شایی ولۆغانی کەمتیارەکان!

Friday, 04/03/2022, 23:19

8161 بینراوە


لە چەند رۆژی رابوردوودا لە ڕێککەوتی ٢٧/٢/٢٠٢٢ لە سەر رووپەڕی کوردستانپۆست بابەتێکم بینی لەسەرناوی: مەحەممەد رەزاشای پەهلەوی چۆن بوو بە شای ئێڕان؟ لە وتارەدا چۆنیەتی بە دەسەڵات گەیشتنی ئەو شایە لە لایان ناوەندە ئەمنییەتیەکان وسیخۆرەکانی ئامریکاو ئینگلیزلە ئێڕان باس کراوە.لە راستیدا لادانی سەرۆک وەزیرای ئەو کات دوکتور موسەددیق وهاوکارەکانی لەسەر دەسەڵات تەنیا بە فیتی بیانی نەبووە،بەکرێگیراووچەقۆکێش ولۆمپەن وداربەدەست و لەشفرۆش وگەواد وسیخۆرولاتولوتەکانی ئەو کات بەیارمەتی تاقمێک روحانی سەر بەشای ئێڕان وئەڕتەشیەکانی ئەو سەردەم، رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە لەو کۆدەتایەی کە بەسەر موسەدیقدا کراوە.
عەلی رەهنما،نووسەری کتێبی: پشتی پەردەی کۆدەتا،لە لاپەڕەی ٤١٨دا باس لە چۆنیەتی دوایین رۆژەکانی موسەدیق وئەو کۆدەتایەی کە بەسەر موسەدیق کرا،لە پاڕاگڕافێکدا بەو شێوەیە باسی ئەو رۆژە تاڵەدەکا.لەو پاڕاگڕافەدا بۆمان دەردەکەوێ کە لە وڵاتانی جیهانی سێهەم تا ئەو سەردەمەش ئاڵوگۆڕێک لە سەر ناوی / شۆڕشی گەلان / بە دەگمەن هەڵدەکەوێ.ئەوەی روودەدابە پێی ویستوخواستی ئەو زلهێزانەیە کە بەرژەوەندیی خۆیانی تێدا بەدی بکەن.شەڕبۆ،پاراستنی دونیا دۆلارو داگیرکرنی سەروەت وسامانی ئەو گەلانەیە کە لە بواری تێکنۆلۆژیاوسەرخان وژێڕخانی سەرزەوەی بە هەژاری هێشتێنراونەوە.گەلانی جیهانی سێهەم نابێ خاوەنەی هیچ ئیرادەیەکی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری وفەرهەنگی و…بن!چون زلهێزەکان ناخوازن.

