• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئیحسان مەلا فوئاد: هاوسه‌ری ئەنفالكراوێک: ئەنفالچییەكان موچەكەیان پێنج ئەوەندەى موچەى ئەنفالەكانە

"مێردەكەم لەسەر دەستی دوو كورد ئەنفالكراوە بە ناوەكانى (مۆفەق مەجید فاتە) ئێستا لەدووز نیشتەجێیەو كاربەدەستی حكومەتەو ئەوى دیكەیان (فایەق حەمە لالە) لەكەركوك نیشتەجێیەو كاربەدەستەو موچەكەى پێنج ئەوەندەى موچەى ئەنفالەكانە، كوا چییان لێ كردوون"، ئەمە قسەى (شازاد حسێن سەعید)ە، وەك ژنە كەسوكارێكی ئەنفالكراو...

ئیحسان مەلا فوئاد: كەناڵی كوردسات یان كەناڵی پرۆژەكان

هەر كە دەنگۆی هەڵبژاردن هاتە گۆڕێ ئیدی كەناڵە بەشان و باڵ هەڵدەرەكەى تاڵەبانی و بنەماڵەو بەرپرسەكانیان، بەدەر لەوەى لەماوەى چەند ساڵی رابووردوودا لاسای تەلەفژیۆنی (كەركوكی) جاران و (الشباب)ی كاكە سەدام كە هەر لەگەڵ دەسپێكی هەواڵەكاندا جگە لەپیشاندانی كاكی سەرۆك هیچ شتێكی تر بڤە بوو، كوردساتە حەیاتەكەش...

ئیحسان مەلا فوئاد: تاڵەبانی نەخۆشە

نەخۆشە لەبەر ئەوەى هەر رۆژەى قسەیەك دەكات، كەنوێترینیان (دەوڵەتی كوردی خەونی شاعیرانەیە)، هەروەها وتەو بەندو بالۆرەكانی پێشووى، وەك (ئەوەى دژی ئێمە دەنوسێت سەگ بە هەسارە وەڕینە، ئازادكردنی تاوانبارێك كە بە هەزاران كوردی لەناوبردووە، كردنی تاوانبارێكی بە راوێژكارى خۆی لەكاتێكدا جەنابیان بە خوێن و ماندوێتی...

ئیحسان مەلا فوئاد: بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان هەڕەشەى فەسڵكیردنی پۆلیسەكان دەكات

پاش ئەوەى (حسێن مەنسور) كە پێشووتر بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرگری گەرمیان بووەو چەند رۆژێكە بە قودرەتی خواو یەكێتێكەیان گواستراوەتەوە بۆ پۆلیسی هاتوچۆو لەو فەرمانگەیە كراوە بە بەڕێوەبەر، دوێنێ پۆلیسەكانی كۆكردووەتەوەو لەكۆبوونەوەیەكدا پێی وتوون ئەوەى دەنگ بدات بە لیستی گۆڕان (نەوشیراوان مستەفا) فەسڵی دەكەم...

ئیحسان مەلا فوئاد: هاتنەوەى 17 كەسی رەگ سیناریۆ دەرچوو

لەگەڵ هاوڕێیەكمدا كە ئەندامێكی پلە بەرزە لەئاستی مەڵبەنددا باسی ئەو 17 كەسەی رەگەمان دەكرد، پێی وتم ئەوە سیناریۆیەو بە پلانێك لەئۆروپاوە هێنرانەتەوەو یارمەتییەكی ماددى باش دراون، ئەگینا خۆ رەگ و ئەندامانی یەكێتی لە17 كەس و چەند كەسە پێك نایەت، وتى ئێمە دەزانین ئەو 17 كەسە لەو كەسانە پێك دێن كە سەر بە...

ئیحسان مەلا فوئاد: هۆڵی تەلاری هونەر لەسلێمانى یان هۆلی كۆبوونەوەى حزبی؟

عەجایەب لەو هۆڵی هونەرەى كە لەسلێمانی دروستكراوەو هەر لەدواى تەواوبوونیەوە چەند كۆبوونەوەیەكی تێدا ئەنجامدراوە كەچی هەموو ئەو كۆبوونەوانە كۆبوونەوەى حزبی بوون بە مەبەستی پرۆپاگەندەى هەڵبژاردن و خۆدەرخستنی بەرپرسەكان، كەچی ناوی لێنراوە تەلارى هونەر، خۆش هونەر!!. جارێ مەلا بەختیارو ئەرسەلان بایز جارێ...

ئیحسان مەلا فوئاد: وەڵامێك بۆ عیماد ئەحمەد، داواكاری گشتی بە توانان بەڵام...

بەڕێزم جەنابتان لەكۆبوونەوەیەكدا بە دەزگاى داواكاری گشتیتان راگەیاندووە كە بە شێوەی چالاك كارەكانى ئەنجامبدات و بەرگری لەمافی گشتی بكات، من لێرەو دەڵێم بەڕێزم داواكارى گشتی كەسی بەتواناو لێهاتووى تێدایەو كارى جیدیان كردووە بەڵام حكومەت و یاساو دەزگاى پۆلیس یارمەتیدەرى نەبوون، نموونەش داواكارى گشتی كەلارە...

