• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " خۆشاوی خوێن "

شەوانە منو تە نیایی و سێبەری تۆلە ژیانی غەریبیدا چاو دەبڕینە ئاسمان گوێ هەڵدەخەین بۆ یەکە یەکە دەنگی زریوە زریوی ئەستێرەکان لە کاتی نیوەی رەشایی ئەو شەوەدا جوانترین ستێرکی پانتایی تەواوی خولگەی زەوی و خوداوەندی هەموو جیهان دێتو دەخوشێ تا دەگاتە تەختایی دڵ و بیلبیلەی چاوان ئەوە تۆی خۆشاوی خوێنم ...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ئایا هەریمی کوردوستان دەبێتە هەریمێکی ئیسلامی ؟

لە نوسینی ،حیسام پێشدەست وەرگێڕانەوەبۆ هەنگوین زمانی کوردی ، جەعفەر/ کەریمی چاوە دێران دەڵێن : کار وچالاکی حیزبە ئیسلامیەکان بۆ بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لە هەریمی کوردوستان (باشور) دەتوانێ سەرەتایەک بێ نوێ وتازە کە دووگرووپی بەرچاو دەخاتەژێر پرسیار ؟ رێکخراوە ناسیونالیستەکان وسکولارەکان ، ئەم گرووپانە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: قزڵباش وهەڵبژاردن ؟

رێگوزەری مێژوو وەکی ئاوێنەیەک وایە کە هەر نەتەوەیەک خۆی تێدا دەبینێ بە پێی توانا ولێکدانەتەی خۆی لە کۆمەڵگادا دەرسی لێ وەردەگرێ . یەکێک لە خاڵە هەری لاوازەکانی مێژووی کورد ئەوە بووە کە نەمانتوانیوە بەو شێوەیەی کە پێویستە ئەزمونی رابوردومان بکەینە هەوێنی سەرکەوتن بۆداهاتوان یەکێک لە شیرین وتەکانی زمانی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " سورمەی چاو "

گەر سیامەند دەشتو کێوی والەبەر خۆشە خەجی لێ ژین دەکا وێڵی هەورازو نەشیوان بۆتە مەم ئاشق بەزین وهەڵوەدا من نەمەم ئاشق بە زین و وەک سیامەند بۆ خەجێ شێتو شەیدای کوردەواریم خاکی سورمەی هەردوو چاوە ئاوی ژین ئەهوەن دەکا . جەعفەر/ کەریمی/ ١١/٦/٢٠١٣ ت/ فەنلاند

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " پەڕسوکەکان "

دەڵین شەڕاب هەتا کۆنتربێ تام و چێژی خۆشتر دەبێ .بە پێچەوانەی شەڕابی نایاب لە کۆمەڵگای کوردەواریدا هیندێک حیزب ورێکخراوە هەن هەتا کۆنتر دەبن بێ تامترن و زیاتر لە بەر چاوان سوک دەبن .لەوسیستمانەدا ببێ گومان مرۆوی دڵسۆز و وەفادار بە روحی پاکی شەهیدان هەن وهەن کەسانی ناوبەرز کە گیانی خۆیان بە دڵێکی پاک...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: "........تۆ بڕۆ بۆ لای چیاکان"

لە هەنگوین زمانی کوردیدا دەستەواژە و مەتەڵی وا هەیە کە قەت قەت لە ناو ناچن. وەکی تاقمێک کۆنە پەڕتوکیش نین کە پاشی هەزاران ساڵ تەنیا وشەیەکیشنە لێیان زیاد دەبێ و نە لێیان کەم دەبێتەوە. ونە لەگیل رێڕەوی سەردەم دەگونجێ .ئەو دەستە واژەیە پەیوەندی بە ژیانی کۆمەڵگا، بە مێژووی کورد وبە تاکی کورد هەیە. ئەو...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " شەهیدی سەردار"

شەرت بێ چیابەچیا بگەڕێم بۆ گوڵی چیایی بە هەزاران رەنگ وبە هەزاران بۆنی خودایی بۆ رازاندنەوەی کێلی گڵگۆت ئەو شەهیدی وڵاتی رۆژ شەرت بێ گوند بە گوند، شار بە شاری کوردوستان بکەمە هاوڕێ بۆ خاک و بۆ خۆت سنوری دەریاکانیش دەپەڕێنم لەسەر شانی سپی شەپۆلەکان هاوارت بۆ دەکەم هاوار دەڵیم ئەوە منم من شەهیدی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: رووداوی ساڵی،١٣١٩،هەتاوی لە مهاباد

لە مانگی رەزبەری ساڵی ١٣١٩ی هەتاوی هەتاوی چەند کەسێکلە رادەی ٦٠تا ٧٠ ،نەفەر لە خەڵکی مەهاباد لە لایەن دەسەڵاتی ئەو کات دەست بەسەر کران وپاشان بە زۆرە ملی رەوانەی شاری شیراز لە ئێران کران ، ناوی چەند کەس بریتی بون لە : حاجی یوسف داودی (مام وسوی قەساب) ،خەفور ئەلیاسی ،حسین زوبەیری ،خدر نیزامی ،(سەیدە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: کۆیلە وێژ

