سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


چالاکییەکی هاوبەشی خانەی حیکمەت و ماڵی سوهرەوەردیی لە ڕادیۆی نەوا

Thursday, 06.02.2016, 7:52

4830 بینراوە


د. فاروق ڕەفیق لەم سمینارەیدا کە تایبەتە بە مێدیای کوردی و چڕکردنەوەی لەسەر مێدیای بینراو کە تەلەفیزۆنە ، ئازایانە ئێن ئاڕتی دەخاتە ژێر ڕەخنەی زانستیانە و ئەخلاقیانەوە ، تاکە شتێک کە جێگەی نیگەرانی بێت ئەوەیە بەخۆشمەوە کە کاک فاروق ڕەفیق ئاماژەی بەو هەموو بەدواچوونەی کوردستانپۆست نەکرد کە بەدزییەوە و بەگیانی قوربانی و بەخۆبەخش پەیامنێرەکانی جەربەزانە بەدوای ڕووداوەکان کەوتوون ، لەگەڵ ئەوەشدا بەچاکم زانی کە ئەم سمینارە لە کوردستانپۆست بڵاوبکرێتەوە ، خوێنەریش ئاگادارە، کە کوردستانپۆست لە مێژە گومانی لە بەڕێوەبردنی ئەو کەناڵەیە و چەند جارێکیش بە شەخسی لەسەر ئەدای کارەکانی جگەلەئاگادارکردنەوەیانبابەتی جدیشی لە سەر نوسیون، بەڵام وەک کاک فاروق دەڵێت : تەنها ئێن ئاڕ تی نییە کە ئاوا لەخزمەتی دەسەڵاتدا کاردەکەن و جەلاد و پیاوکوژەکانیان بە بەڕێز نمایش دەکەن ، بەڵکو بەگشتی مێدیا لە باشور لەژێر پرسیاردایە،چونکە ئەوانە بازرگانی دەکەن هەموو شتێکیان هەراج کردوە بۆ ئەوەی درێژە بەمانەوەی خۆیان و دەسەڵاتیش بەن . فەرموون ئەم کاتژمێرە بۆ کۆڕەکەی کاک فاروق ڕەفیق تەرخان بکەن چون دەست دەخاتە سەر برینەکان و هۆکارەکان ، و ئومێدی دروستبوونی تاک و نەخشە ڕێی تاکی ئازادمان بۆ بەیان دەکات .