• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: کین ئەم!؟

شەوی 29 لەسەر 30ی مانگی یازدەی 2012، بە بەشداری زۆربەی وڵاتانی جیهان بە پەخشی راستەوخۆ کۆبونەوەیەکی مەزن لە پێکەی مەزنی نەتەوە یەکگرتوەکان پێک هات. ئەو کۆبونەوە مەزنە بۆ ئەوە بوو کە وڵاتی فەلەستین وەکی ئەندامی چاوەدێر لە ئەو رێکخراوەیەدا بە ئەژمار بێ. ئەوە هەنگاوێکی مەزن بوو بۆ خەڵکی فەلەستین کە لە داهاتوودا...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: "تۆزی بانان"

قسەیەکی کوردی هەیە دەڵێ: "شەڕ و ... بە دەست خۆت نییە!" نووسەر و رووناکبیری کورد یان خانی خانان یانژی تۆزی بانان! ساڵی دوازدە مانگە ئەو کەسایەتیانە کە لە کۆی سەنجەق و زڕگوێزەڵە قەتیس ماون، هەر کو بێکار مان باسی "پژاک" و بەرپرسی ئەو رێکخراوەیە بەڕێز حاجی ئەحمەدی دەبێتە نەقڵی باسو خواستیان. هەر لە زاریان...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: نامەیەکی بێ شەرمانە بۆ جنابی: مەلا عەوڵای ‌‌حەیاکی (‌‌حەسەن زادە)

ژیانی رٶژانە لە رۆژهەڵاتی وڵات بۆتە کەکرە، زیندان، ئەشکەنجە، سێدارە لە ژێر زەختی سیاتەتی بێ رە‌‌حمانەی کەمتیارەکانی کۆماری سێدارە بۆتە ژیانێک کە ۆێنەی شێرپەنجە تان و پۆی خاکی برینداری ‌ئەو بەشە لە وڵاتی کوردی تەنیوە. گرانی، بێکاری لە خشتە بردنی گەنجەکانمان و سەدان بێ بەختی دیکە وای هێناوە کە مرۆوی کورد...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: دەردی رەچەکێش

چزوی تەزووی ژانی خەریبی لە هەندەران وێنەی دۆڵپایەکە کە هێدی هێدی خوێنی لەشی مرۆڤ دەمژێ و تەمەن بەرەو وشکایی و نەمان دەبا. ساتەکان لە دوورە وڵاتی بە بێ ئەوەی ئیزنت لێ وەرگرن وەها سناریویەکت بۆ دادەڕێژن ئەو سەری نا دیار. دەردی دابڕان و ئاڵۆزی رێگوزەری مێژوومان وای لێکردوین کە تەنیا روو لە دوژمن و داگیرکەران...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: تراویلکەی مێژوو

بەڕابی:سڵی 1025 ی هیجری قەمەری، لە دەستپێکی دەسەڵاتی بنەماڵەی سەفەوییەکاندا شارێک بە ناوی ساوجبلاغی موکری، مەهابادی ئەوڕۆ کە ناوی کە ناوی هاتووە و لە سەردەمی ئێستادا بە ناوی سابلاغ یا مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێیناسە کراوە. بە پێی بەڵگەنامەی مێژوویی، شەڕەفنامەی شەڕەف خانی بدلیسی و مێژوی عالەم ئارای...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: لەم بەرەو لەو بەریش

لەم بەری مێزێکی هەتا ڕادەیەک درێژ چەند کەسێک رۆ نیشتون. لەو بەرەی هەمان شوێن چەند کەسی دیکە و سەر مێزەکەش باوەشێکی زل مۆز، هەرمێ، ترێ و ... دانراوە. گۆیا لە هەر دوو بەران قسە لەسەر یەکگرتنەوەیە! شاکاری لە ئامێز گرتن و دەم پان کردنەوە و چاو لە چاوی یەکتر کردن من وە بیر شێخ ڕەزا تاڵەبانی دێنێتەوە کە چەندە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: رۆژی ڕەش و هێمن

بۆ پێناسە کردنی کۆمەڵگای دوا کەوتو هۆیەکان زۆرن. لەم کورتە نووسراوەیە دا بڕوا ناکام بکرێ یەکە یەکە ئاماژەیان پێ بکرێ. هەر وەکی دەزانین ژیانی مرۆڤ تژەیە لە رووداوی تاڵ و شیرین. نە رووداوە تاڵەکان لە بیر دەچن و نە رووداوە شیرینەکان. تەمەنی گەنجی مرۆڤ وێنەی بەهاری ژیانە کە بە باشی هەستی پێ ناکەی و قەدری...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: دووپشکی عەڕەب و ماری تورک

بیستوومە دەڵێن: لە جەهەننەم دا دووپشکی وای تێدایە لە مرۆڤ پەنا بۆ مار دەبا!!!... داستانی هێرشکردنە سەر سەددام و لە داردانی ئەو دڕندەیە ئەگەر بڵێم قازانجی بۆ کورد نەبووە دەبێتە بێ ئینسافی. هەمومان دەزانین کە لە دەسەڵاتی بەعس بە تفەنگی .مەسعود و جەلال تاڵەنابی نەدەڕووخا. هەروەها دەزانین کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ئەمریکای برسی

شەوی 20 لە سەر 21ی مانگی 10ی دووهەزار و دوازدە... ته‌له‌فیزۆنی "بی بی سی"، یەکێک لەو دەزگا راگەیاندنەیە کە ساڵانی دوور و درێژە وەشانی خۆی بەردەوام دەکا. ئەو دەزگایە کە خاوەنی پرۆگرامی هەمەجۆرەیە دەتوانین بڵێین لە تەواوی جیهاندا نوێنەر و رۆژنامەوانی هەیە. ئەو سیستێمە چەند لە قازانجی دۆزی کورد دایە و چۆن...

جەعفەر کەریمی: دەهۆڵ و زوڕنای بەرژەوەندی

تەنزی سیاسی هەبو نەبو لە سەردەمانی پێشودا، گۆتنی خاس پیاو و راوێژی شیرینی خاتونی دونیا دیدە و رووداوی تاڵ و بە ئەزمون بۆ کەسی بێ چار و گروپ گەلی بێکار، دەکرا بە چرای رێگا و تارمایی شەوەزەنگی ژیانی پێ روون دەبونەوە. لە وێ کاتاندا نە ئەمرازی ئەمرۆیی هەبوون نە ماهوارە و سەدان بابەتی دیکە. واهەبوو ژنێکی...

جەعفەر کەریمی: وڕێنە و خالید عەزیزی

باڵی بەستە و بێ چار بۆ زیاترلە سێ دەیەی دژوار و سەدان گیروگرفت بە دوای خۆی دا ریچکە دەکا بە بێ ئەوەی بۆ چارەسەر کردنی تاقە ئەرکێکی بچووکی نەتەوەیی بتوانێ هەنگاوەکی پێویست بەرەو پێش بڕوێ. دروشمی زەبەلاخو، خۆ بە زل زانی، ژیان لە خەون و خیاڵ دا، دووپات کردنەوەی ئەو وتەیە: من یەوەم کە رۆستەم پاڵەوانە! نابێتە...