• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  

ڕیکلام

میران ئەنوەر رەحیم: تکایە مەبە بە ڕەزامەندی ستەمکاران

دەسەڵاتی دوو بنەماڵە: هاووڵاتی بەڕێز...هۆشیار مەبە،ئەگەرچی ئاشتیخوازیشبیت.بەڵکوو گەوجبە،ئەگەرچی شەڕانگێزیشبیت.لەناو جەرگەی پایتەختی هەرێم پاش کۆتایی هاتنی یاری کلاسیکۆی تۆپی پێ،دەیان گەنج لە کافتریاکان دێنە دەرەوە کە ژمارەیان ١٠٠ تێپەڕ دەکات و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیان ڕوو ئەدات و دوور لە ڕەوشتو ڕێزو...

عوسمانی حاجی مارف: دادگای باڵای فیدراڵی ئامرازی دەستی لایەنێکی سیاسیە

ڕۆژی 14ی نۆڤەمبەر دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، جەنجاڵیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، کاتێک بڕیاری سکاڵایەکی لەسەر محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکرد، لە کۆتایدا بڕیاریدا ئەندامێتی حەلبوسی لە ئەنجومەنی یاسادانان هەڵبوەشێنێتەوە، لە بەرامبەر ئەم بریارەشدا فرسەتی هیچ تانەدانی  بۆ حەلبوسی نەهێشتەوە.دەمەزراندنی...

دەریا سەرابی: ژینا (مەهسا) چی کردبوو؟

جارجار نووسین لە سەربابەتێکی هەستیارکە لە پڕ سەرهەڵدەدەن وتانوپۆی کۆمەڵگا دادەپۆشين زۆر گرانە.هەروەک ئەزانن کۆمەڵگا لە چین وتوێژیی هەمەرەنگ پێکهاتووە،بەشیکیان هۆگریی سیاسەتن،بەشێک هۆگریی هونەرن،بەشێکیش لایەنگریی ئەدەبن،بەشێکیش وەدوای ژیانی شەخسیی خۆیان دەکەون،ئەوەش مافێکی رەوایە وهەر مرۆڤێک ئازادە چۆن...

مەولود ئافەند: بنکەی ژین

کوردەواری کۆمارێکی تێکەڵاو لە مەڕدارانی سەرەتای ژیانە کە بریتین لەوانەی خوارەوە؛ 1- ڕەوەند ( شنۆیی) کە ئیبراھیم خەلیل لەو بنەمالەیە ھەڵکەوتووە و شارستانیەتی سەبای تیدا دیارە و زاراوەی کوردی سۆرانە کە بنکە بە سۆران نایناسی،بەڵکوو بە«ڕەوەند» پیناسەی دەکات کە دەڵێ: کوردی کرمانجی باکور،کوردی ڕەوەند...

نیگار عینایەتی: لە کۆمادا و بە سەرچۆپی کوردایەتی ناکرێ!

گەلی کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان بەو پەڕی لەخۆ بردوویی و بە رۆحێکی فیدایانە دوای ساڵیانێکی زۆر لە بێدەنگی و ددان بە سەر جەرگداگرتن بە تەوژمەوە ھاتە مەیدان و خواستی رەوای خۆی  ھێنایە سەر زمان و قوربانی و بەدەلی زۆر گرانبەھای بۆ دا! گەلێک کە مێژوویەکەی لێوانلێوە لە شۆرشگێریەتی، تێکۆشان و لە خۆبردووی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانیی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (٥)

پێنجەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا:  ئەفغانستانلە باشووری ئاسیادا، ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانە، کە لە ناوچەکەدا خاوەن مێژوویەکی پڕ خوێناوی و پڕ لە نەهامەتیە. ئەفغانستان جگە لەبوونی ناتەبایی و جەنگی مەدەنی نێوخۆی، بەدرێژایی مێژوو بۆتە جێگە نیشانەی تیری چاوتیژی دەسەڵاتدار و ئیمپراتۆریەتەکانی ناوچەکە...

عوسمانی حاجی مارف: چەند هەنگاوێک لە راستی ململانێی جەمسەرەکاندا، بە قازانجی چین و روسیا

ئەوەی لەشەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیادا دەگوزەرێ، واشنتۆنی خستۆتەبەردەم ستراتیژێکی نارۆشن بەرامبەر بە ئۆکرانیادا. هەموو پێوەرەکانیش ئەوە دەردەخەن کە ئۆکرانیا توانای پێشکەوتنی لە شەڕەکەدا لەدەستداوە، بەو پێیەی تواناکانی نزیکە لە نەبوون، ئومێدی سەرکەوتن تەواو لە تاریکیدایە بۆ ئۆکرانیا. هەربۆیە هاوپەیمانەکانی...

میران ئەنوەر رەحیم: پەیامێک بۆ پایتەختنشینێکی (ئارامی)بێ مووچە وکارەبا وئاو!

هاووڵاتی بەڕێز...گەر تا ئەمڕۆ پێتوابووە کەهەمیشە ئارامیو سەقامگیری لە هەر شوێنێک هێمایەکی باشە؟،ئەوە هەڵەبوویت....نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم مانگە لە لێدوانێکی بۆ cop28 لە دوبەی:″هەولێر ئارامو سەقامگیرە″!ئەم قسەیەی نێچیر لە دیوە ڕاستەکەیدا بێڕێزییە بە خەڵکی هەولێر!خۆی ئەم سەقامگیرییە جێی پرسیارە!مرۆڤ...

مەحمود چاوەش: ئەوەی ئێستا لە دەڤەری ئێمەدا ڕوودەدات سەپاندنی کولتووریە

ئەگەر لە دەروازەی ڕۆشنگەراییەوە بڕوانینە ئاڵوگۆڕە کولتوورییەکان، بەئاشکرا ڕووندەبێتەوە، کە لەو دەڤەرەی ئێمە تاکو ئێستاش تاك خۆی لە قفڵدانی بازنە دەستەجەمعی و مێگەلییەکە ڕزگار نەکردووە، یان باشتر بڵێین ڕزگار ناکرێت. تاك وابەستە و موفتەلا کراوە بە زنجیرەیەك پەیوەندی لێکنەپچڕاوی کۆمەڵایەتییەوە، کە هۆش و...

شێرزاد رۆژهەڵاتی: هۆکاری دژایەتی دێموکڕاتەکان بەرانبەر پ ک ک و بیری چەپ

یەک نوێن و دوو خەوندێموکڕاتەکان و چەپەکان خاوەنی دو خەونی دژ بە یەکن و نوێنەرایەتی دوو جەمجسەری تەواو جیاوازی چینایەتی دەکەن.ئامانجی چەپ هەڵوەشاندنەوەی سیستمی دابەشکاری چینایەتی، ڕەگەزی، قۆرغکاری دەسەڵات و ڕانتە. بەڵام بەرژوەندی دێموکڕاتەکان لە گەڵ هێشتنەوەی سیستمی کۆن دایە بە تام و ڕەنگ و مەزەی...

کوردستانییەکی رۆژهەڵاتیی: نامەیەک بۆ "نەرگس محەممەدی" براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل

بەڕێز "نەرگس محەممەدی"! بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی "نۆبێل"، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی جەنابت و سەرجەم ژنان و ئازادیخوازی ئێران و کوردستان دەکەم. من هەست بە ئازارەکانی جەنابت دەکەم. ئێستا لە بەندیخانەدان و تەنانەت باس لەوە دەکرێ مانت لە خواردن گرتووە. هەست بەوە دەکەم دووری لە بنەماڵە و ئازیزانت...

جەعفەر کەریمی: بۆ دەروێشەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

نەتەوەیەک ئاگای لە مێژووی خۆی ومێژووی ئەو وڵاتانە نەبێ کە خاکی کوردستانیان بە بێ ئیرادەی کورد بەسەرخۆیاندا دابەشکردوە، درنگ دەگاتە ئاواتەکانی.سەدەی رابوردوو بۆ کورد بە گشتی دووجار تڕاژیدیای بە سەردا سەپاوە، جاری یەکەم لە لایان نەیاری کوردەوە بووە، جاری دووهەمیش حیزب وئەو بنەماڵانە بون کە لە رێگای...

دەریا سەرابی: فمنیست شوێنیزمی ژنی ئێرانی!

بە بێ دەمارگرژیی من لەسەر ئەو باوەڕەم کە جەوهەریی پڕڕەنگیی بەرابەریی ژن وپیاوکە بۆتە درووشمی بنەڕەتیی فمینیستەکان وبەتایبەت ژنە فمینیستەکانی فارس لە ئێران  لە درووشمی ژن،ژیان،ئازادی،دادەبینم.گیان لەدەستدانی ژینای کورد کە خەڵکی شاری سەقزە،رووداوێکی لێواولێوە لە تڕاژیدیایەکی ناخواستە وجەرگ بڕبووبۆ...

کوردستانییەکی رۆژهەڵاتیی: رەمزی وڵات

لە ئاخێزگەی گڕکانێکی خۆڵەمێشی، سڕ بە باڵای چیا هەڵدەزنێ هەموو گابەردەکان دادەڕمێن بەسەرجەستەی غلووری شادێوێکی چاوسوور، مێزەر ڕەش و عەبایەکی بەڵەک! قەڵافەتێکی پیری بۆگەن، ڕەوەیەک گورگ و چەقەڵوەک لافاو ڕادەدا سپای سووری سەرشێت، ئەو تەوارانەی هێلانەیان لەسەر دوندی ئاگری و قەندیل و داڵاهۆ و شاهۆوەک قەڵایەک...

عوسمانی حاجی مارف: لە ئۆکرانیاوە بۆ فەلەستین

ڕۆژئاواو ئەمریکا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیەکانیان، پێشوازی بێشەرمانەو تەواویان لە دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کرد، بەمەش بزماری کوشندەیان داکوتا، لەو نەزمە جیهانیەی دوای کۆتایی بلۆکی ڕۆژهەڵات بانگەوازی بۆ دەکەن، تەنانەت پێش شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، نەزمی ئێستای جیهانی بە سەرکردایەتی ئەمریکاو ڕۆژئاوا...