سەردێری هەواڵەکانی ئەم هەفتەیە لە میدیا جیهانییەکانەوە(5)

Wednesday, 10.02.2019, 22:50

784 بینراوە


هەواڵ: خۆپیشاندان دژی گەندەڵی، نەبوونی کار و خزمەتگوزاری لە چەند شارێکی باشوور و ناوەڕاستی عیراق بەردەوامە. هێزە ئەمنیەکان لە بەغداد گازی فرمێسک و چەکیان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە و بۆتە هۆی بریندار بوونی ٢٨٦ خۆپیشاندەر و ١٠ خۆپیشاندەریش کوژراون.
هەواڵ: سوریا داوای کردوە هێزەکانی تورکیا و ئەمریکا لە خاکی وڵاتەکەیان نەمێنن.
هەواڵ: دەنگۆی ئەوە هەیە کە گوایە ئەو موشەکانەی ئاراستەی کێڵگەی نەوتی ئارامکۆی سعودیە کراون لە خاکی عیراقەوە بووبێت.
هەواڵ: قسەکەری فەرمی پەرلەمانی ئیران لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: ئەوان ئامادەن لەگەڵ سعودیە گفتوگۆ بکەن.
هەواڵ: ئەردوغان ڕایگەیاند: کە تورکیا هیچ بژاردەیەکی دی نەماوە ئەوە نەبێت کە بە تەنیا لە سوریا ناوچەی ئارام دابمەزرێنیت.



(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 5/5)