• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە کۆتایی 2014، بۆ کوردستانپۆست

ئازار، دەردەکان و ناڵەی دەروون کاتێک لە ناخی مرۆفدا پەنگ دەخواتەوە، دەگاتە ئاستێک وێڵ دەبێت، لە چاوێکی پڕ سۆزی تیژ دەگەرێت بۆ ئەوەی لە چاوەکانی رابمێنێت و بە هێمنی و بە بێ گفتوگۆ هەموو ئازارەکانی تیادا بخوێنێتەوە، بۆ دەروازەیەکی دڵسۆز دەگەڕێت بۆ ئەوەی بتوانێت لە سێبەریدا پشووی پێبدات، هەناسەیەکی ئارامی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ناهەقییە ڤیان دەخیل بخرێتە رێزی کچانی کۆبانی، بکرێت بە پێشەنگی ژنانی جیهان بۆ ساڵی‌ 2014

ئەگەر بگوترێ جیاوازی چییە لە نێوان هەڵوێستی کچانی شەرەڤان لە کۆبانی، لەگەڵ هەڵوێستی ڤیان دەخیل، پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدادا؟ دەتوانین بڵێین، جیاوازییەکە بەقەد بۆشایی نێوان ئەستیرە و مانگ، زەمین و ئاسمان، گەورەیی و زەبەڵاحی دەریاکانە، بە قەد بۆشایی نێوان سەربەستی و ژێر...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: دەستەڵاتی هەرێم کوردبوونی هاوڵاتیانی شەنگالی خستە ژێر پرسیارەوە

- نەپاراستنی سنور و یەکڕیزیی خیانەتە- قبوڵنەکردنی ئاین و نەژادەکانی تر لێدانە لە ناسنامەی میللەتەکەمان---------------------------------------لە پێناسەی زانستی سیاسییدا دەوڵەت، حکومەت، دەستەڵات و سیاسەت چەمکی جیاوازن. بەڵام لە کردەوەدا پەیوەندیدار و تێکهەڵکێشراون. مارکس دەربارەی حکومەت دەڵێت کە حکومەت...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: نێچیرڤان بارزانی و چارەسەرە عیراقییەکەی!

هاندەری سەرەکی نوخبەی بەشدار بووی بزوتنەوەی رزگاری میللەتەکەمان، بە درێژایی مێژوو، بۆ خەبات، بەردەوام بوون و شەهیدەبوون، خۆشەویستی وڵات و گەیشتن بە ئازادیی و سەرفرازیی بووە. ئیمرۆش هەمان هاندەر بووە بە داینەمۆی جوڵێنەری هەستی نیشتمانیی و نەتەوەیی، بە سەدان پێشمەرگە لە باشوور لە سنورەکانی شەری داعشدا،...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: شاناز و هێرۆ، رۆحی جاشایەتی پیرۆز دەکەن!

مێژووی مرۆڤایەتی پڕیەتی لە ناوی ئەو ئافرەتە بە هەڵوێستانەی، کە لە بواری جیاجیا خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کردووە. هەموو میللەت و نەتەوەیەک لە لاپەرەکانی مێژووی خۆیدا، بەرێزەوە ناوی ئەو ئافرەتانەیان تۆمارکردوە کە لە سەنگەری میللەتەکەیان بەرامبەر داگیرکەرانی وڵاتەکەیان جەنگاون، یان رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە هەڵوێست...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن - زنجیرەی هەڤدەم

لەنێوزەنگ ١/١/١٩٨٢ دا یەکەم فراڤینمان lەگەڵ دایە خانم، خەجە، تاڤگە، حازیمە و دوو منداڵەکەی بوو. ئەم فراڤینەمان لەگەڵ نانی بەیانی گوندەکانی دۆڵی خانەقا جیاوازبوو. نانی گەرم نەبوو، چایەکە لەسەر تەباخێکی بچووکی گازدا ژێرەکەی ڕەنگی شین. خواردنی بەیانی بریتیی بوو لە مەرەبای ئێرانی، کەڕەی زەرد و پەنیری تەبرێزی....

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: خۆشبەختە ئەو کەسەی بڵێت من بەشە نەوتم

شانبەشانی پەیکەری موستەفا ئەتاتورک، کە لە هەموو شوێنێکی تورکیا دانراوە، نوسراوە: "خۆشبەختە ئەو کەسەی بڵێت من تورکم."(ئەم وتارەی "ئاشتی ئیبراهیم ئەفەندی" دەربارەی راپۆرتێکی "ژوری توێژینەوەی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان"ە کە تیایدا لە پەیوەندیی نێوان تورکیاو هەرێم دەدویت. راپۆرتەکە لە ئاستی سروشتی پەیوەندیی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: مەلا بەختیار ساڵی ١٩٨٦ دەپەرێنی، وەک چۆن مامی ١٩٦٦ی دەپەراند!

