گۆران عەلی

گۆران عەلی: پرۆژەیەک بۆ بە ئارگومێنت کردنی روفاتی پیرۆزی ئەنفال کراوانی سەماوە!!

بەڕێزان کەس و کاری ئەنفال کراوانی بەکۆمەڵی دەشتی سەماوە! بەڕێزان خەڵکی ئازادیخوازو خەمخۆری کوردستان!---------------------بەو پێیەی کە گۆڕی بە کۆمەلێ ئەنفال کراوانی دەشتی سەماوە تایبەتمەندی خۆی هەیە، لەو ڕووەوە کە: ١/ تەواوی قوربانیانی ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە ژن و منداڵن، واتە خەڵکی سیڤیل و بێچەک بوون. ٢/ جلو بەرگەکان و ئەو کەرەستانەی تر کە لە گۆڕەکەدا دۆزراونەتەوە دەیسەلمێنن کە خەڵکی گەرمیان و لە ئەنفال...

گۆران عەلی: بە میکانیزمی کۆن، شەڕی نوێ ناکرێت!

سەرەنجام تورکیای ئەندامی ناتۆ، بە سوود وەرگرتن لە تازەترین توانایی سەربازی و چەک و جبەخانەی مۆدێرن، بە سوود وەرگرتن لە ئایدۆلۆژیای فاشیستی و ئایینی، بە سوود وەرگرتن لە بێدەنگی نێودەوڵەتی و گڵۆپی سەوزی ئەمریکای بەرژەوەندی خوازو ترامپی شێت و بەلەسە، بە سوود وەرگرتن لە حەزو خولیای دەوڵەتەکانی ناوچەکە، بۆ...

گۆران عەلی: روفاتەکان بهێننەوە بۆ کوردستان

لە گەڵ دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئەنفال کراوەکان، سەدای ( مەیان هێننەوە بۆ هەرێم) لە زۆر لاوە بەرز بووەوە، هۆکار زۆرە بۆ ئەم دەنگی ( مەیان هێننەوە بۆ هەرێم)ە، بەشێکی زۆریان دڵسۆزی و خەمخواردن و مەراق و نائومێدییە لەو سیستەمی بەڕێوەبردن و دەسەڵاتدارێتییەی هەرێم. من وێڕای هاوڕاییم لە گەڵ ئەو دڵسۆزییەدا،...

گۆران عەلی: کچم سایە، ئێستاش درەنگ نییە بگەڕێیتەوە!

نامەیەک بۆ سایە کریم... کچم سایە، من تا ئەم چرکە ساتە تۆم نەدیوەو  نازانم سەر بە کام خێزانی دەربەدەری، کە بە ئومێدی گەڕان بە دوای ژیانێکی باشتردا، بۆ خۆیان و بۆ تۆو خوشکەکانی ترت، کاڵای غەریبیان کردە باڵای خۆیان، تەنانەت نازانم راست و دروست خەڵکی کام شاری کوردستانی و لە کام وڵات ئەوروپی ژیان...

گۆران عەلی: سەرۆک کۆمار شادی دەوێت یان گریان؟

داخێکی یەکجار سەختە کە لە دەربڕێنی ( شادی بە تەقە) ی بوون بە سەرۆک کۆماردا ٣ کەس گیانیان لە دەست داو بوون بە قوربانی کورسییەکی بێ دەورو کاریگەر، کە کوردێک بۆ چەند ساڵێک لە سەری دادەنیشێت و ، تەنها کاری ئەوە دەبێت کە  بە تەقەڵی سیاسی  کاڵاو پەڕۆی ، پارچە پارچە بووی لەشی دەوڵەتی عیراق پینە دەکات...

گۆران عەلی: یا شێخ دەستت بێنە با ماچی کەم!!

سەرەتای نەوەدەکان بوو ، لە پرسەیەکدا دانیشتبووین، لە پڕ یەکێک لە شێخە ناسراوەکانی ئەو ناوچەیە، خۆی کرد بە ژووردا، هەر ئەوەندەی فاتیحا خوێندن تەواو بوو، پۆل پۆل خەڵک نۆرەیان گرت بۆ دەست ماچ کردنی جەنابی شێخ، کەسێک کە بە (دەست ماچ کەری شێخ و بەگزادەکان ناسراوبوو) لە نێوان من و بۆرە بەرپرسێکی یەکێتیدا دانیشتبوو،...

گۆران عەلی: خۆنیشاندان یان خۆپیشاندان؟!

جارێکی تر، بزیسکەی نارەزایەتییە پەنگ خواردووەکانی خەڵکی کوردستان، کڵپەی کردو،هەر وەک جارەکانی پێشتر، لە بری ئاڵ و گۆڕی شۆڕشگێڕانە ، تەنها بە کڵپەکەی چەند بارەگایەکی حیزبی سووتاندو، چەند لاوێکی دڵ پڕ لە هیوای کردە قوربانی و سووتەمەنی ئەو سیستەمە ئابووری و سیاسی و بەڕێوەبردنە خواروو خێچەی هەرێمی کوردوستان،...

