونووس کردبوو، بە یارمەتی سۆشیال دەژیا لە لەندەن، ئێستا ئەو شێتەی جارانی لەندەن، دەسەڵاتدارێکی رۆشتووی عێراقە، دەمێک وەزیری دەرەوەی عێراق بوو، ئیستا خاوەن سەدان باڵەخانەیە لە لەندەن و باغداد. وەک شێتەکەی لەمەڕ خۆمان "کۆسرەت ڕەسوڵ".
ئەوەی لەهەمووی گرنگترە، گەرچی درەنگیش کەوت، ئێستا دەنگی کوردستانپۆست بوو بە دەنگی شەقام، ئێستا شەقام بەتەواوی تێگەیشت، کە دەسەڵاتی کوردی مافیا و چەتە و خائین و خۆفرۆشە، بەڵگەکان ئەمەیان سەلماند، ئیتر بنەماڵەی البارزانی و التاڵەبانی، نەک هەر بەهایان لە دیدی خەڵکدا نەماوە، بەڵکو ئیتر کاتی قۆناغی دووەمە، کە پڕبوونی جامی سەبرە، دوای پڕبوونی جامی سەبریش ئیتر کات کاتی تەقینەوەیە، گومانی تێدا نیە کە ئێستا زەمینەی تەقینەوە لەهەموو کاتێک سازتر و ئامادەترە، چونکە ئێستا بەتەواوی هەموو هێڵی خیانەتەکان دەرکەوتوون، هەرچەند کارەساتی خیانەتەکەی ١٦ ئۆکتۆبەری٢٠١٧، سەراپای کوردی تووشی حەپەسانێکی ئەفسوناوی کردووە، کە ڕەنگە دەیان نەوەی داهاتووش تووشی ڕامان و قوڵی خەمۆکی بکات، هەموو دیتمان کە نیوەی خاکی ئازادکراوی نیشتیمان بە بێ چپەدرایەوە دەستی داگیرکەران. ئەمەش لە کاتێکدابوو کە سنوورەکان ئازادبوو وەکو وڵاتێکی سەربەخۆ، فڕۆکەخانەکان ئازادبوون وەکوو ووڵاتێکی سەربەخۆ، کڕین و فرۆشتن ئازاد لە ئاستی کۆنفیدراڵیدا بوو، بە ئاشکرا بە ڕێکەووتنی جووت بنەماڵە نیوەی خاکی نیشتیمان، وەک ڕەشەکە کا خاریە بەردەم بروسکەی هەرورە تریشقە و هەستانە سەرپێ، ئەفسووس کە دەبوو یەکە یەکە سەرانی بنەماڵەی البارزانی و ال تاڵەبانی لەناوەراستی بازاڕەکاندا تیکەتیکە بکرانایا لەسەر ئەو خیانەتە گەورە.
کاتێک کە نامەکەی وەیزی دەرەوەی ئەمەریکا دەخوێنیتەوە، ئەوسا تێدەگەیت کە١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بە پیی هەموو پێوەرەکان گەورەترین کارەساتە لە مێژووی گەلەکەماندا، شیکاری لەسەر ئەم کارەساتە بە دەیان ساڵ کۆتایی نایەت، هەرچەند هیچ نهێنیەکی ئەوتۆ لەم کارەساتەدا نیە، ئەوەی هەیە و نیە، بە ڕێکەووتنی هەردوو جووت بنەماڵەی خۆفرۆشی جەلالی و مەلایی خیانەتەکە ئەنجامدرا و کۆمەڵێک لە لاوانی وڵاتیشیان کردە قوربانی ساختەچتیە گڵاوەکانیان
 ----------------------
جێی خۆیەتی باس لەوەش بکەین، کە هەروەکوو دەیان جار باسمان لێوەی کردوە، کە بۆ پاراستنی ئاسایشی بیرە نەوتەکانی سعودیە لە ئێران، هەروەها پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل لە هەژموونی ئێران، بەناچاری دەبێت بەربەستێک دروست بکرێت، ئەو بەربەستەکەش دروستکردنی کوردستانی گەورەیە ئەوەش نەک لەبەر خاتری چاوی کاڵی کورد، بەڵکو بۆ پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە، بەڵام تورکیا لەم پیلانە تێگەیشت و بە پەلە گشتپرسی بە مەسعود کوڕی مەلا ئەنجامدا لەکاتێکی نەگوونجاودا، واتا تورکیا توانی پیلاێکی ڕۆژئاوا پەک بخات، کە سەربەخۆیی کوردستانی گەورەیە.
لێ هێشتا نەچووە بچێت، چونکە ڕۆژئاوا دەستبەرداری پلانی خۆی نابێت، وەکو پێشتر باسمان لێوەی کردووە، کە ڕۆژئاوا پیلانی تەنانەت بۆ دوو سەد ساڵ، بەرەوژووتر هەیە بۆ ناوچەکە، جیهانی سەرمایەداری بە بێ شەڕ ناتوانن بژین، درێژە بە دەسەلاتی خۆیان دەدەن، هەر بۆ نموونە هیچ کام لە سەرۆکەکانی ئەمەریکا بەبێ شەڕ کۆتایی بە دەسەڵاتەکەی نەهێناوە!
هەر سەرکۆکێکی ئەمەریکا بهێنیتەوە، ئەوا شەڕێک یان دوو شەڕی بەرپا کردووە. ئەمیان ووتەی "میخائیلگۆباچشۆڤ" بوو، لەکاتی لێدانی یەکەم چرکە و پەلاماری ناتۆ بوو، بۆ سەر سەدامی بەعسەیەکان.
ئێستا وەکوو پێشتر باسمان کرد، قۆناغی تێگەیشتن کۆتایی هات، خەڵک لە هەموو درۆ و ساختەچێتی بنەمالەی بارزانی و تالەبانی و دەسەڵات تێگەیشیت، هەروەها قۆناغی پڕبوونی جامەکەش کۆتایی هاتووە، ئێستا قۆناغی تەقینەوەیە، ئیتر ئومێد دەکەم لەم قۆناغە ناسکەدا گەل بتوانێت بە ووشیاری مامەڵە بکات، بە زوویی خۆی قووتار بکات ل ەدەست دەسەڵاتی جووت بنەماڵەی مافیای خێڵی بلە/تالەبانی و خێڵی مچە بارزانی، چونکە کاتەکە ئێجگار ناسکە هەر دوای ڕاگەیاندنی کۆوتایی هێنان بە داعش، بەپەلە لێرە و لەوێ هەواڵی ترسناکتر دەبیسترێت، کە ئامادەکردنی"ڕەغد"کچی سەدامە بۆ دروستبوونی پشێویەکی نوێ لە ناوچەکە بەتایبەتی عێڕاق و کوردستان، هەروەها بۆ ڕۆژئاوا و ئێران.
ئەمەیان بیر و بۆچونی خۆمە و نوێ نییە، کە خۆپیشاندان بەبێ چەک دژی خۆفرۆشەکانی بنەماڵەی جەلال تاڵانچی و هەروەها بنەماڵە بە ڕیشە خۆفرۆشەکەی مچە بارزانی هەڵەیە، چونکە ئەزموونی رابردویانمان هەیە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە