هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ئەم روونکردنەوەیە سەبارەت بە نووسینەکانم رادەگەیێنم

نووسینەکانم رەنگدانەوەی جۆری بیرکردنەوەی خۆمە بەرامبەر بە دۆزی ڕەوای میللەتەکەم. ئازاد دەنووسم، وابەستە نیم بەهیچ پارتێک، سەرکردەیەک، گروپێک، رۆژنامەیەک، گۆڤاریک، سایتێک، ماڵپەڕێک و کەسایەتییەک. دوو هەڵوێستی سەرەکیم وەرگرتووە یەکەم ، لە هەموو پارتە بەشداربوەکانی حکومەتی بنکە فرەوان و سەرکردەکانیان. دووەم...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: بێرکۆت و سەریڕەش!

سەریڕەش بە لە خۆبایەوە بە بێرکۆت دەڵێت! بەر لە مێژوو سروشت لوتەکەیەکی بەرزی پێ بەخشیوم و ناوم "سەریڕەشە". هەموو کاتێک جێگەی تەماحی زاڵمان، مەنزڵگای سەیران و جێگە حەوانەوەی خوا پێداوان بووم. شوێنی مەست کردنی ژنان و کچانی خاوەن باوک، برا، مێرد، دەستگیران و خۆشەویستی پارەدار بووم. لەوەتەی هەم سوڵتان...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: کاک نەوشێروان! تۆ وات دەگوت!

"گەلی کورد لە خاکەکەی خۆیدا بێگانەیە، بێبەشە لە هەموو مافێکی نەتەوەیی و دیموکراتی، بگرە لە هەموو مافێکی مرۆڤی ئەم سەردەمە، وڵاتێکی بە پیتوجوان و دەوڵەمەندی هەیە کە شوێنێکی جوگرافیای گرنگی هەیە و دابەشکراوە و لە چەند سەرەوە ئەچەوسێنرێتەوە:- چەوسێنەرەکانی هاونەتەوە: دەرەبەگ، بورجوازی کۆسموپولیت و کەمبرادوری...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن - زنجیرەی بیستەم...

کەرتی پاراستنی ئێستگە....توژەڵە گوندێکی بچووکی سەر سنووری ئێران و عیراقە، سەر بە ئێرانە، لە قەدپاڵی شاخێکە بەرامبەر بە گردی کۆپان. ئێمە لە بەری گردی کۆپان نیشتەجێ بووین، خەڵکی دێیەکە لە بەرەکەی بەرامبەری، دۆڵێکی بچووک لە نێوانمان دابوو. لە ساڵی ١٩٨٢ توژەڵە جگە لە بارەگای ئێزگە، جەند بارەگایەکی تری لێ...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن - زنجیرەی نۆزدەهەم

ئیستگەی یەکێتی نیشتمانی لە ساڵی ١٩٨٠ کە دامەزرایەوە فەرەیدون عەبدولقادر کرا بوو بە لێپرسراوی، ئەرسەلان بایز بە یارمەتیدەری. دوای سەفەری فەرەیدون بۆ سوریا لە هەمان ساڵ، ئەرسەلان بایز بوو بە سەرپەرشتکار.بۆ یەکەم جار فەرەیدون عەبدولقادرم دیت لە ماڵی خۆیان ساڵی ١٩٨٢ لە نێوزەنگ. پاکیزەی خێزانی لە ماڵی کاک...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: جولەکە و کورد...!

دوای دابەشکردنی کوردستان لەلایەن زلهێزەکانی دونیا لە سەرەتایی سەدی رابردوو، زۆربەی سەرکردە کوردەکان پێیان وابووە قورسە یکگرتن، جۆشدانی خەبات بە رۆحی کوردستانیەت، بەهێزکردنی هێزی جەماوەریی، کردنی بە بیناغەییەکی سەرکیی بۆ بەردەوام بوون و پێداگرتن بۆ وەدەست هێنانی سەربەخۆیی. قورسی ئەو مەسەلەیەشیان گەراندۆتەوە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ئارام شێخ محەمەد و نێجیرەوان بارزانی و نەوت!

نەوت و بودجە مەسەلەیەکی سەرکیی و گرنگی پێدانی تەنیا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و نێچیر بارزانی نییە، بۆ هەموو سەڕٶکی پارتە بەشداربووەکانی حکومەتی بنکە فرەوان هەمان گرنگیەتی هەیە، تەنیا جیاوازی ئەوەیە کە ئەوان لە رێگای نوێنەرەکانیان سەرنجی خۆیان ئاشکرا دەکەن.ئەو سەرکردانە لەسەر هەموو شتێک ناکۆک بووبن لەسەر...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: دووپشک........!

