حکومەتی مافیاکانی خێڵی دارەجگەرە و تەسبیح

Thursday, 12.03.2020, 23:18

2907 بینراوە


هەرکات لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چاوم بە گلەیی و گازندەی خەڵکی کوردستانی عێڕاق دەکەوێت، کە لەمەڕ بێ مووچەیی و هەژاریی و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی، دەکڕوزێنەوە و هاواریان دەگاتە تەشقی ئاسمان، یەکسەر لە خۆم دەپرسم ئەی ئێوە بۆ ڕاپەڕینتان کرد و دز و گەندەڵ و داوێنپیس بوونە حاکم بەسەرتانەوە ؟!
ئەگەر بڵێن بۆ سەربەخۆیی بوو، یان خود جەلالی و مەلایی و چەتە و چەکداری ئەوانمان باش نەدەناسی دیسان باوەڕ ناکەم و دڵم بەم وڵامەتان ئاو ناخواتەوە.
ئاخر ئەوانەی ئەمڕۆ تەشقەڵەی کوردایەتی بە خەڵک دەکەن، خۆ ئەو کاتیش لە چیا و کەژی کوردستان، هەر ئەم زاتە پیسە بوون کە ئێستا دەیانبینین، ئیتر چۆن دەکرێت متمانەیان پێبکەیت، و ماڵ و نامووس و وڵاتی خۆت، بە ساکاری و دوو دەستی پێشکەش بە دز و جەردە بکەیت.
میدیای فاسیدی دیوەخانی عەشاییری، چۆن ڕوویان دێت، بەشێکیان بە ناوی ئۆپۆزیسیۆن، بۆسۆی جەرگی سووتاوی دایکان و کزەی دڵی باوکی شەهیدان و ڕۆحی برێندار و دەموچاوی هەڵقرچاوی کەس و کاری ئەنفال دێننە بەردەم کامێرای کەناڵە تەلەویزیۆنەکان! و بۆ ڕیکلامی خۆیان پێیان خۆشە کە ئەمان بگرین و بڵێن ئەمە کەی مەعقوولە و چۆن خودا قەبووڵی دەکات لەم دەسەڵاتە کوردییە!.

ئەنەهوو ئەم خەڵکە، هەر ئەوانە نین کە پەنجەیان شین و مۆر دەکرد و بە گۆرانی عەزیز سمێڵ(وەیسی) دەچوونە پای سندووقی دەنگدان و بە قوونبادان و و سەمای هێلی لۆڤ دەچوون بۆ بەڕەی شەڕی داعش و دەکوژران.!
خێڵی بنەماڵە و حیزبی تەسبیح

ئیتر کاتی ئەوە هاتووە، هەموان مێژووی درۆینە و پڕچەواشەی کوردایەتی خێڵەکی، لە ڕێگەی دیسان خوێندنەوەی بە وردیی بزانین. بۆیە دەبێ بگوترێت هەر لە سەرەتاوە شۆڕشی کورد بە هەڵە دەستیپێکردووە. بەگ و ئاغا و یاغی و چەتە و شێخ و مەلای سەختەچی، هەر وەک سەگی برسی بەر بوونەتە گیانی نەتەوەی کورد و بە ناوی کوردایەتی و ڕزگاریی نەتەوەییەوە، سەر و ماڵ و کەڕامەتی کوردیان کردۆتە قوربانی گیرفان و پاوانی خۆیان، و دواتریش ئەم جۆرە بێ ئەخلاقی و بێ شەرەفیەیان بە مێژووی شۆڕشگێڕی بۆ خۆیان نووسیوەتەوە و فیزی پێوە لێدەدەن.!

تەنانەت پێشوا قازی محەمەد، نە حاکم بوو و نە قازیی. تەنیا لە شاری مهابادی ئەو سەردەم، و بە هۆی نەخوێندەواری زۆرینە و ناسراوی بنەماڵەکەی و پێوەندی توند و تۆڵی عەشاییری دەگەڵ کۆمەڵێک بەگ و گەڕۆک و گزیر، و لە کاتی لاوازیی دەوڵەتی ناوەندی ئێران، خۆی کردە هەمزەی ناو دیزە و کۆمەڵێک بەگ و جەردەی جاسووس، و مۆرەی ناسراوی ساواکی کردە وەزیر و موشیری خۆی.

ئەوکات مستەفای بارزانیان ناو نابوو ژینڕاڵی کۆمار، بەگی ساواکی کرابوونە وەزیر و کاربەدەستی دەوڵەت. قازیی و هاوڕێیانی ئەو، خەڵکی دژی خۆیان لە ناسناوی "خەدیو" کردبووە " هەتیو". هەر ئەوکات داوای داگیرکردنی گرد و تەپۆڵەکەیان لە مهاباد دەکرد و ئێستا کەس نیە نەزانێت پاشماوە و گەجەر و گوجری بەناو بنەماڵەی قازیی لە نووسینگەکانی خانووبەرەدا لە شاری مهاباد، بەشێکن لە مرۆڤە ساختەچی و قۆڵبڕەکانی ئەم سەردەمە.
خێڵی ئاشبەتاڵ و دارجگەرە

لە هەمووش سەیرتر، لە کۆمەرەکەی قازیی دا، چایچیەکی نەخوێندەوار، کە خەڵکی لێیان دەپرسی " هەباسە لە دیوەخان چ بایە"، کاتێک کە دەبینێت بەگە ساختەچیەکان لە کۆبوونەوەدا دەبن بەمەبەستی ئەوەی چ ناوێک بۆ چەکدارەکانیان هەڵبژێرن و دیاری بکەن، پێیان دەڵێت: " لەسەر چی ڕێک ناکەون قوربان"؟! ئەوانیش لە وڵامدا دەڵێن: " ناوێک بۆ چەکدارەکانی کۆماری کوردستان".! ئەویش لە کۆتاییدا دەڵێت، باشترین ناو و ناسنامە بۆ ئەم پێشدەر چەکدارە خێڵەکیەی ئێوە" پێشمەرگەیە" (پێشدەرکە)یە.
چونکە ئەگەر ئێوە ئەمر بکەن، بێ سێ و دوو ئەمانە پێشتان دەکەون و بە مەرگی خۆیان ئێوە دەپارێزن و گیان و ماڵی خۆیان دەکەنە قوربانی سەر و سمێڵی ئێوە.!

دەی بڵێن ئەم حەقیقەتە، لەمڕۆدا و لە کوردستانی عێڕاق دا ڕێک وا دەڕنەچووە. بنەماڵەی مستەفای بارزانی و جەلال تاڵەبانی، کوڕی فەقیر و هەژاریان نەکردۆتە پلیکان و پەیژەی دەوڵەمەندی و ژیانی شاهانەی خۆیان و بە سەدان ملیۆن دۆلاریان لە بانکی وڵاتان دا پاشکەوت نەکردووە!

دواتر کە مستەفای ژینڕاڵ و بەگە ساواکیەکان خیانەتیان بە قازی محەمەد کرد، جەنابی قازیش ڕێک وەک حاکمەکەی دهۆک کە دەێگوت: " تا کوردستان سەربەخۆ نەبێت لەو چیایە نایێمە خوارەوە"، و لەمەڕ ئەوەی بۆ مێژوو ئابڕوی نەچێت، وێڕای هەبوونی بیست هەزار چەکداری خێڵەکی، خۆیی و دوو برای دیکەی، تەسلیمی شەش سەد عەجەمی دەرمانخۆر کرد و ئاو بێنە و دەست بشۆ.!

هەڵبەت جەنابی قازیی پێش سێدارە و مردنی، چەند سەر مانگا و مەڕی بۆ لەشکری پاشایەتی سەربڕیی و جیا لە یەک دوو کەسی بەگ و بەگزادە لە حکومەتەکەی دا کە ئەوانیش لە سێدارەدران، مستەفای بارزانی تێی تەقاند بۆ ڕووسیا و ئەو بەگە ئێڵخان و باب و باپیر تورکمانانەی کوردی ئێرانیش، کەوتنە بەر لێخۆشبوونی دەوڵەتی ئێران و لە شاری تاران و شارەکانی دیکەی کوردستانی ئێران، وەک پیشەی هەمیشەیی و پێشتریان، هەر خەریکی گوندەیی و ستەم لە خەڵکی کورد بوون و دیسانەوە بوونەوە ماستاوچی و دەست ماچکەری شای ئێران.!
کاتێکش شای ئێران ڕیفۆرمی دەست پێکرد و زەویی و زاری بەسەر خەڵکی هەژاردا دابەش کرد، بەگلەرکان بوونە ئۆپۆزیسیۆن و حیزبی سیاسی و هێزی پێشمەرگەیان دیسانەوە دامەزراندەوە، و وەیاندەزانی هاودەنگی دەگەڵ خومەینی، دەبێتە هۆی ئەوەی موڵک و زەوییەکانیان بۆ بگەڕێنێتەوە.!

کەس نیە نەزانێت، ئێستا زۆربەی هەتیوەکانی ئەم بەگانە، سەرکردەی حیزبی سیاسین لە کوردستانی ئێران. بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی ئاگادارن کە بەشێک لە ڕێبەرایەتی حیزبە بەگلەرکانی کوردستانی ئێران، چلۆن پارەیان لە لایەن حکومەتی ئاخوندی ئێرانەوە بۆ دابێن دەکرێت و لە کەمپ و ئۆردووگای زڕگوێز و زڕگوێزەڵە و یەک دوانێکیش لە کۆیە خەریکی کوردایەتی و تێکۆشانن!

