سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


متمانە بوونی جەوهەر نامیق سالم بە بنەماڵەی مەلا مستەفا بارزانی سەری خوارد؟

Friday, 01/06/2012, 12:00

2028 بینراوە







هارون رەشید  بەشیری كوڕی لەیس دەكاتە 14 پارچەوە
لە روداوە خوێناویەكانی مێژووی عێراقدا ئەنجامدانی دوو رووداوی دەگمەن لەلایەن هاروونە رڕەشیدەوە.
ڕوداوی یەكەم: دەستبردنی هاروونە ڕەشیدە بۆ كوشتنی جەعفر بەرمەكیی هاوەڵی، كە یەكێك لە دڵسۆزترین و نزیكترین كەس بوو لێوەی، هەر لە منداڵیەوە وەكو برا پێكەوە كەورە بوون، دایكی جەعفەر بەرمەكی لەگەڵ جەعفری كوڕیا بە منداڵی پێكەوە شیری پێ داون، واتا جەعفەر برای شیری هاروونە ڕەشید بوو، دوای ئەوەی هاروون بووە خەلیفە، جەعفەر وەكو هاواڵێكی نزیك لەگەڵیدا بوو.
لە ساتێك لە ساتەكانی تووڕەیی و گوماندا ڕەشید داوای لە بەردەستەكەی كرد(كە ناوی مەسروور بوو) بڕوات جەعفەربكوژێت و سەری بۆ بهێنێت!! نۆكەرەكەی لەسەرەتادا بڕوای بەقسەكانی ڕەشیددا نەهات، دوودڵ بوو و ویستی خۆی لەم بەڵایە قوتار بكات، بەڵام ڕەشید هەڕەشەی لێ كرد بەوەی لەملی دەدات گەر سەری جەعفەری بەرمەكی هاوەڵی بۆ نەهێنێت، ئەویش بەناچاری جەعفەری كوشت و سەرەكەی بۆ ڕەشید هێنا.
بەشی دووەمی ئەوپەڕی خوێنڕێژی لەم چیرۆكەدا ئەوەیە ڕەشید بەكوشتنی جەعفەری بەرمەكیی هاوەڵی نزیكی وازی نەهێنا، بەڵكو كردییە سێ پارچەوە و هەر پارچەی لەسەر پردێك لەپردەكانی بەغدا دانا، لاشەكەی بۆ سندی بن شاهك لەگەڵ نامەیەكدا نارد تێدا داوای لێ كردبوو لاشەكەی جەعفەر بكاتە دوو پارچەوە، ئەویش دوو لەتی كرد و هەر لەتەی لەسەر پردێك و سەریشی لەسەر پردی سێیەم دانا.
هەرچی ڕووداوی دووەمە: ئەو كوشتنە دزێوەیە، كە ڕەشید بەسەر بەشیری كوڕی لەیسدا ئەنجامیدا، كە برای ڕافعی كوڕی لەیس بوو ئەوەی لەدەسەڵاتی ڕەشید لەدەڤەری بوخارا هەڵگەڕایەوە و لەشكرێكی گەورەی دایە دووای خۆی و لە چەندین شەڕدا ڕووبەڕووی سوپای عەباسی بووە و دەستی بەسەر بڕێك ناوچەی فراواندا گرت.
لەیەكێك لەو شەڕنەی هەرسەمەی كوڕی عیونی سەركردەی سەربازیی ناوادرای عەباسی پێشڕەوی كرد،كە ڕەشیدەوە نزیك بوو، لەشكری عەباسی سەركەوتنی بەسەر لاینگرانی ڕافعی كوڕی لەیسدا بەدەست هێنا و بوخارایان گرت، وەلێ نەیانتوانی ڕافعی كوڕی لەیس بدۆزنەوە، بەڵكو توانیان بەشیری كوڕی لەیس برای دەستگیر بكەن، قۆڵبەستیان كرد و بۆ ڕەشیدیان نارد.
هەینێ لە بەرابەر ڕەشیددا وەستا ، كەوتە پاڕانەوە لێی تا لێی خۆشبێ و ببورێت، بەڵام ڕەشید داواكەی بەجێ نەگەیاند، بەڵكو داوای كرد قەسابێكی بۆ بێنن، كاتێك قەسابەكە ئامادە بوو، داوای لێ كرد بەشیری كوڕی لەیس لەپێشی لەت لەت بكات، ئەویش بۆی كردە چواردە پارچەوە.
لەمێژووی تەبەریدا هاتووە.
