• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سەردار حەمەڕەش: پێغەمبەری ئیسلام لەسەر چ دینێک بوە ؟ قورئان چۆن نووسراوەتەوە؟

دیمانە لەگەڵ نووسەری کتێبی : قورئانی مێژوونوسان Mohammad alia Mir-Moezzi :لە گۆڤاری L’histoir، بە زمانی فەرەنسی، ژمارە 472.مانگی شەشی 2020 بڵاوکراوەتەوە،  بەبۆنەی دەرچونی کتێبێک مانگی نۆڤەمبەری 2019. پرسیارەکان لەلایەن:Julien Loiseau،Ariane Mathie Francois Mathou کراون.بە کوترکراوەیی تەرجومەم کردوە...

سەردار حەمەڕەش: دواجار مێژوونووسان دانیان بە بوونی پێغەمبەری ئیسلامدا نا

راستە کە محمەد، پێغەمبەری ئیسلام کەسایەتییەکی خەیاڵی نییە و بوونی هەبووە، لە دۆکیومەنتێکی سریانیدا لە میسۆپۆتامی ناوی هاتووە لە ساڵی 640 دا، واتە چەند ساڵێک دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر: 632.هەروەها هەندێک تێکستی مەسیحی و جولەکە لە سەرەتای سەرهەڵدای ئیسلامدا باسی بوونی ئەو کەسایەتییە دەکەن، وەک سەرکردەیەکی...

سەردار حەمەڕەش: شیعر و میعر و چوار سەد ملیۆن دۆلارەکە

کەمپینی کوا چوار سەد ملیۆن دۆلارەکە، کۆمەڵە شیعرێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بە ئاواز و ریتمی خۆشەوە، دانی پێدا دەنێم ئەو شیعرانەی کە خوێندمنەوە تەنها ڕێکخستنی وەزن و قافیە نەبون.جێگای تێرامانە کە تەنها لای کورد ئەم دیاردەیە هەیە کە باسێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەم سەردەمەدا بکەنە هەوێنی شیعر، بۆیە وای بۆ...

سەردار حەمەڕەش: چۆن چوکی ڕەپی سانتۆگوستین جیهانی گۆڕی؟

 چۆن چوکی ڕەپی سانتۆگوستین جیهانی گۆڕی ؟ سانتۆگوستین saint Augustin  ( 354 - 430 )، ئەمازیقی بو  خەڵکی ئەفریقای باکور بوو، دەیوت :  ( گەورەترین گوناحی مرۆڤ ئەوەیە، کاتێک چوکی ڕەپ دەبێت بە بێ هۆکار ) . خۆ هەمو ڕۆژێک بەبێ هۆکار چەندەها چوک ڕەپ دەبنو کەسیش ئەم دیاردەیەی نەداوەتە...

سەردار حەمەڕەش: پەیکەرێکی زەبەلاح بە هزرێکی بچکۆلانە

لەسەر بەرزایەکانی شاری سنە پەیکەرێکی هەرەگەورەی هادی زیائەدین دانراوە. ڕۆژنامەوانەکە ئاوا باسی پەیکەرەکە دەکات :پەیکەرێکی گەورە بە پەیامێکی گەورە، پەیامەکەی هەستانەوەی نەتەوەیەکە، پەیکەرەکە 22  مەتر بەرزە، بەلام بۆ هادی زیائەدین ماندوبونی هەشت ساڵ لە پەیکەرەکەدا گرنگە، نەک قەبارەکەی .هادی زیائەدینیش...

سەردار حەمەڕەش: جیهانێکی قیزەون

هونەرمەندێک فۆتۆی کەسێکی ناسراوی گرتووە لە سەر عارەبانەیەک لە شاری هەولێر لەکاتی تەنگژی کۆرۆنادا، فۆتۆکە پیشانمان ئەدات کە چۆن کەسانی هەژار ژیانیان بەسەردەبەن لەبێ کاریدا. فۆتۆیەکی هونەری زۆر جوانە و شایەنی دەستخۆشیە لە کاکی هونەرمەندی فۆتۆگرافەر. فۆتۆگرافی هەرچەندە بە پێی وتەی کاک محەمەد گۆران (Muhamad...

سەردار حەمەڕەش: مارکس و پرۆلیتار و روسۆ و شۆڕشی دوای کۆرۆنا

پرۆلیتار ئەو مرۆڤەیە وەک ئنگلس دەڵێت: ( کاتێک منداڵێک ماوەی دوانزە خولەک لە کارگەیەکدا ئیش ئەکات و نەچۆتە مەکتەب، هیچی تری نەبینیوە لە ژیانیاد جگە لە کارگە. لە تەمەنی سی ساڵیدا ئەو منداڵە دەبێتە کەسیکی توندوتیژو خراپەکار)! مارکس و ئنگلس و زۆر لە کەسانی بورژوا هەوڵیان ئەدا کە پرۆلیتار لە بارەی چۆنێتی...