گۆران عەلی: ڕیفراندۆم لە نێوان (بەڵێ)یەکی تاڵ و(نەخێر)ێکی ژەهراویدێ

 شەڕو ململانێی نێوان لایەنگران و نەیارانی ڕیفراندۆم، یان بە واتایەکی تر شەڕی نێوان (نەخێر) و ( بەڵێ) تینی سەندووە، بەڕادەیەک کە نەیارانی ڕیفراندۆم، لایەنگرانی ڕیفراندۆم بە کۆیلە وگەمژە وسف دەکەن ، لە سەرەکەی تریشەوە لایەنگرانی ڕیفراندۆم، نەیارانی ڕیفراندۆم بە خائین و جاش و پیاوی ئێران و مالکی لە...

گۆران عەلی: لە حەوتەمین ساڵیادی تیرۆری ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسماندا، پەیامی تۆ چییە؟!

ئەمە پرسیاری دەزگای هاوپشتی یە ئاراستەی من کراوە، کە پەیام و لێدوانی خۆم لەم یادەدا دەرببڕم، بەڵام من لە جیاتی ئەوە، وای بە ڕاستتر دەزانم کە لە پەیام و لێدوانە وتراوو نەوتراوەکانی سەردەشت عوسمان، وردبینەوە، بە تایبەت بە نێو ئەو پەیامانەیدا گوزەر  بکەین کە ( بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست) هەوڵ دەدرێت...

گۆران عەلی: ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئێستا، بارودۆخی کوردستان و قەیرانەکان

هاوپشتی: سەرەتا لە بارودۆخی کوردستانەوە دەچینە نێو باسەکەوە. ئەو هۆکارانە چین کەدۆخی ئێستایان بەرهەمهێناوە؟دۆخی ئێستای کوردوستان  لە نەخۆشییەک دەچیت، کە ماوەیەکی زۆر بەر لە ئێستا، نەش و نمای لە ناو لەشی سیاسی و  ئابوری کۆمەڵگای کوردوستاندا کردبێت ، بەڵام ئێستا دەرهاویشتە قورسەکانی دەبینین،...

گۆران عەلی: ڕاپەڕین لە نێوان ئامانج و ئەنجامدا!

لەم ڕۆژانەدا یادی 21 ساڵەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردوستان دەکەینەوە لە دژی ڕژێمی بەعس ، ڕاپەڕینێک کە دوایین کوچکی لە سێکوچکەی (فاشیزم-نازیزم-بەعسیزم) ی بۆ هەتاهەتایە ڕاماڵی، هەر بەم پێودانگەش دەکرێت ئەو ڕاپەڕینە بە یەکێک لە ڕاپەڕینە گەورەکانی...

گۆران عەلی: 17 ی شوبات

ئەگەر گوڵەکانی باخێک هەموو جوان بن گوڵێک هەیە لە هەموویان ڕەنگینتر بێت ئەگەر ڕۆژەکانی ساڵیش هەر هەموویان پرشنگدار بن ڕۆژێک هەیە پرشنگی خۆر لەوانیتربە تینتر بێت! ١٧ی شوبات..... تاجی سەری، هەموو ڕۆژەکانی ساڵە! لە زەمەنی بێدەنگیدا، دەنگێکی یەکجار زوڵاڵە! ١٧ی شوبات........١٧ی شوبات یەک...

گۆران عەلی: سیناریۆ شارەوەکانی پشت ڕووداوەکانی دەڤەری بادینان!

سەرەنجام ململانێی نێوان پارتی و یەکگرتوو لە سەر هەژموونی سیاسی و جەماوەری لە دەڤەری بادیناندا، یان ڕاستر نیگەرانی پارتی لە کێرڤی سیاسی و جەماوەری ڕوو لە سەری یەکگرتوو لە دەڤەری بادینانداو بە دوای ئەویشدا ململانێی دەزگای خێرخوازی بارزانی و یەکگرتوو، بەو ئاراستەیەدا ڕۆیشت کە ڕووداوە نەخوازراوەکانی ئەم...

گۆران عەلی: سەرۆکی عەرشی کەلاوە!

"هەرکەسێک کە دەیەوێت کاری توندوتیژی بکات لە کوردستاندا جێی نابێتەوە". ئەمە پوختەی ناوەڕۆک وپەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، لە سەر خۆپیشاندانەکان و ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی کوردستان دوای ١٧ ی شوبات. ئەم هەڕەشەی دەرکردنە، تازە نییەو پێشتریش کاتێک بە پێشمەرگە وترا، میلیشیا، سەرۆکی هەرێم ئەم هەڕەشەیەی کرد....

گۆران عەلی: دەستی ئاژاوە یان دەسەڵاتی ئاژاوەچی؟!

دەستی ئاژاوە، ئەو تۆمەتە پێشترئامادەکراوەیە، کە وەک مۆری موختاری گەڕەکەکان لە عەریزەی داخوازی وداواکاریەکانی خەڵکی ناڕازی دەدرێت، ئێستا دەسەڵات جگە لەو مۆری مۆڵەتەی کە دەیدا لە داوایەک بۆ خۆپیشاندن، هەر دوابەدوای خۆپیشاندانەکە مۆرێکی تری لێدەدا کە ناوی ناوە دەستی ئاژاوە! ئەم تۆمەتبارکردنەی خۆپیشاندن...