(پاشان داوای قەسابێكی كرد، پێی گوت: كێردەكەت تیژ مەكە با وابێت، بەپەلە ئەم بەدڕەوشتی كوڕ بەدڕەوشتەم بۆ پارچە پارچە بكە، گوتی: پارچەكانی بژمێرە، منیش ژماردمن و چواردە پارچە دەرچوون،داوای لە خوێنەران دەكەن سرنج بدەنە قسەكەی ڕەشید بۆقەسابەكە، كێردەكەت تیژ مەكە با وابێت، واتا چەقۆكانت بەكولی بهێڵەرەوە و تیژیان مەكە،مەبەست لێرەدا زامداربوون بەكێردی دەمكول بە ئازارترە لە كێردی تیژكراو، ئەمەش شتێكی ترە بۆ حەزی كوشتن، دەخوازێت لە كوشتندا ئەوپەڕی ئازاری بداتێ دەستەكانی بەرە و ئاسمان هەڵبڕین و وگوتی (الهم مكنتنی من بارك وعدوك فبلغت فیە رڤاك، فمكنی من اخیە).
خۆش باوەڕی و متمانەبوونی تاكی عێراقی و كوردستانی وایكردووە كە هەمیشە مێژووكان دووبارە ببنەوە. مێژووی جەوهەر نامیق سالم پڕێتی لە دڵسۆزی بۆ خودی بنەماڵەی بارزانی و پارتی و كارەكتەرێكی سەرەكی سەرخستنی پارتی بووە لە زۆربەی زۆری ژیانی سیاسی خۆیداو چەندین بەرپرسیاری گەورە و هەستیاری لە ناو ئەو حیزبەدا هەبووە، بەڵام كاتێك جەوهەر نامیق سالم دەستی لە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی كێشایەوە و دەستی بەڕەخنە گرتن گرت لە سیاسەتی یەكێتی وپارتی لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا، ئیتر ئەم كابرایە لەلایەن بنەماڵەی مەلا مستەفاوە خرایە ژێر چاودێری وردەوە.
جەوهەر نامیق سالم بەهۆی ئەوەی تەمەنێكی زۆری ژیانی سیاسی بە خزمەتكردن پارتی و بنەماڵەی مەلا مستەفا بردبووە سەر، بۆیە زۆر خۆش باوەڕ و متمانەی زۆری بەوە هەبوو كە لە دەڤەری پارتی دەتوانێت رەخنە بگرێت و كەس نەوێرێت دەستی بۆ بباتب، بەڵام هێشتا نەیتوانیبوو لەوە تێ بگات كە پارتی و بنەماڵە چی هێزێكی دڕندە و خوێنڕێژن بەرابەر هەركەسێك دژیان بوەستێتەوە و رەخنەیان ئاراستە بكات، باوەڕ ناكەم هەرگیز جەوهەر نامیق بیری لەوە كردبێتەوە كە پارتی بیر لە تیرۆركردنی بكاتەوە و متمانەی تەواوی بەوە هەبوو، ئەو متمانە بوونەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كەناوبراو زۆربەی زۆری ژیانی سیاسی خۆی لە پێناو سەرخستنی ئەو حیزبە و ئەو بنەماڵە بەسەر بردبوو، بەڵام لە نەبوونی خوێندنەوەی ورد بۆ مێژووی خوێناوی كەسایەتی تاكی عێراقی كە كوردیش بەهۆی داگیر كاریەوە بەشێك بووە لەو مێژووە، ئەو نەخوێندنە وردە وایكردبوو جەوهەر نامیق هیچ گوومانێك لەلا پەیدا نەبێت كە پارتی و بنەماڵە بیر لە كوشتنی بكەنەوە.
كاتێك مرۆڤ كورتەیەك لە مێژووی خوێناوی عێراق بە درێژای چەند هەزار ساڵیك دەخوێنیتەوە كە پڕێتی لە پلان و كوشتن و خوێنڕشتن، ئەوجار بۆت دەر ئەكەوێت كە دەسەڵاتدارانی عێراق زۆربەی هەرە زۆریان خوێنڕێژ بوونەو و خۆشیان بەخوێنڕێژی لە ناو چوونە و هەمیشە لەپلانداناندا بوونە بەرابەر بەیەكتری، ئەو دوو نمونەی سەروەی یەكێك لە دەسەڵاتدارەكانی عێراق كە هارون ڕەشید خوێنڕێژ بووە، یەكێكە لەو سەدان دسەڵاتدارانەی عێراق كە بە خوێنڕێژی حوكمی وڵاتی كردووە، كاتێك مرۆڤ ئەو مێژووە خوێناوی و بیمتمانەی سیاسیانە هاوڕێیەگیانی بەگیانیەكانی عێراق و كوشتنی یەكتری بەدەستی هاوڕێیەكان دەخوێنیتەوە، ئەوجار بۆت دەرئەكەوێت ناكرێت خۆش باوەڕ و متمانەداربیت بەرابەر سیاسەتی سیاسیەكانی عێراق و كوردستاندا.
