لەماوەی ٣ دەیەی ڕابردوو ، سایتی کوردستانپۆست یەکێ لەو پەیامانەی هەیبوو بۆ خەڵکی کوردستان مەترسی ئەو بەناو پارتە سیاسیانەی بەناوی کوردایەتیوە هەرچی هەبوو لەدەست کوردیان داو ئەمڕۆژەیان بۆ دروست کردین کە جگە لەماڵ وێرانی و بێ بەهاکردنی مرۆڤی کورد لەسەر خاکی خۆی و نەهێشتنی هیچ جۆرە خۆشەویستیەك بۆ ئەم...
ئەی هاوڕەگەزبای بەڕێز بیرت چوو کە ئاسایش قۆڵ بەستی کردی،چەپکێ گوڵت پێشکەش بکردایە؟! مێژووی ئاسایشی سلێمانی هەر لە دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 تەژیە لەکاری نامرۆڤایەتی و ئەشکەنجە و تیرۆر و ڕفاندن وئاسانکاری بۆ هێنانی تریاك و ماددەی هۆشبەر. ئەم دەزگایە جگە لە نانەوەی ئاشووب و ئاژاوە...
کاتێ خاكت دۆڕاند، هیچ مانایەك نامێنێ بۆ ژیان. کوردستانیانی شاری کەرکوك ئەمساڵ نەیانتوانی یادی نەورۆز بکەنەوە لەبەرئەوەی ڕێگەیان پێ نەدان. دەسەڵاتی ئەو شارە نەك هەر ڕێگری کرد لەم بۆنە کوردیە ،بەڵکە ڕۆژ دوای ڕۆژ تەعریب و تەتریك شوێنی کورد لەسەر حسابی کورد و مێژووەکەی لەم شارەدا ، بەرەو ئاوابوون...
هیوادارین کارەساتێکی وەك ئەوەی شارلی ئیبدۆ نەک لە فەرەنسا بەڵکو لە هیچ کونجێکی ئەم گەردوونەدا، ڕوونەداتەوە. لەبەرئەوەی قوربانیانی ئەو کارە تیرۆریستیە لە جیاتی هەموان شەڕی میدیای ئازاد و ڕادەڕبڕینیان، بۆ کردین.. ئەوان بە پێنووس و خوێنی خۆیان وەك کچ و کوڕە گەریلاکانمان ڕووبەڕووی تاریکستانی و چەتەکانی داعش...
ژەنەراڵ هێنری جیڕاوود لە ساڵی 1920 کاتێک لە جەنگی (مەیسەلوون)دا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت دژی عەرەبەکان، دوایی دەچێتە سەر گۆڕی سەلاحەدینی ئەیوبی و شەقێك لە گۆڕەکەی هەڵدەدا و ئەڵێ؛ هەستە لە خەو هەستە، ئەوە منم هاتمەوە و جارێکی تر نیشانت ئەدەم کە خاچ بەسەر نیوە مانگدا سەرکەوت. هەرچەندە بۆ من ئەم کارەی...
چەند پێشمەرگەیەکی حدکا لە شاری شنۆ و چەند ناوچەیەکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی نەورۆزدا هاتنە نێو خەڵکەکە و پەیمانی ئەوەیانی پێدان، جێیان ناهێڵن. ئەو چەند چەکدارەی حدکا و بە ئاڵای کوردستان وویستیان خۆیان بسەلمێنن کەوا تاکە هیوای ئەو بەشەی تری کوردستانن. ئەوان وەك خۆیان ووتیان؛ پێشمەرگەی ڕۆژن کەئەمەش...
بە بڕوای بەندە گەر بڕیار بێ دادگایەك دابنرێ بۆ دادگایی کردنی جاش و خۆفرۆشان و نیشتمانفرۆشان، ئەوا پێوستە لە سەلاحەدینی ئەیوبیەوە دەست پێ بکەین. مێژوو ناشێوێنرێ، ئەگێڕنەوە کچێکی شێرکۆ داوا لە سەلاحەدین ئەکا کە پێوستە هەوڵی بدا بۆ ئەوەی لانەیەك بۆ کورد دروست بکا و هەوڵەکانی لە پێناو کورد و نیشتمانەکەیدا،چڕ...