لەبیرەتە! زۆر بە هێمنی ووتت، کە دەتەوێت بەدەستیی خەڵک دووپشک بگریت! زۆر لەلام سەیر بوو  چونکە من بە بەردەوامیی و بەبێ کۆڵنەدان، لەخۆ بردوویی و بڕوابوون بە مافی ڕەوای میللەتەکەم، بە پرنسێپێکی بەرزەوە، نەترسام و دەستم بۆ دووپشک برد، خۆشت شاهیدیت! هەرچەندە من متمانەم نەمابوو، لێ بڕیارم دا، کە ئەوجارەش...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ئایا دامەزراندنی ئەنجومەن لە شەنگاڵ چارەسەرە، یان هێزێکی میللی سەرتاسەری؟

پەکەکە و لقەکانی لە کوردستان هیزێکی کوردیی رێکخراوەییی و خاوەن هێزی چەکدارن.لە ئاستی نیودەوڵەتی، ناوچەکە، کوردستان و هەرێم بەهێزێکی کوردی نیشتمانی و نەتەوەیی ناسراون.سەرەڕای بوونی سەرنج بێگومان لەم قۆناغەدا بوونی هێزێکی لەو جۆرە زەرورەتێکی مێژووییە بۆ نەتەوەیی کورد.سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی باشووریش...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: چوار ‌قۆڵی، رێبوار کەریم، کەماڵ رەئوف، عەدنان عوسمان، عارف قوربانی!

کەناڵیی رووداو خاوەن بیرۆکەیی دامەزراندنن، هەڵبژاردنیی بابەتەکان و ئاراستتەکردنیی بەرنامەی چوار ‌قۆڵییە. ئەو بەرنامەیە شەوانی چوارشەممان لەلایەن رێبوار کەریم وەلی ئامادە و پێشکەش دەکرێت، بەبەردەوامی عەدنان عوسمان، کەمال رەئوف، عارف قوربانی بەشداری لەو بەرنامەییەدادەکەن. لە شەوی ١٤/١/٢٠١٥دا بابەتی ئەو...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: هەولێر حەپەساوە!

دەڵێین، دوێنی پۆلە گەنجێک، خۆیان لە ئاڵای کوردستان پێچاوە لە شارۆچکەی گوێرەوە دەست لەناو دەست بەرەو هەولێری پایەتەختی نەوت فڕۆشان کەوتوونەتە رێگا! زۆر ماندوون! لە شەری دژ بە داعش گەڕاونەتەوە! لە باغچەی گلکەند پشوویاننداوەو وێڵن! کەس نازانێ خەڵکی کام گەرەک و بەرزایی هەولێرن! سەری ڕەش؟ چییای پیرمام؟ بەرزایی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن - زنجیرەی هەژدەهەم

ئەو قەڵەمە بشکێت کە خۆی لە گوتنی راستییەکانی مێژوو دەدزێتەوە یان دەیان شێوێنێات!لە نێوزەنگ دلاوەری برام لە بارەگای کاک نەوشێروان دەمایەوە. هەموو رۆژێک بۆ چەند سەعاتێک دووردەکەوتینەوە لە قەدپاڵی چیای مامەندە دادەنیشتین. لەگەڵ بوونی جیاوازی تەمەن لە نێوانماندا بەڵام زۆر قسەو بابەتمان هەبوو کە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: رێکخراوە دیموکراتییەکان ناتوانن بۆشایی پارتی ئۆپۆزسیۆن پڕبکەنەوە

هەریەکە لە پارتی سیاسیی ئۆپۆزسیۆن و رێکخراوە دیموکراتییەکان، پێناسەی تایبەتی خۆیان هەیە، دوو چەمکی جیاواز بە یەکن لە سروشتی دروستبوونیاندا، لە کۆکردنەوەی خەڵکدا، لە قۆناغی سەرهەڵدانیان و گەشەکردنیان لە مێژوودا، لە ئەرک و لێپرسراوییان بەرامبەر بە کۆمەڵگاو ئامانجەکانیاندا.ئەزمونی خەباتی گەلان لە مێژوودا،...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە کۆتایی 2014، بۆ کوردستانپۆست

ئازار، دەردەکان و ناڵەی دەروون کاتێک لە ناخی مرۆفدا پەنگ دەخواتەوە، دەگاتە ئاستێک وێڵ دەبێت، لە چاوێکی پڕ سۆزی تیژ دەگەرێت بۆ ئەوەی لە چاوەکانی رابمێنێت و بە هێمنی و بە بێ گفتوگۆ هەموو ئازارەکانی تیادا بخوێنێتەوە، بۆ دەروازەیەکی دڵسۆز دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە سێبەریدا پشووی پێبدات، هەناسەیەکی ئارامی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ناهەقییە ڤیان دەخیل بخرێتە رێزی کچانی کۆبانی، بکرێت بە پێشەنگی ژنانی جیهان بۆ ساڵی‌ 2014

ئەگەر بگوترێ جیاوازی چییە لە نێوان هەڵوێستی کچانی شەرەڤان لە کۆبانی، لەگەڵ هەڵوێستی ڤیان دەخیل، پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدادا؟ دەتوانین بڵێین، جیاوازییەکە بەقەد بۆشایی نێوان ئەستیرە و مانگ، زەمین و ئاسمان، گەورەیی و زەبەڵاحی دەریاکانە، بە قەد بۆشایی نێوان سەربەستی و ژێر...