دەبەنگی...

Tuesday, 02.04.2020, 23:05

373 بینراوە


​تێکست : د.چیا زەنگەنە​
وەرگێڕانی : پشکۆ ناکام​

"""""""""""""​

دەبەنگیە ،

تا بیرکەیتەوە​

هەر دەبەنگیە​

ئەم گەلە​

لە بێ ئاگایی​

  و​

"شێتێ""تی​

  و​

پەی نەبردن بە راستییەکان​

لە خەوێکی قووڵا لێی کەووتوە​

دەبەنگی​

سنوورەکانی بەزانوە​

سەرۆک وەک خودا​

وەک بنیاتنەری ئاسمان ئەبینێتەوە​

ئێستاش ، پیرۆز یی​

لە میزی حوشتر​

  و​

هەوای بیابانا ئەهۆ نێتەوە​

قوڕ بەسەر نەتەوەیەک​

كە دەبەنگ بێ​

فەرمانڕەواکان​

ڕیش سپییەکان​

ئالودەی خیانەتیان کرد​

بەرگی نیشتمان پەروەییان​

پێ لەبەرکرد​

دەیان فورسەت​

كە دووبارە نابێتەوە​

بە لا ڕێ برا​

پاشان لەناو برا​

دەبەنگیە​

بە شان و باڵی نیشتمانا​

هەڵبەیت ، کە سەرکردەکان​

كۆمەڵێک بازرگان​

بە ناوی خوا​

بەناوی گەل​

لەژێر مێزەرەکانا​

لە دیوی ناوەوەی  جببەکانا​

بازرگانی لێهاتوون​

بۆ سفرەکان​

بۆ داهاتەکان​

بۆ قاسەکان​

بۆ بەریوەبردنی دەربار​

هێند شارەزان​

كەس لێیان ناباتەوە​

ئەوان: نوێنەرایەتی خوا ئەکەن​

فەرمانی بریکاری

خوایان بۆ نووسراوەتەوە​

كوشتن و غەزەب​

وێرانیی و نەفرەت​

وەک خۆشەویستی​

  و​

حورمەت لێنان بۆ گەل

بە نموونە ئەهێننەوە​





(دەنگدراوە: 3 . زۆرباشە: 3.5/5)