شایی ولۆغانی کەمتیارەکان

لێرەدادەقی پاڕاگڕافێک لە کتێبی،پشتی پەردەی کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی هەتاویتان وەک خۆی وەردەگێرمە سەر زمانی کوردی.تا بۆتان دەرکەوێ چۆن گەلانی جیهانی سێهەم دەکەونە بەر رق وتووڕەیی ئەو زلهێزانەی کە لە سەر خوێنی خەڵكی داماووخاوەن سامانی سەرزەوی وژێڕزەوی بە فەقیریی دەهێڵنەوە!دوایین ساتەکانی دەسەڵاتداریەتی محەممەد موسەدیق چۆن کۆتایی پێهات.
ئاژاوەچییەکان کە لە چین وتوێژی لۆمپەن وچەقۆکێش ولەشفرۆش وسیخۆرولات وپلەداری سەر بە بیانی وتاقمێک مەلای خۆفرۆش پێک هاتبوون.سەرمەستی سەرکەوتن بون بە سەر دژبەرانی شای ئێڕاندا.بەدانی درووشمی: مەرگ ونەمان بۆ موسەدیق خۆیان خزاندە ناو ماڵی موسەدیق تا بە زیندوویی بیگرن!
ئەوچین توێژە لۆمپەنە لە ماوەی یەک کاتژمێر کەمترماڵەکەی موسەدیقیان ژێڕورووکرد!هەرچی پێویستیان بوودزیان ودەگەڵ خۆیان بردیان!هاوکاریی پلەدارەکانی بە کرێگیراوی ئەڕتەشی سەر بە شای ئێڕان دەگەڵ چەقۆکێشەکان سرنج راکێش بوو!ئەوکەلوپەلانەی کە دزران بریتی بون لە: مێز،پەردەناوماڵ،سەلاجە،دۆشەگی خەوتن،کۆمۆدی جلوبەرگ،زێڕو جەواهیراتی خێزانی موسەدیق،کەلوپەلی ناو حەمام،فەڕش،کەلوپەلی ناو چێشتخانە،تەنانەت جڵدێک قوڕعان کە لە ناو ماڵەکەی موسەدیقدا بون  هەمووی دزران!
نیوکاتژمێڕدوای تاڵانکردنی ماڵی موسەدیق فڕشێکی پڕ بایخ  لەو سەردەمدا لەناوبازاڕ بە /١٥٠٠ / تمەن فرۆشرا!لە تاڵانکردنی ناوماڵی موسەدیق زۆر بەڵگەی نەهێنی دەوڵەتیش لە ناوچون.لە کاتژمێڕ٧وسی خەلەکی دوای نیوەڕۆداهیچ شتێک نەمابوو لە ماڵی موسەدیق کە تاڵان نەکرێ!بۆیە لە کۆتاییدا ماڵەکەشیان ئاورتێبەرداوبڵێسەی ئاورەکەش تا نزیکەی ٩ی شەوبەردەوامبوو!بەوشێوەیە دووبارە بنەماڵەی پەهلەوی دەستیان بەسەر ئێڕانداگرت ووەک فێڕعەون بۆ ماوەی سێ دەیە زیاتردرێژەیان بە دەسەڵاتێکداکە تا چەندساڵ پێش رووخانی محەممەد رەزاشای ئێڕان دەیگووت: من شای ئێڕانم وسێبەری خودام!

شایی ولۆغانی کەمتیارەکانی دەسەڵاتدارلە باشووری کوردستان:

بێ دەنگیی خەڵک لە ئاست ئاکارەقڕێژەکانی بنەماڵەی بارزانی نیشانەی رێزگرتن نییە لەو بنەماڵەیە.نیشانەی ترس وتۆقاندنوتڕۆڕوکوشتن ورفاندن وزیندانی کردن وبڕێنی مووچەیە.ئەو ئاکارانە لەسەردەمی مەلای باوکیانیش هەر بەردەوام بووە.هەرکەسی رخنەگریان دژ بەریی خۆیان کەوتبایە بەر غەزەبی مەلامستەفا یان دەیانکوشت یان رادەستی داگیرکاریان دەکرد!
ئێستیش مەغرووربارزانی زۆر بەئاشکرا دەڵێ:ئەو سەروەتوسامانەی کە لە ژێر خاکی باشووری کوردستاندایە،بۆتە موڵكی شەخسیی بنەماڵەکەمان.دەڵێ سواڵ لە بەغدا ناکەین.ئەوقسەیەی راستە،لێرەدا مەبەستی بنەماڵەی خۆیانە کە خاوەن سەروەتوسامانن.بۆیە،هەرچی بڵێن بووکە بەخەڵكیان دابوو وەک تۆزی بانان کەوتە بەربای رقوتووڕەیی خۆیان،هەرچی گووتیان هەڵە بووودرۆزنانە دەرچون.
لە تاران لە کاتی کۆدەتای ٢٨ی گەلاوێژی ساڵێ ١٣٣٢ی هەتاوی شایی ولۆغانی چین وتوێژێکی لۆمپەن وچەقۆکێش بوو لە کەمتیارەکانی ئەوکات کە بووبە لادانی دەسەڵاتی موسەدیق، لەو سەردەمەشدا کەمتیارەکانی سەرخاکی باشووری کوردستان ئەوە خەریکن جەستەی ئەو نیشتمانە هەڵدەکۆڵن تا خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن وخەڵکیش بە هەژاریی ژیان تێپەڕبکا!

تێبینی کوردستانپۆست: ئەو وێنەیە هەڵپەڕکێیەکی کوردییە، پەیوەندیی بەو کەسانەی کە هەڵدەپەڕن  و بە ناوەرۆکی نووسینەکەوە نییە، تەنیا هیمایەکە بۆ هەڵپەرکێ و  دڵخۆشیی، بۆیە دەموچاوی ئەو هونەرمەندانەمان شاردۆتەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە