• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دلێر محەمەد نوری: کاتێ مەغروورەکان مەسروور ئەبن!

ئاشکرایە لای هەمووان کە هەرێمی کوردستان بە خراپترین دۆخەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری خۆیدا تێدەپەڕێت. شتێک نەماوە لەم هەرێمەدا مرۆڤ قسەیەکی لە سەر نەبێت. گەندەڵی، خیانەت، جەردەیی و قاچاخچێتی میری، هەڵکشانی ژمارەکانی کوشتنی بکەرنادیار و خۆکوشتن، بێئومێدی، پاوانخوازی، خۆسەپاندن، بەد بەکاربردنی چەک...

دلێر محەمەد نوری: ڕەنجەدەرانی تاراوگە و کونەمشکی بەرپرسان

ئەمڕۆ دونیای فیس بووک و سۆشیال میدیا، زەمینەی خەباتێکی بۆ کوردانی هەندەران ڕەخساندووە، کە دە هێندی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ و ریکخستنی شار‌، بۆ ئازادی و ماف و دیموکراسی تاکی کورد کاریگەرترە. بەڵام داخەکەم جیاوازی ئەم خەباتە لەوەدایە بۆ ستەم لێکراوی کوردە دژ بە ستەمکاری کورد، نەک عەرەب و تورک یان فارس....

دلێر محەمەد نوری: پارتی لە نێوان پەکەکە و تورکیادا

نزیکەی 2 ساڵ بەر لە ئێستا لە نووسینێکدا لە سایتی ئاوێنە و لە ژێر ناوی (دووربینی ماکیافیلی وکوردبینی کورد) ئاماژەم بە بڕگەیەک لە کتێبە بەناوبانگەکەی مێکیافیلی(1469-1527ز) کە ناوی (الامیر یان شازادە)یە کرد.  نزیکەی 500 ساڵ بەر لە ئێستا میکیافیلی ئەو کورە سیاسیەی  درکی بە سیاسەتی داگیرکاری تورکەکان...

دلێر محەمەد نوری: سوراحی

سەرۆک حەزم ئەکرد لە کۆنفرانسەکەی برازاکەتدا بتبینم و پێت بڵێێم دیمانەت بەخێر. بیرم ئەکردیت و دەمێک بوو گوێم  لە وتە مێژووییەکانت نەبوو بوو. سەرۆک دەمێکە پاتری کوردایەتیم سکوتی کردووە (وەک سلێمانییەکان ئەڵێن) و شەحنی کوردایەتیشم وەها دابەزیوە پێویستم بە هەڕەشە و گوڕەشەی خەتە (3 فێس)ەکانی جەنابت...

دلێر محەمەد نوری: بانگەواز بۆ کارکردن نەک داوای لێبوردنی گشتی

شیروان شیروانی و هاوڕێکانی شەش ساڵ بە بێ تاوان زیندانی بکرێن چاکترە لەوەی وەکو تاوانبار بە لێبوردنی گشتی ئازاد بکرێن!!ئەزانم ئەم وتەیەی من بە وتن ئاسانە و بۆ منیش نیە لە جێی ئەوان لە جێگەی گەرم و نەرمەوە بڕیاری وەها بدەم!! تا ئێستا هیچ کەسیش بە ڕوونی ئاگای لە باری دەروونی ئەو زیندانیانە نیە!! ئاخۆ چ...

دلێر محەمەد نوری: سەردەشت و شیروان و دادگای تەمیز

هەندێک ڕووداو هەن لە کۆتاییەکانیانەوە دەست پێدەکەن. هەندێک مردنیش هەن لە گەڵ دوا هەناسە و دوا قوڵبی‌ خوێن ئەو دەم ژیان و بەردەوامی دەدەن. هەندێک کەسایەتیش‌هەن زۆر ئاسایی دەردەکەون یان دەریشناکەون و هیچ کات تیشکیان لە سەر نیە، بەڵام کە دەڕۆن و لە بەرچاو ون دەکرێن ئەو کات بۆ هەتاییە بە دوایاندا دەگەڕێین....

دلێر محەمەد نوری: مەرحەبا ئەی ئادابی گشتی مەرحەبا

ئادابی گشتی کۆمەڵگا، داب و نەریت و ئەخلاق و بەهای کوردەواری ...دوو سێ دەستەواژەی تا سەر ئیسقان لاستیکی و پڕاوپڕ لە دوو ڕوویی و بێ تام و بێ لەزەتی کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردەوارین. سەیرم لە پێوەرە ئەخلاقییەکانی کۆمەگایەکی شێواوی وەکو کۆمەڵگای کوردی دێت. چونکە ئەگەر تۆ لێکۆڵەرێکی کۆمەڵایەتی بێلایەن بێنی، تا...

دلێر محەمەد نوری: ڕێواس و خاڵ

ساڵانێک بەر لە ئێستا لە شوێنێکدا کارم ئەکرد دوو کارمەند کە خاڵ و خوشکەزا بوون لەوێ کاریان دەکرد. خوشکەزا زیتەڵ و وریا و چالاک، خاڵیش بێدەسەڵات بەڵام دەم بە هاوار. زوو زوو خاڵ شتێکی لێ عاسی ئەبوو هانای بۆ خۆشکەزا ئەبرد، خوشکەزاش لە دوای هەر بەهاناچوونێک سەیرێکی خاڵی ئەکرد و ئەیووت خەڵکیش خاڵیان هەیە،...