سڵاو لێتان ئەی هەزارەها باڵا پۆشانسڵاو لێتان ئەی سەدەها قورئان خوێندانسڵاو لێتان ئەی گەنجانی سورەت لەبەرکەرانسڵاو لێتان ئەی ڕزگارکەری فڕۆکەوان **سڵاو لێتان لەوەی ووتی؛ئاخ بۆ چەند هەڵەبجەیەکی تریان***سڵاو لێتان ئەی عەبابەیلێ و فاتحی کوردستانسڵاو لێتان ئەی ئاوادەن و دروست کەری مزگەوتانسڵاو لێتان...
بنەماڵەی بارزانی خائین و خۆفرۆش لەڕێگای عارف قوربانی ڕاوێژکاری مەسعودەوە خەریکی گۆڵمەزێکن کەوەك نەریتی قێزەوەنیان هەمیشە کەتنێك ئەنێنەوە و دواتر خۆیانی لێبەری ئەکەن. دوای ئەوەی بنەماڵەی جاش و بەکرێگیراوی بێگانە ئەوەی حزبی بەعس و داگیراکەران دژ بە میلەتەکەمان بۆیان نەکرا، ئەمان هاتن و بۆیان تەواو کردن...
لەکاتی سەردانی پاپا بۆ شاری هەولێر، کۆمەڵێك بۆ خۆدەرخستن و فشە کوردایەتی هاتن پولێکیان دەرخست کە وێنەی پاپا و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەر بوو، زۆری نەخایاند هەریەك لە تورکیا و ئێران داوای ڕوونکردنەوەیان کرد و ئەو هەوڵەیان بە چەوت و بێ بنەما و خەوپڵاوی چوواند.. ئەوان هەر زوو زوومی کامیراکانیان...
هەریەکە لە ئایینی ئیسلام و سیستمی پادشایەتی بەریتانیا هەمان تەمەن و هەمان کێشەیان بۆ مرۆڤایەتیی هەبووە و هەیە، نەك هەر ئەو کەس و تاقم و گەلانەی فەرمانڕەوایەتیان ئەکەن، بەڵکو بوون بە کێشەیەکی جیهانی و یەکە بە یەکەمانی تووشی دەیان دەرد و بەڵا و ئاریشەی دوور و درێژ کردوە. ئایینی ئیسلام...
بێ شك کاتێ چاوو سوورکردنەوە و هەڕەشەی دیبلۆماتکارەکان دەست پێ ئەکا، ئەوا ئاگری جەنگێك بەڕێوەیە. هەریەك لە کونسوڵی ئێران و تورکیا دەست ئەکەن بە تۆمەت هۆنینەوە بۆ یەکیدی و هەریەکەیان ئەیانەوێ ئەوی دی تۆمەتبار بکا لەمەڕ کێشەیەك وەیان هەر باسێکی هەنووکەیی، ئەوا ئەمە تەنها دەست پێکێکەوە...
گەمژەیی بنەماڵەی بارزانی وەك هەر دکتاتۆرێکی تر لەوەدایە وانە لە ڕابردوو وەرناگرن.ساڵی 2017 ئەمریکا داوای لەمەسعود کرد کە پرۆسەی ڕیفراندۆم نەکا و لانی کەم ٢ ساڵێك دوای بخا، لێ ئەم داوایەی ئەمریکا گوێی لێ نەگیرا و دواجار جگە لەوەی خەڵکی کوردستان باجێکی گەورەی ئەو گەمژەییەی بنەماڵەی مەسعودیان دا و لە ٥١%...
ئەمڕۆ میدیای باشوور هەواڵێکیان لەسەر مەلا بەختیار بڵاو کردەوە کە تیایدا مەلا لە بارەی باوەڕ و بێ باوەڕیی....فتوانوویەتی. مەلای بێعەمەل ووتوویەتی:نەبوونی باوەڕ بە ئایین مانای بێ سەروبەری ئەگەیەنێ و زیان لە کۆمەڵگە ئەدا،مەلا خۆی ئەڵێ:من باوەڕدارم و سوننە مەزهەبم وە باوەڕم بە قورئان و پێغەمبەر...
عەلی باپیر بۆ ئەوەی لە ڕەڕەوەی دیموکراسی باشوور دوا نەکەوێ و نیشانی چوار دەوی بدا کە ئەمیش هیچی لە بنەماڵەی مەسعود و جەلال کەمتر نییە، ئەمجارە لە شانۆگەریەکی پڕ مەخسەرە و هەزەلیدا هاتووە، ناو و نیشانی لە (ئەمیر)ەوە گۆڕی بۆ (سەرۆك) و (کۆمەڵی ئیسلامی)ش بۆ (کۆمەڵی دادگەری).نازانم حیکمەتی ئەم جۆرە نمایشانە...