ئیمرۆ لە چلەی ماتەمینی شەهیدانی قەرەتەپە، تەلەفزیۆنی گەڵی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، وتارێکی مەلا بەختیاری بە زیندویی پەخش کرد. خاڵێکی ئێجگار گرنگ جێگەی سەرنج بوو، ئەویش کە گوتی "ئێمە شۆرشمان کرد و سەریشمان خست "، ئەو رستەیە پێویستی دەکرد بەم شیوەیە دارێژرێ "ئیمە شۆرشمان کرد و خەیانەتیشمان...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن - زنجیرەی شازدەم

نێوزەنگ  ١٩٨٢، گوندێک لە قەد پاڵی چیای مامەندە لەسەر سنووری عیراق و ئێران، خاڵێکی ستراتیژی گرنگە، لوتکەی دەڕوانێتە سەر ناوچەکە، ئەو کات حکومەتی عیراق هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدا بوو کۆنتڕۆڵی بکات و وەکو خاڵی پشکنین بەکاری بهێنێ بۆچاودێری. ئەو گوندە لە کۆمەڵە گوندێک نزیکە سونێ، شێنێ، قوڵە هەرمێ، زەڵی،...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن (زنجیرەی پازدەم)

 دایە خانم دایکی کاک نەوشێروان،تەمەنی لە شەست و پێنج بەسەرەوە دەبوو، ژنێکی باڵا بەرزی ئەسمەر زۆر هیمن و لەسەر خۆ بوو، جلێکی رەش و سپی و فۆتەیەکی لەسەر بوو. تاڤگەی خوشکی، کچێکی باڵا بەرزی ئەسمەر بوو، تەمەنی لە نێوان بیست و هەشت تا سی دەبوو، دوای شووی کرد بە حەمە تۆفیق رەحیم، لە بەهاری ساڵی ١٩٨٢ لە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: لە سێبەری شاخ، لە بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن (زنجیرەی چواردە)

دوو سێ جار خەریک بوو لەسەر ووڵاغەکە دەکەوتمە خوارەوە، لە دواوە خەجە هەندێ تیبینی دەدامێ کە چی بکەم و چێ نەکەم..کابرای ووڵاغدار ووتی، کاتێ کە ووڵاغ بە هەوراز هەڵدەگەرێ، تۆ خۆت بەرەو پێشەوە بێنە قوپکی کورتانەکەی پێشەوە بگرە، وەکاتێ لە هەورازەکە دێتە خوارەوە تۆ دەستێکت بە پێشەوەی کورتانەکە بێت و دەستەکەی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ناردنی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوا، مەرجی تورکیایە؟

لە دوای ساڵی ١٩٩١ تا وەکو ئیمرۆ، هەڵوێستی پارتە سیاسیە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بەرامبەر بە هێز و پارتە سیاسیەکانی پارجەکانی تری کوردستان، هەڵویستێکی خۆسەپاندن بووە. بەدریژای ماوەی دەسەڵاتی سەرکردایەتی پارتی ویەکێتی ‌ هەر لە هەوڵی ئەوەدا بوونە کە ئەو هێزانە بێننە ژێر رکێفی خۆیان. بۆ پاراستنی بەرژەوەندیە...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: ئەمریکا قسەی خۆی کرد

تورکیای ئیمرۆ، یەكێ لە پای سێکوچکە بە‌هێزەکەی رۆژهەڵاتی ناوەراست هەژمار دەکرێ، کە خۆی و ئیسرائیل و ئێرانە. لە هێزی تەرازووی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست سەنگی هەیە، قسەو گفتی لەلای بڕیار بەدەستانی زلهێزەکانی دونیای هەنوکە هەژماری بۆ دەکرێ، بۆیە زۆربەی رایەکان پێیانەوە دیاربوو وە پێیان وابوو، کە تورکیا...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌ هه‌رێم!

دوای روخانی سه‌دام، نیگه‌رانی تورکیا زیادی کرد به‌رامبه‌ر بونی ئه‌و هه‌یکه‌له کوردیه‌ی هه‌رێمی کوردستان، بۆیه‌ش گه‌لێجار دژایه‌تی ئه‌و هه‌یکه‌له‌ی کردوه ‌و هه‌ڵوێستی سلبی وه‌رگرتوه به‌رامبه‌ر داخوازه‌یه‌ سیاسیه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ‌به‌غدا، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ماده‌ی ١٤٠.سیاسه‌تی حکومه‌تی...

ئاشتی ئیبراهیم ئه‌فه‌ندی: دوای کۆبانی، کەرکوک و بەغداد و هەولێرە، ئەی ئەمریکا چی دەڵێ!؟

دوای رووخاندنی رژێمی سەدام لەلایەن ئەمریکاوە لە ساڵی ٢٠٠٣، دامەزراندنی حکومەتی فیدرالی دەورە دراو بە هیزی ئاسمانی و پیادەی سوپای ئەمریکا، دەوڵەمەند بە دەرامە ت و دراوی بیرە نەوتەکانی عیراق، بوو بە هۆی هێنانە پێشەوەی جەند کەسایەتیەکی سیاسی کە زۆر بەیان لە کەسایەتی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و خزم و...