ئیحسان مەلا فوئاد: با لەمەڵبەندو كۆمیتەى كفری-یەوە دەست پێبكرێت

ئەگەر رۆژێك دەستەى نەزاهەو لێپێچینەوەو (من این لك هژا) دروست كراو هاتە بوون، ئەوا دەبێت و پێویستە لەپێشدا لەمەڵبەندی كفری (شانە خەوتووەكەى یەكێتی)یەوە دەست بكرێت بە لێپرسینەوەو فیلتەر كردن و گیرفانیان تەسلیم بە سندوقی دەوڵەت بكرێت، ئنجا شۆڕ ببێتەوە بۆ لێپرسینەوەى مەڵبەنەكانی تر، چونكە ئەگەر لەكونی زەردەواڵەدا...

ئیحسان مەلا فوئاد: سەدام دوو سەركردەكەى كوردو سەباح عەلی قارەمان

گەر هەر مەسئولێك لەسەركردەكانەوە (جەلال و مەسعود) بیگرە تا ئەندام كۆمیتەیەك تۆزقاڵێك بە قەد سەباحی عەلی قارەمان پاك و نەزیه بوونایە، ئەوا رۆژمان بە ئمەڕۆ نەدەگەیشت. سەباحی هاوڕێم باش بزانە ئەو موچەیەی كە وەریدەگریت نە موڵكی جەلال تاڵەبانییە نە موڵكی مەسعود بارزانى، خۆت باش دەزانی خۆ بۆرییە نەوتەكە لەماڵی...

ئیحسان مەلا فوئاد: هەڵۆی برایم ئەحمەد سەردانی ماڵە موستەشارەكان دەكات

هەواڵی (هەڵۆی برایم ئەحمەد سەردانی ماڵە جاش و موستەشارەكان دەكات)، ئەو هەواڵە بوو كە لەماوەی پێشوودا لەكوردستان پۆستی خەڵك بڵاو كرایەوە، كوردستان پۆست جەختی لەوە كردبووە كە لەماوەى داهاتوودا هەواڵە بە تەواوى رادەگەیەنین كە بزان راستە یان نا، بۆیە منیش دوای ئەوەى بەدواداچوونم بۆ هەواڵەكە كرد، دەركەوت...

ئیحسان مەلا فوئاد: ئینتیمانی ئێمە = شەڕى كوردو عەرەب

لەبەرەكەتى ئەو رستەیەدا، شكور ئەم چەند رستەیە بەرهەمهات . هیچ بە سەیرى مەزانن گەر نیشتمانم بیر بچێتەوەو زەڕەیەك ئینتیمام بۆی نەبێت!، بە سەیریشی مەزانن گەر نەفرەتى لێ بكەم. ئاخر منێكی گەنج چی لەخاك و وڵات و ئینتیماو نیشتمان و بیرە نەوت و پەترۆڵ بكەم كە زەڕەیەك مافم نەبێ و خاوەنی 10 هەزار دینار نەبم و...

ئیحسان مەلا فوئاد: كفری: یان دیالە یان دەنگ نادەین!؟

"ئەگەر بخرێنە سەر دیالە لەخانەقین كەمترمان بۆ ناكرێت، ئەى ئەوە نییە باس باسی خانەقین و ناوچە كێشەلەسەرەكانە، با ئێمەش ببینە كێشە لەسەر چونكە ئەوكات ئاوڕمان لێدەدەنەوە"، ئەمە وتەى هاوڵاتییەكى شارى كفرییە. گرووپی گەنجانى سەربەخۆ لەكفری 10 رۆژی تر هەڵوێست وەردەگرن، پاش ئەوەى لە26/2/2009 ئەو گرووپە یاداشتێك...

ئیحسان مەلا فوئاد: بەئەمریكاییكردنى سعودیە

لەهەر سەردانێكى هەر بەرپرس و سیاسەتزانێكى رۆژئاوایی یان ئەمریكاییدا لەڕۆژگارى ئەمڕۆدا بەرەو ڕۆژهەڵاتى ناوەراست, زۆربەیان ئاراستەى نیشتنەوەكەى عەربستانى سعودییەی پێكاوە, بەواتاى لەهەرمەسەلەو بابەتێكدا كە تایبەت بوبێت بە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراستى گڕ تێبەربوو، هەر واشنتۆن خۆى بەپزیشكى چارەسەرى زانیوەو...

ئیحسان مەلا فوئاد: دەبێت رەخنە بە زمانی دڕك و خۆپیشاندان بە سوتاندن بێت، یۆنان بە نموونە

ئاخر ئەمە لەچ وڵاتێكدا هەیە كە رەخنەى گوڵ و رەخنەى دڕك و چەكوش و چی چی كراوە بە كەلتورو یاساو هەمیشە دەیدەن بە گوێی میللەت و نەوەى نوێدا؟، نەوەى حزبەكانیشیان فێركردووە، لەوڵاتی لوبی دیموكراسی و هەر وڵاتێكدا رەخنە هەر رەخنەیە، هەمیشە وتومە رەخنە بە زمانی گوڵ واتا ماستاو بە زمانی دیپلۆماسی، بڕواناكەم نوسەرو...

ئیحسان مەلا فوئاد: د. بەرهەم گۆڕان دەكات

پەندێكی كوردیمان هەیە دەڵێت چ كەرەكە ببەیت بۆ لاى بارەكە چ بارەكە بێنی بۆ لاى كەرەكە، هەمان هاوكێشەی ئەو پەندە بۆ گۆڕینەوەو جێگۆڕكێی پۆستەكان راست و دروستە. من لێرەدا باسی كۆسرەت رەسول ناكەم كە چۆن و بۆچی بەو شێًوە یارییە دڵ خۆشەو وادەزانێت بەڕاستی گۆڕانی كردووە كە عیماد ئەحمەدی لەجێگەی عومەر فەتاح و...