حیزبی سەقەت تاکی سەقەت بەرهەم دێنێ، تاکی سەقەت کۆمەڵگای سەقەت ، کۆمەڵگای سەقەتێش لەوڵاتی دواکەوتوودەبێتە بەرهەمی هەرەس هێنانی ژیانی پر لە چەرمەسەری و سەراسەر تژی لە زامستان .لە وەها کێش وهەوایەکدا ئەدەب پێگەی خۆی دەگۆڕێ و وشە لە خۆی نامۆ دەبێ و رستەش وەکی خڕنۆکی بیابان سەرگەردان و وەیلان بە دەوری بازنەیەکدا...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: رووی ئاشکرای سیاسی سوریە

سوریە سەردەمانێک ناوەندی ئیمپڕاتۆڕی ئیسلامی بووە .سنوری ئەو هێزە لە رابوردوودا کەوتۆتە بەر هێرشی داگیر کارانەی زۆربەی زلهێزەکانی وەکی :روومییەکان ، مەغولاکان ،خاچپەرەستەکان و تورکەکان . سوریە وڵاتێکە کە خاوەنی خاکێکی پڕپیتو بەرەکەت وپێدەشتی مەزن وکوێستان ،کە لەو جوغڕافییایەدا نیژاد وئایینی جۆراو جۆر...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: رۆڵی کوردەکان لە کێبەرکێی ناوچەیی نێوان ئێران وتورکیە

وەرگیڕانی بۆ کوردی : جەعفەر / کەریمی لە کۆتاییدا پاش ساڵانێکی دوورو درێژی خوێن رشتن دیار دەکەوێ کە دەوڵەتی تورکیە وشەڕوانانی پ،ک،ک ،کۆتایی بە شەڕی چەندین ساڵە دێنن ورووپەڕێکی نوێ لە پەیوەندیەکانیان هەڵدەدەنەوە. بۆ گەیشتن بە ئامانجەی ئەو ئاشتیە بە دەستوری فەرماندەی ،پ،ک،ک ، ئەو هێزانە لە مانگی ،٨، ی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: سوشیانتی وڵاتی رۆژ

ڕێگوزەری هزرو رامانی شەهیدی کوردو کوردوستان لە سەر شاباڵی مەلەکە تاوس بەرەو باوەشی کۆ ئاورینگی خواوەندی خولگەی زەوەی دەفڕێ وپەیامی پەیامهێنەرانی رزگاری خوازی وڵاتی کورد دەباتە گوێسوانی ماڵی هەموو ئەستێرەیەکی ئاسمانی وڵات .ئەو رێیە هەزاران ساڵە رێچکەدارە، نە مەلەکە تاووس ماندویە ونە کاروانی شەهید وەستاوە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " کوا خەم ڕەوێن "

بێزارم لە مەیەک کە خەم ڕەوێنم بێ مەستیم بداتێ و سەری سەر کەشم بتۆرێنێ بشکێ دەستی مەی گێڕ شوشەی مەی بەتەمای سەر خۆشی و مەستی بەدیاری بۆم بێنێ و بتوانێ خەمەکانی مێژوم بتارێنێ نە مەی چارەی دەردی منە نە جامی دەستی ساقی کوا وەگیر دێنم مەرهەمێکی شاڵاوی تەزوی تۆزی ڕنوی خاکی کوردوستانم بۆ بڕەوێنێ . جەعفەر...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: زمانی بیانی

دەتوانین بڵێن: مرٶو بە گشتی 'سێ' شێوە زاری ئاخاوتن بەکار دێنێ،شێوەزاری یەکەم ،کە رۆژانە پێی دەئاخفین .دووهەم ،شێوەی ڕێنوس و رێزمانە کە ئەدەبیات وپەڕتوکو پەروەردەی لە سەر شانە و بایخی زۆری پێ دەدرێ .بەڵام زمانی سێهەم بۆ ئێمەی کردر بەتایبەتی هەموو جیهان بە گشتیزمانی " دیپڵۆماسیە" ئەو زمانە نەکاری هەمووکەسە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: مێژووی مەهاباد - بەشی چوارهه‌م

کوشتاری عەشیرەی مەنگوڕ لە مەراغە عەشیرەی مەنگوڕ لە سەردەمی دەسەڵاتی کەریم خانی زەند بە سەر پەرستی باپیر ئاغا لە عێڕاقەو رویان کردە ناوچەی "ئێڵ تەمر "لەو سەردەمەدا .دانیشتوانی ئێڵ تەمریان یا ڕاو نا یا وایان لێکردن مل کەجی وان بن .بەدوای ئەو کارەدا جێگیر بون وسەرە ڕۆییان لە حاند دەسەڵاتی ئەو کات لە مهاباد...