• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ''هەناسەی سی''

پەلکە زێڕینەی سەراسەری جیهانم بۆ بێننە بەر دەرگا ئەستێرەی ئاسمانی هەموو خولگەی زەویم پێ بدەن کۆگا بە کۆگا خۆری رۆژانەو مانگە شەوی هەر مانگێک بکرێتە دیاری و بە خۆڕایی بە دەستم بگا نایگۆڕمەوە بە تاوێک شنە بای بەری بەیانی کوردوستان کە بۆ تاوێک سییەکانم پڕ دەکا . بۆڵغارستان / سۆفیا جەعفەر/ کەریمی ١٩/٧/٢٠١٣...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: "ناودارانی ناوچەی مەهاباد"

حوسێن حوزنی موکریانی: سەید حوسێن حوزنی کوڕی سەید عەبدولەتیف موکریانی لە ساڵی ١٢٩٦ی قەمەری لە شاری مەهاباد لە دایک بوە. سەرەتای گەنجی دوای تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و کووردناسی و لێکۆڵینەوە لە بارەی زمان و ئەدەبیاتی کووردی، هەروەها رۆژنامەگەری بەردەوام بووە. لە تەمەنی ١٢ ساڵی دا بۆ ئەوەی کە وەدوای...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " وەرزی تاران "

لە دۆڵ ودەوەری ئەم زامستانەدا هەموو کازیوەیەک پێش گزینگی خۆرە تاو بۆژۆ دەڕوێ بۆژۆ تەواوی سەرە بەهارو دەستپێکی هەر وەرزێک ئاورگە بە ئاورگە ئاگری رقو قینی داگیر کەر دەکوڵێ رۆژ رۆژە زەنگەو شەویش پەیتا پەیتا رەنگی ڕەشی لێدەدرێ لە مانگە شەویش گەڕێ وەها بۆتە نامۆ کە لە تاران تاراوترە ولە تورینیش دەتارێ...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: گۆشە گیری سیاسەتی دەرەوەی تورکیە لە ناوچەکەدا

تورکیە یەکێک لەو چەند دەوڵەتانەیە کە هاوپەیمانی وڵاتانی عەڕەبی یە کە دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری میسر، مەحەممەد مورسی ، لەسەرکار لابرا ئەو ئاڵوگۆڕانەی بە کودتا / یان ، زەربە لە دەوڵەت / ناوبرد .چون لە رابوردوودا وەکی وڵاتێکی بێ لایەن لە ناوچەکەدا ئەژمار دەکرا ، بەڵام ئەوڕۆکەلە زۆربەی رووداوەکان لایەنێکە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " بەهەشتی من "

بە جەهەنەم کە ڕێگام نادەن لە بەهەشت خێرا دەردەکرێم لە مزگەوت و کەنیسەولە کەنەشت من وڵاتم کوردوستان بێ وەک بەهەشتی سەر زەوی کوانێ حەجێم بەو شتەی دێ کە دوور دەستە لێم چۆلگەیەکە بە وێنەی دەرودەشت . جەعفەر/ کەریمی/ ت/ فەنلاند ١/٧/٢٠١٣

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: مێژووی ترس

 مێژووی سەت ساڵی رابودوومان پڕە لە گرێ کوێرە ولایەنی شاراوە . کە لەوسەردەمەدا سەرکەردەی کوردو حیزبی کۆیلەی کوردی نە بوێرانە ئەنگوستی بۆ بردووە نە بێ ترس باسی لێوە کردووە .هۆیەکەشی ترسی لەدەست دانی دەسەڵات و پرسی ئابوری بووە کە هەتا دەست پێکی هەزارەی سێ وەکی شێر پەنجە جەستەی کۆمەڵگای کوردی تەنئوە لە نێوەشدا...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: کورتە مێژووی خزمەتگوزاری پزیشکی لە مهاباد

لە رابوردوویەکی دووردا وەکی زۆرینەی ناوچەکانی وڵات لە شاری مهاباد تەنیا خزمەت گوزاری پزیشکی بە شێوەیەکی سوننەتە ولە رێگای دەرمان کردن بە گژوگیا بونی هەبووە. ئەو کارانەش زۆر سەرەتایی بون .لە ٨٠تا٩٠ ساڵی رابوردوودا جار جار دوکتوری بیانی لە وڵاتانی مەسیحی ئایین لە مهاباد حوزوریان هەبووە. چۆنیەتی کار وسیاسەتی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " کۆنە زنجیر "

کۆنە زنجیری ئیمرالی وسەرداری سەرداری شەهیدی کورد تەختی سنگی دایکی نیشتمان و کێلی ڕاستە باڵای هەموو گڵکۆیەک پێکەوە هاوار دەکەن بۆ سەبەخۆییو بۆ ڕزگاری دوا رۆژی کورد جۆگەلە ورووبار دەبنە چەم چەمیش ناچەمێتەوە ودەڕوا تا دەگاتە دەریا دۆڵو دەڕو دەشت ومەزرا بە ئاهەنگی شنەبای ناو دارستان هەموو تێکڕا وێڕای چل...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: "ساقی نامە "

ساقیا گوێ هەڵخە بۆم تا پێت بڵێم خەڵکی کوێمو خەڵکی کوێمو خەڵکی کوێم پێت بڵێم کوێیە وڵاتو نیشتە جێم بۆ قەڵاچۆ پێ کراوو دوورە ڕێم دەرکراوی راونراوی بێ هەواڵ زامی لەش زێدەو شکاوە هەر دوو باڵ داوی دارو کۆتو بەندم رۆژو شەو وا لەمل ژەهرە لە لای من خورد وخەو " بۆیە مەیخانەت دەبێ دەربەست کرێ بێ لە من کەس نابێ...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " ١١ی شەو؟ ! "

هەزار رەحمەت لە گۆڕی مردووی ئەو شاعیرەی کە گوتویە: بێ بەر گییە عیللەت کە هەتیو مە یلی بە تاوە . بە باوەڕی من یەکێک لە گیرو گرفتەکانی دونیای پێشکەوتوی سەردەم ئەوەیە کە ئامرازی راگەیاندنی گشتی بە شێوەیەک بەرە و نوێ بون دەشێ کە مرۆو لە چرکە ساتێکدا هەموو بابەتو هەواڵێک بخوێنێتەوە . لەسەر رووپەڕی یەکێک...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " من کێم "

ناو: کوردە پاش ناو: کوردوستانی پێناسە: شەهید دەنگ: شمشاڵی ئاهورایی ئایین : زە ردە شتی ئاڵا : کەسک و سور و زەرد لە وڵاتێکی بێ گەرد پێگە: چیای جودی پاپۆڕ خاک وپاپۆڕەوان چل میلیون جووتیار و باڵی مەلەکە تاوسی سوشیانتی . جەعفەر / کەریمی / ت/ فەنلاند/ ٢٤/ ٦/ ٢٠١٣

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ساڵی سێڵاوێ لە مهاباد

رۆژی هەینی ٩/٥/١٣١٥ هەتاوی (١٩٣٦ ز) لە ناکاو ئاوهەوای شاری مهاباد ئاڵۆزدەبێ وبا هۆزو هەورە تریشقە دەست پێ دەکا و باران و گلێرە بارو دۆخێکی گران دروست دەبێ .ئاو وئاوەڕۆ بەرگە ناگرن لە ماوەی نیو کات ژمێردا تا چلو پێنج خولەکدا لەلای کێوەکانی باشوری شارەوە سێڵاوێکی مەزن هەڵدەستێ وگەڕەکی " خڕێ " کە ئەوڕۆکە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: دۆڵپای خۆماڵی

لە مێژووی مرۆوایەتیدا خاکی ئەفریقیەکان یەکەم سەر زەوی بووە کە مرۆو توانیویە لە شیوەی بە دەستی پێ رێگا رۆیشتەن هەستێتە سەر پێ و وەکی سەردەم راستە راست لە دوو لاق رێگاو بان بپێوێ بە پێی بەڵگەی زانستی کۆمەڵناسانی مێژوویی رەگەزی هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ ڕەچەی ئافریقایی ئەو مێژوویە حەوجێی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " دار بەڕوی بریندار "

یەکە یەکە دار بەڕوی ئەو وڵاتەتان بە تەوری بیانی لەت لەت کرد و کردتانە دەستە چیلەی ئاورگەی د وژمن ژیان و وێنەی کەکرە لێشاو ئاسا هێنایە ژینگەو هێدی هێدی بونە دەسەڵاتێکی لیخن دەبڕۆن هەتا کەی تەختی سەر سەختیتان لە سەر سنگی دایکی نیشتمان دادەکوتن ولاناچن بوونەتە دێو جامە هەر ساتێک لە هەوایەک و لەهەر...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: دەوڵەتی دوور لە کۆمەڵگای پێشکەوتووحیزبەکان، هەر ئەوەبووە کەهەیە ؟

ئەو رۆژانە باسی هێنانە ئارای داخوازیەکان لە سەرۆک کۆماری تازەی ئێران گەرمە . ئەگەر لە خۆمان بپرسین کە ئێمە ئێستا چمان دەوێ کە ئەنجامی بدەین ؟ رۆڵ وکاریگەری ئێمە وەکی دژبەر ، رۆژنامەوان، یا وەکو تاکێکی کە خاوەن یەک دەنگە چییە ؟ ئەوە پرسیارێکە کە دەبێ لە خۆمان بپرسین؟ چۆن کەسێک دەتوانێ وڵات لەو تەنگەژەیە...