ئەوە مردن نییە مرۆڤ دەبێ لێی بترسێت،بەڵکوو پێویستە لەوەی بترسێت کە هەرگیز ژیان دەست پێنەکات...مرۆڤ هەتا لە مردن بترسێت ناتوانێت خاوەنی هیچ شتێک بێت.بۆیە من پێم باشە مرۆڤ مردنێکی ماناداری هەبێت،هەتا ئەوەی بۆ ژیانێکی بێ مانا تێبکۆشێت.تیرۆری سەردەشت عووسمان زۆر جیاوازە لەوەی ئێمەی کورد لەو سەردەمەدا تەنیا...
بۆ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مستەفا حەسەنە گەورە:دەریا ئارام ومەندە تیررێژیی خۆر تاقی ئاسمانی داگرتووە،رۆژێکی وەرزی هاوینە وگەرما دەبارێ.لەوەها رۆژێکدائاوژەنیی / مەلە کردن/ خۆش وپڕەلە حەسانەوەیە.مەلەوان هیچ ترسێکی لە وەنییە کە گرفتی بۆ دروست بێ یان بیر لە خنکان وئازاری جەستەی بکاتەوە.هەرشوێنێکی ئەو دەریایەی...
ماتماتیک نموونەیەکی جوان و هاندەرێکی مەزنە بۆ ژیانی پیشەیی هەموو مرۆڤەکان، سەرەتاکەی بە "سفر" دەست پێ دەکات، بەڵام هەرگیز کۆتایی نایەت "بێکۆتا" ر. ڤیگنێشبەشی یەکەم: گرینگییەکانی سفر و مێژووی داهێنانیئاشکرایە زانست هۆکاری هەرە سەرەکیی پێشکەوتنی شارستانییەتە هاوچەرخەکەمانە، گومانیشی تێدا نییە زانستەکان...
ئەو هەولێرەی هەوکە هیچ کەسەکی هەولێری ئاواتی لۆ ناخوازی...ئەودەمەی هەولێربۆنی هەولێریەکانی لێدەهات (خیندنەوەیەکی واقیعیانە)- لەهیچ کاتەک و دەورو زەمانەکی، یەکێتی بە هەموو کەم و کوڕی و تاوانەکانی ڕایەڵە(نەسیج)پێکهاتەی هەولێریانی تێک نەدا، بەڵام پارتی بەدەست و بەقەستی و پاڵپشتی لەشکرەک لە لەشکڕو لەشفرۆش...
(یەک) کەس و سەردەمڕێنێ دێکارت (بە لاتینی: ڕێناتوس کارتێزیوس) فەیلەسوفێکی مەزنی فەڕەنسییە، مەزنێتییەکەشی بە ناولێنانێکی سەرنجڕاکێش ناسێنراوە: ئەو "باوکی نوێسەردەمی ئەوروپی"یە. هەڵبەتە ئەم ڕستەیە لە سێ واژە پێکدێت: باوک، نوێسەردەم، ئەوروپی. باوک بەرهەمێک دەخاتەوە کە نوێسەردەمە، وەلێ ئەوە نوێسەردەمێکی ئەوروپییە....
"زمان، وەک هۆشیاری لە پێویستییەوە سەرهەڵ دەدات، پێویستی بە پەیوەندیکردن لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکە." کاڕل مارکس پەرەسەندنی زمانزمان توانایەکی گەلەک ناوازە و نایابە، لەبەرئەوەی تەنیا بە بەدەرکردنی هەندێ دەنگ و هات و هاوارێک لە دەممانەوە، دەتوانین کۆمەڵە پێکهاتەیەکی چڕ و تۆکمە دروست بکەین بۆ ئەو بیرۆکانەی سەرهەڵ...
لە 23-2-1988 بۆ 6-9-1988 ی ساڵی ١٩٨٨ڕژێمی بەعسی فاشی, ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنفالی بە هەشت قۆناغ ئەنجامدا, بەرامبەر گەلی كورد، نزیك 4050 گوندی كاولكرد،١٨٢هەزار مرۆڤی بێ تاوانی سڤیلی جینۆسایدكرد, ژینگەی كوردستانی تێكدا ، بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە هەوڵی قڕكردن و سڕینەوەی گەلی كوردی دا. بە...
