بایکۆتی کاڵای تورکی ئەرکی نیشتیمانیی و نەتەوەییە، لێدانی بەرژەوەندی تورکیا و دەسەڵاتی خائینی کوردیشە

بایکۆتی کاڵای تورکی ئەرکی نیشتیمانیی و نەتەوەییە، لێدانی پەیوەندیی نێوان تورکیا و دەسەڵاتی خیانەتکاریی کوردیشە

ناساندنی کتێب – کەباڵیەن

Monday, 07.29.2019, 22:40

1766 بینراوە


"لێوەکانی ژیری داخراون، تەنها بۆ گوێکانی تێگەیشتن نەبێت." – کەباڵیەن.
کتێبی کەباڵیەن لە ساڵی ١٩٠٨ نووسراوە، بەڵام زانستەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسر و یۆنانی کۆن، زۆر پێش دروستکردنی هەڕەمی مەزنی گیزا لە میسر. ئەم زانستە لەسەر فێرکارییەکانی فەیلەسوفێکی ناوداری ئەو سەردەمە بنیاتنراوە بەناوی "هەرمیز ترایسمەجیستەس" (ترایسمەجیستەس واتا: سێجار مەزن؛ مەزنە مەزنەکە؛ مەزنترین مەزن)، یاخود هەروەکو میسرییە کۆنەکان ناوی دەبەن بە "ثۆث." ژیری و دانایی ئەم فەیلەسوف و زانایە هێندە لەپێش سەردەمی خۆیەوەبوو کەوا میسرییە کۆنەکان وەکو خوایەک سەیریان دەکرد و دەیان پەرست، بە نازناوی "دەستنووسی خواکان." تەنانەت یۆناییەکانیش کردیان بە یەکێک لە خواکانی خۆیان، لەژێر ناوی "هەرمیز، خوای ژیری."
هەرمیز زانستەکانی لەسەر کۆمەڵە تابلێتێک نووسی، لەناو ئەم تابلێتانەدا کلیلێکی مامۆستایەتی هەبوو، کلیلێک کە گەر هەرکەسێ دەستی پێی گەشبا دەیتوانی بەتەواوی کار بە یاسا ڕۆحییەکانی گەردوون بکات لە ژیانیدا! هەر ئەم تابلێتانەش بوون بە دامەزرێنەی زانستی ئالکێمی، کە بریتییە لە زانستی بەرزکردنەوە ڕۆحی خود لە خودی نزمەوە، یاخود خودی قوڕقوشمەوە، بۆ خودی بەرزتر، یاخود خودی زێڕین. شوێنکەوتەکانی هەرمیز ڕێبازێکیان دامەزراند بەناوی هەرمێتیسیزم، کە بە تەواوی لەسەر فێرکارییەکانی هەرمیز دامەزراوە. هەندێ جار ناودەبرێت بە ئۆکەڵتیزم، واتە نهێنیزانی، لەبەر ئەوەی زانست و فێرکارییەکانی ئەم ڕێبازە هەمووی نهێنی بووە و بە گشتی فێری هەموو کەسێک نەکراوە، چونکە ئەو توانایەی ئەم فێرکارییانە دەیبەخشن زۆر زیاترە وەکو لەوەی مرۆڤێکی نەزان و تینووی دەسەڵات دەتوانێت پێشبینی بکات.
لەبەر مەترسی بەهەڵە بەکارهێنان، فێرکارییەکانی هەرمیز هەرگیز بە نووسراوی نەگوازراوەتەوە، بەڵکو تەنها لە لێوەوە بۆ گوێ، لە مامۆستاوە بۆ قوتابی، لەلایەن چەند کەسێکی کەمی تایبەتەوە گوازراوەتەوە لەهەر نەوەیەکدا. بەڵام هەر توانیویەتی بە زیندوویی بمێنێتەوە هەتاوەکو ئەمڕۆ کە گەیشتووە بە من و منیش بە ئێوەی دەگەیەنم. هەمیشە هەر لە سەردەمی دامەزراندنیانەوە کۆمەڵە کەسێکی تایبەتی کەم هەبوون کە ئەم زانستانەیان پاراستووە و لە لێوەوە بۆ گوێ گواستوویانەتەوە هەتاوەکو ڕۆژانی ئەمڕۆ.
ئەم زانستە نهێنییە لەلایەن زۆربەی هەرە زۆری پێغەمبەران و زانایایان و دانایان و فەیلەسوفانی مێژوو زانراوە و کاری پێکراوە و بەکارهێنراوە وەکو کلیلی مامۆستایەتی بەسەر یاسا ڕۆحییەکانی گەردووندا. تەنانەت خودی پێغەمبەر ئیبراهیم یەکێک بووە لە قوتابییانی هەرمیزی مەزن، فەیلەسوفی یۆنانی ئەرستۆ زانستی فیزیای هەر لەسەر ئەم فێرکارییانە بنیات نا، لیۆناردۆ داڤینیچی یەکێکی تر بووە لە قوتابییانی ئەم فێرکارییانە، ئیسحاق نیوتن بەهەمان شێوە وێنەی "بەردی فەیلەسوفەکە" بە دیواری تاقیگەکەیەوە هەڵواسیوە بۆ گەیشتن بە ئاستی بەرزتری ئاگایی بە بەرزکردنەوەی لەرینەوەی ڕۆحی، تەنانەت یەکێک بووە لەوانەی نووسراوەکانی سەر تابلێتی هەرمیزی وەرگێڕا بۆ سەر زمانی لاتینی و پاشانیش بۆ ئینگلیزی. چەندەها زانا و ژیری تری مێژوو هەیە کە گەر ئەم فێرکارییانە نەبا هەرگیز نەدەبوون بە خاوەنی ئەو ناوەی ئەمڕۆ هەیانە!
لە ساڵی ١٩٠٨، کەسێک، یاخود سێ کەس، ئەم فێرکارییانەیان لە کتێبێکدا کۆکردەوە بەناوی کەباڵیەن (نازانرێت نووسەر، یاخود نووسەرانی ئەم کتێبە کێ بووە چونکە تەنها نووسراوە "سێ دەسپێکەکە"). کەباڵیەن کڕۆکی فێرکارییەکانی هەرمیز ترایسمەجیستەسە. بەگشتی تەواوی فەلسەفە و زانستەکانی هەرمیز، لەسەر حەوت بنەما بنیات نراوە:
1. بنەمای بیرزانی.
2. بنەمای هاوگونجان
3. بنەمای لەرینەوە.
4. بنەمای جەمسەرگری.
5. بنەمای ڕیتم
6. بنەمای هۆ و ئەنجام.
7. بنەمای ڕەگەز.
"بنەماکانی ڕاستی حەوتن؛ ئەوەی ئەمانە دەزانێت، تێگەیشتووانە، کلیلی جادوویی هەڵگرتووە پێش دەست لێدان لە هەموو دەرگایەکانی مەزارەکە بۆ کردنەوەی ڕاستەوخۆ." – کەباڵیەن. کلیلی مامۆستایەتی یاسا ڕۆحییەکانی گەردوون لە مامۆستاکردنی ئەم حەوت بنەمایە دایە، کە لە کەباڵیەندا یەک لە دوای یەک ڕوونکراونەتەوە بە چۆنییەتی بەکارهێنانیشیانەوە. بە بەکارهێنانی ئەم بنەمایانە فێردەبین و تێدەگەین کەوا چۆن ئێمە دروستکەری هاوبەشی ئەو جیهانەین کە تیایدا دەژین. "گەردوون" یاخود "ڕاستەقینە" تەنها کاردانەوە بۆ لەرینەوەکانی ئێمە دەکات، لەرینەوەکانی ئێمەش بە بیرمانەوە بەستراوە، هەر بۆیەشە یەکەمین و بنچینەترین بنەما بریتییە لە بنەمای بیرزانی؛ "هەمووەکە بیرە؛ گەردوون بیرییە،"
بەبێ مامۆستاکردنی ئەم حەوت بنەمایە، تەواوکردنی "کارە مەزنەکە" مەحاڵە! کارە مەزنەکە بریتییە لە بەرزکردنەوەی ئاگایی ڕۆح هەتا یەکدەگرێتەوە لەگەڵ "هەمووەکە،" ئەمە زیاتر ناسراوە بە "ڕووناکبوونەوە."
من ئەم کتێبەم لەڕێگای وتەیەکی نیکۆلا تێزلاوە دۆزییەوە... "ئەگەر تەنها واتای ٣، ٦ و ٩ زانیبا، ئەوا کلیلەیەکت دەبوو بۆ گەردوون،" کۆدی ٣٦٩ بریتییە لە هەمان ئەو کلیلە مامۆستایەتییەی بۆ مامۆستاکردنی یاسا ڕۆحییەکان باسکراوە لە فێرکارییەکانی هەرمیزدا. دوای دۆزینەوەی هەموو ئەم بنەمایانە بە بیرکاری لە کۆدی ٣٦٩، هێندە سەرسام بووم نەمدەتوانی باوەڕبکەم زانستێک کە نیکۆلا تیزلا باسی کردووە و هەتا ئەمڕۆش زانستی سەردەم پێی نەگەیشتووە، هەمووی هەزاران و هەزاران ساڵ پێش ئەمڕۆ لە میسر و یۆنانی کۆن نەوەکو دۆزراوەتەوە بەڵکو فێرکراوە...!
پێش ئەم کتێبە دەموت زانست لەگەڵ هەر دۆزینەوەیەکی تازە زانستەکانی نیکۆلا تێزلا دەسەلمێنێت، بەڵام ئەمڕۆ دەڵێم تەنها فێرکارییەکانی فەلسەفەی هەرمێتیک دەسەلمێنێت. نەوەکو هەر زانستی سەردەم، تەنانەت هەموو ئەو زانستەی لە ئایینەکانی ئەمڕۆ و ڕابردووشدا هەیە ڕەگیان دەگەڕێتەوە بۆ فەلسەفەی هەرمێتیک، هیچ ئایینێک نییە هاوگونجانێکی نەبێت لەگەڵ ئەو فێرکارییانەی پێش هەموو ئایینەکان لە میسری کۆن فێرکراوە، چونکە لەڕاستیدا زۆربەی هەرە زۆری دامەزرێنەرانی ئایینەکانی جیهان، کۆن و تازە، قوتابی مامۆستاکانی هەرمێتیک بوون، گەر نەڵێم هەمووشیان.
ئەم کتێبە سەراپای ژیانی منی گۆڕی و زۆری شتی فێری من کرد دەربارەی ژیان و پێگەی ئێمە لە بووندا وەکو بوونەوەری مرۆڤ، فێری کردم من بۆچی لێرەم و چۆن گەیشتم بە ئێرە، فێری کردم ئەم ژیانەی منی تیادا دەژیم چییە و چۆن دەستیپێکردووە، وە چۆن کۆتاییش دێت، فێری کردم ئەرکی من چییە وەکو تاکێک لە بووندا بۆ تەواوکردنی ئەم ژیانە بە سەرکەوتوویی پێش کۆتایی هاتنی، تەنانەت فێریشی کردم دوای سەرکەوتنم چیم لێدێت و بە کوێ دەگەم، وە هەروەها، وە هەروەها، هەتا کۆتایی. ئەی ئەمە ئەو پرسیارانە نین کە گەڕۆکەکانی ڕاستی ژیان هەر لە ساتی لەدایک بوونییەوە بەدوایاندا وێڵ بوون؟!
جگە لە هەموو ئەمانەش، تەنانەت وای لێکردم هەست بە بەرپرسیارییەتی ئەوە بکەم کەوا دەبێت من بە زووترین کات ئەم زانستانە بگەیەنم بە هەرکەسێ دەنگی منی پێبگات، شوێنپێکانی هەرمیز بگەیەنم بە هەر کوێیەک شوێنپێی منی پێبگات! دەبێ چەن کەسی تری ونبوو هەبێت لەسەر ڕێگای دۆزینەوە "ڕاستی" ژیان، چەند کەسی تری تینوو هەبێت بۆ "ڕاستی" ژیان، چەند کەسی تری سەرکێش هەبێت بۆ دۆزینەوەی "نهێنییەکانی" ژیان، هەمووی کە وەکو من بە دڵنیاییەوە پشێوازی لە دەرکەوتنی کتێبێکی وەکو کەباڵیەن دەکات بۆ شکاندنی ئەم تینوێتییە و دۆزینەوەی ئەم ڕاستییە لەم سەرکێشییەدا.
هەر ئەم هەستەش بووی وا لە من کرد ئەم گەنجینە پڕ زانستە وەرگێڕم بۆ سەر زمانی دایکم و بە هەموو ئەوانەی بگەینم کە وەکو من تامەزرۆی فێربوون و دۆزینەوەی ڕاستی ژیان و بوونن، یاخود ئەوانەی کە من ناویان دەبەم بە "گەڕۆکەکانی ڕاستی ژیان." هیوادارم هەروەکو چۆن من ڕێچکەی ڕاستی خۆم لە کەباڵیەن دۆزییەوە تۆش بەهەمان شێوە بیدۆزیتەوە گەر یەکێک لەم گەڕۆکانە، هیوادارم هەروەکو چۆن من پێم نایە سەر ڕێچکەی کارە مەزنەکە بۆ ڕووناکبوونەوە ئێوەش یەکەمین هەنگاوتان بنێن لەڕێگای ئەم کتێبەوە. لە کەباڵیەنەوە هەروەکو چۆن من فێربووم یاسا دژی یاسا بەکاربهێنم ئێوەش هەمان شت فێردەبن! لە کەباڵیەندا هاتووە، "مامۆستایەتی لە بەکارهێنانی یاسا دژی یاسا پێکهاتووە – دەربازبوون لە ئازاری ڕووتەختە نزمترەکان بە لەرینەوە لە بەرزترەکە. گۆڕین، نەوەکو نکۆڵی کردنی بەفیز، بریتییە لە چەکی مامۆستاکە."
حەز دەکەم تێبینییەک بدەم هەرچەندە لە کێبەکەشدا ئاماژەی پێدراوە. مەبەستی من لە گەیاندنی ئەم کتێبە بانگەشە نییە تا خەڵک بهێنمە سەر بیر و باوەڕەکانی هەرمێتیسیزم، بەڵکو تەنها گەیاندنی فێرکارییەکانە کە لە فەلسەفەی ئەم ڕێبازەدا هەیە، لەپێناوی ڕووناک کردنەوەی ئەو ڕێچکە تاریکەی گەڕۆکەکانی ڕاستی ژیان پیایدا تێدەپەڕن وەکو من. تەنانەت ئێمە بڕوامان بە بانگەشە و ئەمانە نییە چونکە ئێمە فەلسەفەکەمان لەسەر یاساکانی گەردوون بنیات نراوە و یاسا گەردوونییەکانیش دەڵێن هەر کاتێ کەسێ شایەن و ئامادەی شتێک بوو ئینجا ئەو شتەی پێدەگات. یاخود هەروەکو لە کەباڵیەندا هاتووە، "هەر کاتێ گوێکان ئامادەبوون بۆ تێگەیشتن، ئینجا لێوەکانی مامۆستاکە دێت بۆ پڕکردنیان بە ژیری."
کەباڵیەن تەنها دەنگدانەوەیەکی فێرکارییەکانی هەرمیزی مەزنە، تەنها چرایەکی بڵێسەی ژیری هەرمیزی مەزنە، ئێمەی هەرمێتیستیش ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین بە زیندوو هێشتنەوەی بڵێسەی ئەم چرایە و بڵاوکردنەی شوێن پێی فێرکارییەکانی هەرمیز، هەتاوەکو هەموو ئەوانەی ون بوون لە شوێنپێکانی هەرمیزەوە ڕێچکەی خۆیان بەرەو ئەم چرایە بدۆزنەوە! ئێمە بانگەشەی هیچ ڕێبازێک و فەلسەفەیەک ناکەین، تەنها فێرکارییەکانمان دەگەیەنین بە ژمارە کەمەکەی گەڕۆکەکانی ڕاستی ژیان و هیچ تر، گەر ئەم گەڕۆکەش هێشتا ئامادە نەبێت و شایەنی ئەو فێرکارییانە نەبێت گەردوون ئاڕاستەی ناکات بەرەو ئێمە، گەر ئێمەش شایەن و ئامادە نەبین ئەو فێربکەین گەردوون ئاڕاستەمان ناکات بەرەو ئەو. ئەمە یاسایە!
کەباڵیەن گەوهەرێکە، گەوهەرێک لە ژیری، کلیلێک بۆ گەشەسەندنی ڕۆحی، لێگەڕێن با ئەوە بخوێنێتەوە کە شایەنییەتی! تەنانەت گەر پێش ساتی ئامادەبوونیشت بەم کتێبە بگەیت، هێشتا نابیت بە خاوەنی ئەم کلیلە چونکە گەردوون شتی تری ماوە فێری تۆی بکات ئینجا ڕێبەریت بکات بۆ ئەم کلیلە. هەرکاتێکیش کە ئامادەبوویت بۆ ئەم کلیلە، لەوانەیە بۆ دەستکەوتنی ئەم کلیلە یەکێک لەو ڕێگایانەی گەردوون تۆی پیادا ڕێبەری دەکات بریتی بێت لەم کتێبە، گەر نا ئەوا ڕێگای تر زۆرە بۆ بەدەستهێنانی ئەم کلیلە، لەوانە کۆدی نیکۆلا تێزلا، ٣٦٩.
پەیامی من بریتییە لە گەیاندنی "ڕاستی" دەربارەی ژیان و بوون، بەڵام ناتوانیت پەیامێک بە کەسێک بگەنێت کە هێشتا ئامادە نییە بۆ وەرگرتنی! بەڵام سەرەڕای ئەمە، دەتوانیت تۆوێکی بچووکی تیادا بچێنیت و لێگەڕێیت خۆی وردە وردە خۆی گەشە بکات هەتا ڕۆژێک دەبێت بە درەختێکی هێندە مەزن کەوا هەموو ئەوانەی لەسەر ڕێگای ژیانیان ونبوون بێنە ژێر لقەکانییەوە و لە بەری ئەو درەختە بخۆن تا بتوانن ڕێگای ڕاستی ژیانی خۆیان بدۆزنەوە و بەردەوام بن لە سەرکێشی دۆزینەوەی ڕاستی ژیانیان. یەکێک لە ئامانجەکانی منیش ئەمەیە، چاندنی تۆوی ژیری لەناو دڵی چەند کەسێکی ئامادەدا کە شایەنی بێت، تا وردە وردە خۆیان گەشە بکەن و دواتر بەهەمان شێوە ئەوانیش خەریکی چاندنی هەمان تۆو بن لەناو دڵی ئەوانی تردا، وردە وردە بەم شێوەیە ژمارەی ئەوانەی ئەم زانست و ڕاستییە دەزانن زیاد دەکات و پاشان "گۆڕانکاری" دەست بە دروست بوون لە کۆمەڵگادا! مەبەستی منیش لە کەباڵیەن، بریتییە لە چاندنی ئەم تۆوە، لەناو دڵی ئەوانەی شایەنی ئەم زانستە و ئامادەی ئەم ڕاستییەن، لە پێناو گۆڕینی کۆمەڵگا نەزانەکەم بۆ کۆمەڵگایەکی هۆشیارتر و ڕۆشنبیرتر. بێگومان هەموو کەس ئازادە لە خوێندنەوەی چونکە من بۆ گشت لایەکی بڵاودەکەمەوە، بەڵام کەمن ئەوانەی بەڕاستی تۆوەکەیان تیادا چەکەرە دەکات چونکە بەڕاستی کەمن ئەوانەی ڕێز لەم زانست و فێرکارییانە دەگرن! هەر کە چەکەرەشی کرد، گەشەسەندنی لەسەر گەردوون و یاساکانییەتی بە ئەزموونی ژیانی تاکەکە خۆی. دوای گەشەسەندنیشی بۆ ئەو درەختەی کە چاوەڕێم دەکرد، ئیتر لە منەوە هەرچی زانست و ژیرییەک و فیرکارییەک هەیە وەکو دیاریەک دڵسۆزانە پێشکەش بە تۆ لەپێناو ئەو درەختەی گەورەت کرد تا دەوروبەریشت لە بەرەکەی بخۆن و هەروەک چۆن تۆ لە منەوە فێربوویت ئەوانیش هەر بەم شێوەیە لە تۆوە بۆ فێربن.