دلێر محەمەد نوری: پێشنیارێک بۆ ملیۆنێرە کوڕەکانی باوکی هەژاران

ئەوەی نەوشیروانی کرد بە سیمبوول سادەیی و خاکی بوون و کۆششی بەردەوامی بوو بۆ چاكسازی. ئەوەش کە نازناوی باوکی هەژارانی پێ بەخشی، ڕێزگرتن و پێشوازی کردنی بوو لە خەڵکانی خواری خوارەوەی کۆمەڵگا لە ڕووی داراییەوە. ئەوەشی کە متمانەی دڵی خەڵکی پێدا هەڵسوکەوتە جیاوازەکانی بوو. کاتێک کە ئەو تاکە سەرکردە بوو...

دلێر محەمەد نوری: دەستەواژەی (تستکردني) یانی چی؟!

ئایا بۆ خۆشباوەڕی یان گێلیی کورد وتراوە؟!نووسەر و لێکۆڵەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان (د.محەمەد عەبدو عەلی) کە خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و مێژووییە سەبارەت بە کورد. کتێبێکی عەلامەی شاری حەلەب (محەمەد خەیرەدین ئەسەدی) ئامادە کردۆتەوە کە لە ژێر ناوی (الکرد في موسوعة حلب المقارنة-للاسدي) لە...

دلێر محەمەد نوری: لە نێوان ئەسکەندەنافیا و دوبەی پاکستانتان دامەزراند

زیاتر لە پانزە ساڵە لە یەکێك لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکانی ئەسکەندەنافیا ئەژیم. لەم ماوەیەدا ئەگەر شتێکم بۆ دەرکەوتبێ لەوەی مێژوو لێرە ئەیگێڕێتەوە ئەوەیە کە وڵاتێکی تا ئەو پەڕی هەژاری هەژار بوون. ڕەنگە هیچ میللەتێك هێندەی میللەتانی ئەسکەندەنافیا بە تایبەتی نەرویج لە تاو هەژاری سەددان هەزاریان کۆچی بۆ...

دلێر محەمەد نوری: حوکمی دادپەروەر یان قەرەقووش

بهاءالدین قەرەقووش یەکێك بوو لە پیاوانی سەلاحەدینی ئەیوبی. بەدرێژایی فەرمانڕەوایی سەلاحەدین، ئەم کەسایەتییە لە چەندین جێگەدا کاروباری بردووە بەڕێوە. زۆر چیرۆکی سەیر و سەمەرەی لە بارەوە ئەگێڕنەوە. بە تایبەتی کاتێک داوەری کردووە لە نێوان خەڵکانی خاوەن کێشە. هەر لەم بارەیەشەوە کتێبێك نووسراوە بە ناوی (الفاشوش...

دلێر محەمەد نوری: سەرۆکی غەمبارترین گەل، مەسروورە!

وشەی (مسرور)ی عەرەبی کە لە سەر وەزنی (اسم مفعول)ە و لە (سَرَّ)ەوە  بە واتای (دڵی خۆش بوو) داتاشراوە. ئەم (اسم مفعول)ە کە سەرۆکی حکومەتی وڵاتێکە، دڵی هەندێکی پڕ کردووە لە سروور و دڵی زۆرینەشی تەواو شکاندووە. ئەگەرچی ئەم کەسە هەموو ژیانی بە بێ کێشە و پڕ سرورەوە بەڕێخستووە بەڵام باوەڕ ناکەم لە...

دلێر محەمەد نوری: نەوت لە نێوان نەرویج و کوردستاندا

نەرویج ئەو وڵاتەی ئەگەر بە ڕستەی (مێژووی هەژاری لە نەرویج) بە زمانی نەرویجی لە پێگەی گۆگڵدا سێرچێکی سەرپێی بۆ بکەیت. ئەوا سەدان وتار و لێکۆلینەوەی مێژووییت بۆ دەردەکەوێت کە باس لە ڕادەی هەژاری ئەم وڵاتە بە بەفر داپۆشراوەت بۆ دەکەن. وڵاتێک کە ناسرابوو بە هەژارترین وڵاتی ئەوروپا. وڵاتێک تەنها لە ماوەی...

دلێر محەمەد نوری: کچانی کورد لە تاراوگە!

نووسەری بەناو بانگی عێراقی عەلی وەردی لە کتێبی (مهزلة العقل البشري)دا، لە زمانی ئیمامی عەلییەوە ئەڵێت:- (لا تعلموا ابنائکم علی عاداتکم، فانهم مخلوقون لزمان غیر زمانکم).گەر ئەم وتەیە بهێنی و لە هەر کات و شوێنێکی جیاواز جێ بە جێ بکەیت لە کاتی پەروەردە کردنی مناڵدا، باوەڕ مەکە لە ژێر سایەی سێکولارترین دەسەڵاتدا...