خاتوو سارا هاردی پسپۆڕی بواری ئەنترۆپۆلۆژی و سەرەتاییەکان لە زانکۆی هارڤارد، نموونەیەکە بۆ سەلماندنی ڕەگ و ڕیشەی چاکە لە خۆماندا، واتە ئەوەی دەتوانێت ئاماژە بێت بۆ بوونی کردەی ئەخلاقی لە پێکهاتنی مرۆڤدا وەک ڕاستییەکی سروشتی ، وەک خۆی دەڵێت (گریمان ئێستا لە فڕۆکەیەکدایت کە قەرەباڵغی سەرنشینە، و لەوێ ئاژاوە...
پێش ئەوەی پرسیارەکان دابنێین پێویستە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بخەینە بەردەست.بۆ تاقیکردنەوەی هزری ماتماتیکی و لۆژیکی، دەبێ بەخێرایی وەڵامی پرسیارەکان بدرێتەوە بەبێ بیرکردنەوەیەکی زۆر و شیکارکردنیان.مەبەستیش لە هزری ماتماتیکی و لۆژیکی ئەوەیە:بۆ نموونە: ئەگەر لێت بپرسن دەرنجامی ئەم کردارەی لێکدەرکردن چەندە...
- هۆکاری سەرسامبوونمان بە دیمەنە سروشتییەکانی وەک و ڕووبار و دار و دەوەن و گژوگیا چییە؟- بۆچی مرۆکانی سەرتاسەری جیهان گوڵیان پێ جوانە؟- پێویستە نوێنمان لەکوێی ژووری خەوتنمان دابنێین؟ساڤانا (Savanna)، واتە ڕووبەرێکی پڕ لە گژوگیا، لە بنەڕەتەوە لە وشەیەکی ئیسپانیایی سابانا (Sabana) وەرگیراوە، بە دەشتانییەک...
ئایا مرۆڤ بوونێکی ئەخلاقییە، یان بە واتایەکی تر؛ ئایا ئەخلاقەکانمان ڕەسەنن، وەک من باوەڕم وایە، ئەویش ئەوەیە: هەرکاتێک نان داڕما، ئەخلاق دەڕووخێت، هەرکاتێک نان زیندوو بووەوە، ئەخلاق زیندوو دەبێتەوە. شارستانیەتی مرۆڤ بارمتەی ئابوورییەکەیەتی، ئینسانیش دیلی بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیەتی، ئەوانەن...
لە هەر کۆمەڵگایەک ڕاپەرین لەلایەن خەڵکەوە ئەنجامدرابێت بە ئامانجی هێنانەدی ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی باشتربووە ئەگەر لەدوایی چیرۆکی ڕاپەڕینەکانیش خواست وئاواتەکانی خەڵکی ڕاپەڕیو بەدی نەهاتووە ئەوا هەرگیزاو هەرگیز خەڵکی ڕاپەریو هەڵەنەکردووە لەئەنجامدانی ڕاپەرین لەبەرئەوەی مێژووی مرۆڤایەتی ئەوەمان پێدەڵێت...
فەیلەسووف ئادەم سمیس: «زانست دەرمانە بۆ ژاراویبوون بە خورافەکان»بە پێناسەیەکی کورت خورافە برێتییە لە: بوونی بۆچوون و بیروڕایەک، یاخۆ بیرۆکەیەک لە ئەندێشە، یان زانیارییەکی هەڵەوە سەرچاوەی گرتبێ، بەبێ بوونی هۆکارێکی هزری و لۆژیکی پاڵپشت بە زانستە ڕاستەقینەکان.زۆربەمان پێمان وایە ئێمە ئەمڕۆکە لە سەردەمی...
١_ئەوەڵ پرسیار: ماناێ ڕایەل چیە؟ گرینگی لە چ دایە و کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی بۆ چ دەگەڕێتەوە؟!ڕایەڵ بە مانای پێکەوە گرێدان و دۆزینەوەی خاڵە هاوبەشەکانی پۆزیتیڤە لە دیاردەکاندا_ سەبارەت بە چەمکی کۆمەڵگە، دروستکردنی ڕایەڵ گرنگ دێتە ئەژمار لە بەر ئەوەی کە کۆمەڵگە لە چەندین چەمکدا لە یەکتری جێان! پەیوەست...
ئەگەر باسی راپەڕینی 5ی ئاداری 1991 بكەین, ناتوانین باسەكە دەرباز بكەین بێ ئەوەی بچینەوە سەر جەنگی كەنداوی دوو و راپەڕینی باشووری عێراق كە ئیسلامی سیاسی شیعە ناوزەدیان كردووە بە راپەڕینی شەعبانییە, چونكە پانۆرامایەكی هەمە لایەنە نەخەینە بەردەست, وا دەبینرێت كەسێك هاتووە لە كوردستان راپەڕینی...