ئەزقەزا هەر بەم پێوانەیەی سەبارەت بە گێرەشێوێنی بەگلەرەکان باسم کرد، مستەفای بارزانیش لە کوردستانی عێڕاق، کاتێک عەبدولکەریم قاسم ڕیفۆرمی بە قازانجی خەڵک هەژاری و بێ زەویی و زاری عێڕاق دەستپێکرد، دەیزانی لە ناوچەی بلە و بارزان و لە موڵکی باوکی، بەقەدەر پارەی بزنێکی بۆ نامێنێتەوە، بۆیە دەستی دایە تفەنگی بڕنۆ و به درووستکردنی دارەجگەرە و شەڕە سەگ و فیتنەیی، شۆڕشی مەزنی بۆ کوردی عێڕاق دەستپێکرد.!
مەلا مستەفا و خومەینی، هەردووکیان لەمەڕ ئەوەی بە ڕیفۆرمی حکومەتی ناوەندی لە بەغدا و لە تاران، مڵک و ماڵی باب و باپیران لەدەست دەچوو، بۆیەش بوونە دژبەری دەوڵەت و دەسەڵاتی ناوەندیی. ئەگینا ئەوان هەرگیز دوژمنایەتی حکومەتی عێڕاق و شای ئێرانیان نەدەکرد و خۆشیان بە عێڕاقی و ئێرانی زانیوە.

لەملاشەوە، هەرچی خێڵی جەلال تاڵەبانی و برایم ئەحەمەدیش دەبینێن، بە پێچەوانەی شێعرەکەی برایم ئەحمەد، هەم عەڕەبن، هەم ئێرانی، هم نۆکەری تورکی شاخستانیش. ئێستاش هەتیوەکانی تاڵەبانی و شێخ جەنگی، بە تەسبیحی درێژ و تیرۆر و کوشتن و قاچاقچیەتی سەر سنوور، تەنگیان بە خەڵکی دەڤەری سلێمانی هەڵچنیوە.

دوو بنەماڵەی بێ کەڕامەت و بێ ئەسڵ و نەسەب، کە ئەسڵەن هەر کورد بوونیان جێگەی گومانە و خۆشیان باش دەزانن باب و باپیرانیان کورد نەبوون، بە ڕۆژ و شەو ماڵی خەڵک وێران دەکەن و خەریکی دزیی و ڕاوڕووتی خەڵکی ئەم نیشیمانەن.

حکومەتێکی گەواد و بێ ئابڕوو، کە بەرهەمەکەی تەنیا ئەوەیە، تێیدا کۆمەڵێک قەحپە و ملپان، ژیانی شاهانەیان بۆ دابین کراوە و خەڵکی شەریف و ئاسایی کوردستانیش، لەوپەڕیی هەژاریی و ماڵوێرانی دا، لەبەرانبەر میدیاکان دا تەنیا ئاهوناڵە دەکەن و هیچی تر.!

ئەی تۆش، ئۆ کاکی پێشمەرگە، یان باشترە بڵێم پێشدەرکە، ئیتر کە تۆ مووچەت نادەنێ، کەرامەتت شکاوە، حەیات پێوە نەماوە، حیسابت بۆ ناکەن، چۆن دەبێ چەک هەڵگری و پشتگیری لەم زاڵم و ستەمکارانە بکەیت و خەڵکیان بۆ سەرکوت دەکەی؟!
سەرۆکی خێڵی دارجگەرە

زۆربەمان دەپرسین چۆنە ئێستاکە، خەڵکی کوردستانی عێڕاق، ناتوانن و ناوێرن دژی ئەمانە بوەستنەوە، وەک چۆن دژی حکومەتی بەعس وەستانەوە. یانی خود بڵێیت ڕاوەدوونانی سەگ و ڕێوی خۆماڵی قورستر و گرانترە بۆیان؟! وڵامەکەی ڕوون و ئاشکرایە. ئەم خەڵکە ئیتر فاسید کراوە و مووچە و معاشی حیزبی و بندیوار، ورە و هێز و شەرافەتی لێ ئەستاندووە و بە کوردیەکەی بۆ هەمیشە خەسێندراوە.
تەنانەت مەلاکان کە خۆیان بە نوێنەری خودا و پێغەمبەر دەزانن، بەشێکن لە ئافەت و کرمی کەنوو، بۆ گیانی میللەت و هاوکات نۆکەر و گوێڕایەڵی دەسەڵاتی خێڵەکین و تەنیا بیر و هۆشیان لە زگ و ژێر زگیاندایە و زوربەیان بوونەتە پیاوی شەیتانی ڕەجیم و اللە ی ڕەحیمیان فەرامۆش کردووە.!