كاتێك جەوهەر نامیق سالم بە نەخۆشیەكی كتووپڕ و گوماناوی گیانی بەخاك سپارد، زۆر بەی ئەو كەسانەی كە تۆزقاڵێك بیریان لە مێژووی بنەماڵەی مەلا مستەفا كردبووە و گومانی لە سەدا نەود و نۆیان ئەوەبوو كە ناوبراو ژەهر خوارد كراوە بەدەستی پیاوە نزیك و باوەڕ پێكراوەكانی بنەماڵە. بەبڕوای من ئەو گومانانە لە جێگای خۆیدابوو ، چونكە عەقڵێتی بنەماڵەی مەلا مستەفا عەقڵێتێكی خێڵەكی زۆر كۆنە پەرستانەی خوێنڕێژیە بە هەمان عەقڵیتی كۆنە پەرستانەی هاروون ڕەشید ی خوێنڕێژە كە برا شیریەكەی خۆی لەت و پەتكرد.
ئەو گۆمە لێڵەی كە مێژووی خوێنڕێژی عێراق بۆمان ڕوون دەكاتەوە و دەری دەخات، جەوهەر نامیق سالم هەڵەیەكی كوشندەی كرد كە ئەو هەموو متمانەی لەلای خۆی درووست كردبوو كە ئەو پارتی بنەماڵەیە دەستیان ناچێتە خوێنی كەسێك، كە زۆربەی هەرەزۆری ژیانی خۆی لە پێناوی سەرخستنی ئەواندا خەرج كردبێت. دڵنیاشم كە ئەگەر پارتی بنەماڵە ئەوكەرەستە خوێن ڕێژییەی هاروون ڕەشییدیان لە بەردست بوایەوە و وەكو ئەو سەردەمە خەڵك لە دواكەوتندا بژیایە،ئەوە بەڕۆژی روناك ئەوەی رەخنەی لەسەریان هەبووایە تیرۆریان دەركرد وپارچە پارچەیان دەكرد. بە هەمان شێوە كە نەوشێروان مستەفا لە جەلال تاڵەبانی هاوەڕێی 40 ساڵێكەی جیابوویەوە و ڕەخنەی ئاراستەی سیاسەتە بەرژەوەندیخوازەكانی دەكرد، تاڵەبانیش ئەگەر ئەو كەرستە سەركوتكاریەی هاروون ڕەشیدی لەبەردەستدا بووایە ئەوە دڵنیام بە رۆژی رووناك نەوشیروان مستەفای تیرۆر پارچە پارچە دەكرد.
زۆر جار خەڵكانێك پێیان وایە درووست بوونی بزوتنەوەی گۆڕان فێلێكی نێوان نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانیە لە خەڵكی ناڕازی كوردستانی دەكەن، یان دەیان گوت ئێستاش جەوهەر نامیق پارتیە دەنا چۆن ئەتوانێت چەند مترێك لە ماڵی مەسعود بارزانیەوە دوربێت ئەو ڕەخنانە بگرێت، بەبڕوای من ئەوە نەخوێندن مێژووی خوێناوی عەقڵێتی خوێنڕێژی تاكی عێراق و كوردییەوایكردووە بەگوومان بن، دەنا ئەگەر بەوردی سەردێرەكانی ئەو مێژووە پڕلە خوێنڕێژییەی دەسەڵاتداران بخوێنیتەوە ، ئیتر هیچ گوومانێك لەلا نامێنێت كە زۆربەی سیاسیەكانی عێراق وەفایان بۆ نزیكترین كەس و هاوڕێی خۆیان نیەوە بە گومانەوە لە سێبەرەكانی خۆشیان ئەڕوانن.
تیبینی: سود لە سەرچاوەی كتێبی" كەسێتی تاكی عێراقی سێ خەسڵەتی نەرێنیی مەترسیدار، ناكۆكی، دەسەڵاتخوازی، خوێنڕێژ،" كە لە نوسینی(باقر یاسین)ە لە لاپەڕە 247-248-249 وەرگیراوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە