• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سەلام موحەمەد ساڵح: گەڕەلاوژێکانی ناو هەرێم

ڕەخنەو چەند سەرنجێک یەکەم:گەڕەلاوژەی تەواو! ناوی پڕ بە پێستی ئەم قۆناغەیەو ئەڵێی ئەم وشەیە بۆ کورد دوراوە کاتێك، پشێوی و شپرزەیی و پاشاگەردانی زاڵ ئەبێت، نوسین و گفتوگۆی سەنگین و پێشکەشکردنی بیر و ڕاکان سەخت ئەبن وەک ئەوەی ئێستا هەیە،،،،،، دوەم: جێگەی داخە، بنەما و ئەدەبی گفتوگۆو لێک تێگەیشتن نەماوەو کەمن ئەوانەی گوێ ئەگرن. حەشاماتێک کە زۆرینەی ڕەھان نایانەوێت گوێیان لە ڕاستی بێت، بەڵکو ئەخوازن، ئەوە ببیستن کە ئەوو حەزی لێیەتی نەک ئەوەی واقیعەو ڕاستیە !! سێھەم: بێگومان، سەرچاوە و ھۆکاری یەکەمی، ئەم...

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود: ئەردۆغان شەرمەزارە

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان ، یه‌کێکه‌ له‌ سه‌رکرده‌   مێشک داخراوه‌ تورک  په‌رسته‌ کانی تورکیا ،  دوای ئەزمونی ١٠٠ساڵی کۆماری تورکیا ، بە هەمان کۆکتێلی ( سیکۆلاریزم وئیسلامی سیاسیی  )ی مستەفا کەمال ، کۆمەڵکوژی کورد دەکات و بە کورد دەڵێت :(تێرۆریست ) ئەردۆغان  بە زمانێکی...

سەمەد دەشتی: کۆتایی دیکتاتۆڕە بچووکەکان

دیکتاتۆڕبە رێبەرێکی سیاسی ئەڵێن،کە خاوەنی هێزێکی رەهاوزۆرداربێ لە وڵاتێک،کە ئەو وڵاتە لە ڕێگای دیکتاتۆڕێک بە هاوکاریی گرووپە گوێ مستەکانی ژێر دەستی خۆی بە رێوە بچێ.بە درێژایی چارەنووسی دیکتاتۆڕەکا هەر نەمان بووە،راستە ئەوان بۆ ماوەیەکی دوورودرێژحوکمی وڵاتیان کردوە بەڵام لە کۆتاییدا بەرەو رووخان رۆیشتوون.دیکتاتۆڕەکانی...

کرمانج تاڵاوی: دوژمنی رووبەڕوو باشترە لە دۆستی دووڕوو

مەلا کرێکارم پێ لە مەسعود بارزانی باشترە:هەر نەتەوەیەک دۆست و دووژمنی خۆی بە باشی نەناسێ، کەمترلە مێژووی خۆی تێدەگات. هەرنەتەوەیەکیش بۆرزگارکرنی خۆی پەنا بەڕێتە بەر حیزبی سەقەت وچەواشەکار رێک ئەو بارودۆخەی بەسەردێ کە بەسەر دانیشتوانی باشووری کوردستان هاتووە. هیچ کۆمەڵگایەک بە بێ سیستمی پەروەردە و ڕاهێنانێکی...

هێمن رەئوف: پیاوی ٢٢ کۆپتەرەکە قسەی هەیە

مەعاشەکەو جوانە .....  مەبەستم لە موچەکەی خۆت نییە ! بەڵکو لەوەی کە دەیدەن بە میللەت.دیارە بە لای ئێوەی چەتە و داوێنپیسی شاخە، رزگارکردنی گوندێک گرنگە، وەک لە رزگارکردنی هزر و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا.  ئێوە ئەگەر گوندێکتان رزگارکردبێت، بەڵام دەستدرێژیتان کردۆتە سەر شەرەف و ناموسی دانیشتووانی...

جەعفەر کەریمی: قیادە مووەقەتێکی نوێ بۆدواڕۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان

بناغەی قیادەمووەقەت لە ئێران،دژی حیزبەکانی ئەو سەردەمی رۆژهەڵاتی کوردستان کاتێک چەکەرەی کردودامەزراکە شآی ئێرانیان بۆ خەڵکی ئێران رووخاندوکۆماری ئیسلامیان کردە دەسەڵات.ئەوسەردەم مەلامستەفای بارزانی بۆ چارەسەریی نەخۆشیەکەی لە ئامریکا بوو، پەیامێکی بۆ خومەینی نارد کە لە رۆژنامەی ئیتلاعات لە ئێران بڵاوبۆوە.مەلای...

دلێر محەمەد نوری: سوکراتەکەی کورد و Any way

 چەند مانگێک بەر لە ئێستا کاتێک فاروق ڕەفیق کەوتە بەر شاڵاوی ئیسلامییەکان، خۆم بۆ نەگیرا و وتارێکم لە بارەوە نووسی و بەرگریم لێ کرد. خۆ ڕەنگە تا ئێستاش ئەو وتارەیان بەرچاویش نەکەوتبێ!ئەنی وەی... من ئەو بەرگرییەم وەکو ئەرکێکی ڕۆشنبیری  لە بەڕێزیان کرد، نەک لە بەر هەر هۆکارێکی دیکە! چونکە من...

هێمن رەئوف: فاروق رەفیق

یەکێک لە نەگبەتیە گەورەکانی ئەم میللەتی کوردە ئەوەیە بەدەگمەن تێیدا هەڵدەکەوێت «ڕۆشنبیرەکانی عەقڵێکی مەزن و دونیابینی نوێ و بیرکردنەوەی جیاواز و ڕادیکاڵانە کردبنی بە ڕۆشنبیر.»بەڵکو زۆرینەی ڕەهایان بۆیە خوویان داوەتە کتێب و خوێندنەوە و سەقافەت چونکە تەمبەڵ و ترسنۆک و هیچ لەباردانەبووبوون. نەیانتوانیوە...

عوسمانی حاجی مارف: بارزانی لە واشنتۆن

سەردانەکەی مەسرور بارزانی، بۆ ئەمەریکا بە پشتبەستن بە بانگهێشتنامەیەکی فەرمیە، کە لە ئیدارەی جۆ بایدن وەریگرتبوو، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای ئەمەریکایە سەبارەت بە نوێکردنەوەی بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن لە ناوچەکەدا، بەتایبەتی لە پەیوەندیەکانی واشنتۆن لەگەڵ بەغدا، ئاماژەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمەریکایە...

شێرزاد شێخانی: حیسابی قەڵەمە خۆفرۆشەکان

لەئەرشیفی نوسینەکانمەوە دیارە کەوا ٣٠ ساڵ زیاترە لەدژی گەندەڵی و حوکمڕانی ناشەریفی ئەم هەریمی کوردستانە بەهەردوو زمانی کوردی وعەرەبی لە میدیاکانی ناوەوە و دەرەوەو دەولیدا دەنوسم . لەهەر شوێنێک کارێکی ناڕێک ونادادو ناڕاستم دیتبێ لەدژی نوسیتم . هەر زوڵموزۆرداری و ناهەقیم بیستبێ ریسوام کردووە . لەبەرامبەر...

گۆران هەڵەبجەیی: بۆ باڤیل تالەبانی،ئەی بۆ پێشتر هێڵی سووە نەبوو؟

[ دەستدرێژیکردنە سەر مافی خەڵک هێلی سورە / بافڵ جەلال تاڵەبانی] ئەم قسەیەی باڤێل دوای ئەوەهات کە  سکانداڵێکی مەزنی نێو یەکێتی ئاشکرابوو، کە پاڵەوانەکەی بەرپرسێکی سەربازی نێویەکێتیە ،وەک دەڵێن فەرماندەی هێزێکی کۆسرەت ڕەسوڵە.دەرکەوت ئەم سەرکردە سەربازیە هاوشێوەی مافیاکانی ئیتالیاو ئەمەریکا سەرانەی...

کرمانج تاڵاوی: بۆ فاروق رفیقی ئۆخلۆکڕات

گووتنێکی بەنرخ هەیە، کە ئەڵێ: هەر شتێک بۆ ئەوەی بۆگەن نەکات خوێی لێ ئەدەن، ئەی کاتێک خوێکە بۆگەنی کرد، چێ لێ بدەن؟لەسەر رووپەڕی کوردستانپۆست بابەتێکی پەیوەندیدار بە فاڕوق ڕەفیقم هاتە بەرچاو، زۆرم پێ سەیر بوو. ئەو کەسە گلەیی و گازەندەی لە کەسانێک کردبوو، کە کولتوری  جنێودانیان بە کەسانی خۆشناکردۆتە...

دلێر محەمەد نوری: مانا لە نێوان شێروانی و دادوەردا

میسرییەکان وتەیەکیان هەیە کە دەڵێن: "یاما في السجن مظالم!" واتا زۆرجار ستەملێکراوان لە زینداندان! هەڵبەت نەك هەر بە وتەی نەستەق و پەند، بگرە میسرییەکان لە زۆرێك لە دراما و شانۆ و فیلمەکانیان تیشکیان خستۆتە سەر ئەم ناوەڕۆکە کە ستەملێکراو لە ژێر ناوی تاوانکار و بە بڕیاری ستەمکار دەخرێتە کونجی زیندانەوە. هەموو...

رزگار رانگور: کەڵە شێرە بەزیوەکان بۆ لەو هەموو بۆردمانە بێدەنگن؟

کەم ڕۆژ هەیە تورکی فاشی و ، ئێرانی تاوان کورد نەکوژن و سوکایەتی بەنیشتمان و خاکو خەڵکەکەی نەکەن ، دەسەڵاتی کوردی  ، یان چاکتر بڵێین کەڵەشێرە  بەزیوەکانی ناو دەسەڵات ، دەست دەکەن بە هاش و هوش و خۆ گیڤ کردنەوە ، بەڵام خێرا لیژنەیەک لەجوجکی تۆقیو  پیک دەهێنن  بۆ ئەوەی تورک و ئێرانێکان ...

لوقمان ئابڵاخی: حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیکتاتۆریەت و گەندەڵی

هەر لە سەرەتای دروستبوونی حکومەتی هەرێمەوە، ووڵاتە ئیقلیمیەکان پلان و بەرنامەی داڕێژراویان هەبوو بۆ لەناوبردنی ئەم حکومەتەی کە دوای ٢٥ ساڵیش حیزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان هەر بە حکومەتە ساواکەی هەرێم وەسفیاندەکرد.ڕژێمەکانی تورکیا، ئێران و سوریا هەر لە یەکەم ڕۆژەوە بە جدی کاریانکرد بۆ شتسکتپێهێنان و...