سەردار حەمەڕەش: فیلمی دواهەمین تانگۆ لە پاریس و سێکس و لاقەکردن

لە فیلمی دواهەمین تانگۆ لە پاریس ساڵی 1972 (Last Tango in Paris) کە فلیمێکی گرنگە لە مێژووی سینەمادا. مارلبرۆندۆ پیاوێکی بێ هیوایە لە ژیاندا و لە هۆتێلێکی لاوەکی لە پاریسدا دەژی، لە دیمەنێکیدا  سێکس لەگەڵ کچێکی نۆزدە ساڵی فەرەنسی دەکات. کچەکە ئاگاداری ئەو بڕیارە نەبوە کە دەرهێنەرەکە لەگەڵ مارلبرۆندۆدا...

سەردار حەمەڕەش: سین جین پین، گەورەترین دیکتاتۆری سەردەمەکەمان

سین جین پین، وەک دیکتاتۆرێکی نوێ خەونی ستالین و هەموو دیکتاتۆرەکانی جیهان بە تەکنەلۆژی مۆدێرن دەهێنێتە دی؛ بە ئەلگۆریتمێک، یەک ملیارد چینی کۆنترۆڵ کردووە بەشێوەیەکی دڕندانە و دوور لە یاسای دیموکراسی و مافی مرۆڤ . سین جین پین کاتێک لە یاری ئۆلەمپیکی چین بەرپرسیار بوو، ئیتر لەو کاتەوە سیستەمی کۆنترۆڵی...

سەردار حەمەڕەش: چین، چیمان لێ دەشارێتەوە ؟

چین وەک هەمو سیستەمێکی دیکتاتۆری زانیاریەکانیان دەشارنەوە: لە کاتی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەی مردوەکان و توشبوەکانیان بە راستی رانەدەگەیاند، لەهەمان کاتا چین زانیاری نادات لە شوێن و سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە، کە ئایا ئەم ڤایرۆسە بە ڕیکەوت لە تاقیگەی شاری Wuhan وە بڵاو بۆتەوە یان لەبازاڕی...

سەردار حەمەڕەش: ئەنفالیش دەبێتە گڵۆپی سوپەرمارکێتەکان

لەم کارە هونەریەدا کە بۆ ئەنفال کراوە، دەبینین کە بیست دەمامکی سپی هەڵواسراون، بەسەر پێنج ڕیزدا دابەش کراون، لەژێر هەر یەک لە دەموچاوەکاندا گڵۆپێک دانراوە. لەسەروی کارە هونەریەکەوە نوسراوە ؛ ئەنفال، کەواتە هونەرمەند باسی کارەساتی ئەنفالمان بۆ دەکات. پێدەچیت کە هونەرمەند پێمان بڵێت کە هەرتاکێکی ئەنفال...

سەردار حەمەڕەش: کۆرۆنا و فەرەنسا، خوا یاریمان لەگەڵ دەکات

هەتا ئەمڕۆ لەفەرەنسا نزیکەی 1000 کەس توشی نەخۆشی کۆرۆنا بون، یانزە کەسیان مردون، ئەوانەی کە مردون زۆربەیان کەسانی بەساڵا چو و لاوازبون. فەرەنسا لە قۆناغی دوی نەخۆشیەکەدایە، واتە لە قۆناغی یەکەمدا پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرا کە لە وڵاتێکی ترەوە دەهاتنە سەر ئەرزی فەرەنسا پاشان دۆزینەوەی نەخۆشی ژمارە سفر...

سەردار حەمەڕەش: ئەوەی کە نایدرکێنین، ئایا خڵتەیە یان هەقیقەت ؟

بە وتەی ڤیکتۆر هیگۆ بێت ئەوەی کە نایدرکێنین، خڵتەیەمرۆڤی سەرەتای، پێش ئەوەی ئەدەبو هونەرو مۆسیقاو سەمای هەبێت، پێش ئەوەی زمانو نوسینی هەبێت، بە خۆ سورکردنەوە، بە ئیشارەت، بە هەڵبەزینو دابەزینو خۆ ڕاوەشاندن، بە هاوارو قیژاندن،  هەستو نەستی خۆی دەربڕیوە. هەر هەمان هەستو نەستن کە ئەمڕۆ بونەتە مۆسیقا،...

سەردار حەمەڕەش: دەف و گێلگامێش و دواهەمین دەروێش

دیمەنی ئەو دەرویشە هەتا ئەمڕۆش لە بیرەوەری هەلبژێردراومدا وەک خۆی ماون. کتوپڕ کە هاتە ژوورەوە، بەبینینی قەد و باڵای واقم وڕما و ئەبڵەق بوم، بە پێوە جوڵەم لێبڕابوو، وەک ئەوەی لەبەردەم هێزێکی باڵادا خۆم ببینمەوە، لەبەردەم هێزێکی موگناتیسیدا، هەرگیز لەوە و بەر بونەوەرێکی وەها غەریبم نەدیبو، وەک ئەوەی کە...

سەردار حەمەڕەش: ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەسیسە و بونەوەری دەرەکی

لەکاتی رووداوەکانی باتاکالانو شارلی ئێبدۆ، لە ڕۆژنامەی پارتێکی ئۆپۆسیسیۆنی کوردستاندا خوێندمەوە کە چۆن ئەم کارەساتەیان بە دەسیسەیە لە قەلەمدابوو، ئەو هەواڵانەشی کە ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردبویەوە، لە سایتەکانی ئەوروپاوە وەرگیرابوون، ئەو سایتانەی کە کاریان هەڵبەستنی ئەو چیرۆکانەیە بەمەبەستی خەریکردنی خەلی...