ئامانجی من بۆ گەڕۆکەکانی ڕاستی ژیان، تەنها دۆزینەوە ڕاستییەکەیان نییە دەربارەی ژیانیان، بەڵکو بەهەمان شێوە بەکارهێنانی ئەو ڕاستییەیە بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەک لە خاک و کۆمەڵگای ئێمەدا. ئێمەی کورد، پێویستیمان بە فێربوونە، فێربوونی ئەوەی ژیان چییە و چۆنە. لەبەرئەوەی ئێمە نازانین ژیان چییە، بۆیە ناشزانین چۆن بژین! دەبێت ئەمە بگۆڕێدرێت گەر ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و داهاتوویەکی گەشتر و فراوانکردنی ئاستی ڕۆشنبیری بێت وەکو لە ئەمڕۆ، ئەمەش بە فێرکردنی نەوەکانی داهاتوو دەکرێت کە ژیان چییە، تا فێربن چۆن بژین. هیوادارم کەباڵیەن فێرت بکات ژیان چییە، تاوەکو تۆش فێربیت چۆن بژیت ئەی کورد.
گەر دەگمەنیش بن، بەڵام تەنها هەبن، ئەوانەی کەوا وەکو من سەرەڕای ئەوەی خۆیان خەریکی بەردەوام بوونن لە دۆزینەوەی ڕاستی ژیانیان، لەهەمان کاتدا خەریکی فێرکردنی ئەوانی تر و گەیاندنی ئەوە بن کە دۆزیویانەتەوە بەهەموو ئەوانەی تر کە وەکو خۆیان ئەم ڕێچکەیەیان گرتووە، ئەوا کۆمەڵگاکەمان لەوانەیە هیوایەکی بۆ دروست بێت بۆ دەرچوون لەم "چاخی نەزانییە." پێویستیت بەوە نییە تەواوی کۆمەڵگا بگۆڕیت بۆ دروستکردنی گۆڕانکارییەک، چونکە لەهەموو کۆمەڵگایەک بەگشتی بێ گوێدانە ئەوەی ژمارەی تاکەکانی چەندە نزیکەی ڕێژەی ٩٠% تەنها هەڵدەستێت لە خەو، کاری ڕۆژانە دەکات، دەخوات، و دەخەوێت. نزیکەی ٢% خەریکی گەمژەکردنی ئەم ٩٠% تا ئاوا وەکو ڕۆبۆت بژی، و نزیکەی ٨% خەریکی وەستانەوەیە دژی ٢% بۆ گۆڕینی ٩٠%. منیش وەکو یەکێک لەم ٨% تەنها ئەوەی لەسەرمە کۆکردنەوەی هەموویانە بۆ کارکردن بەیەکەوە و زیادکردنی ڕێژەکەیە لە کۆمەڵگاکەماندا تا بتوانین هەموومان بەیەکەوە دژی ٢% بجەنگین بۆ هۆشیارکردنەوەی ٩٠%، لەپێناو دەرچوون لەم "چاخی نەزانییە."

بۆ دابەزاندنی کتێبی کەباڵیەن کلیک لێرە بکە.



(دەنگدراوە: 7 . زۆرباشە: 5/5)