• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: چەند هەڵەیەکی زانستی لە قورئاندا

باوەڕداران و لایەنگرانی گشت ئاینەکان پێیان وایە، تەنیا خوای ئەوان خوای ڕاستەقینەیە و دروستکەر و داهێنەری سەرلەبەری گەردوون و بوونەوەرەکانە، ئاینەکەیان تاکە ئاینە کە هەموو ڕاستییەکان لەخۆ دەگرێت، کتێبی پیرۆزی خۆیانیش بە تاکە کتێبی ڕاست و ڕەوان و دوور لە هیچ هەڵەیەک دەبینن. بەڵام ئاینەکانی دی یان دەستکردن،...

شەماڵ عەلی: ھەڵبژاردنی سرووشتی

ھەڵبژاردنی سرووشتی میکانیزمێکی پەرەسەندنە . ئەو زیندەوەرانەی کە زیاتر خۆیان گونجاندووە لەگەڵ دەوروبەریان زیاتر ئەگەری مانەوەیان ھەیە و ئەو جینانەی کە ھەڵیگرتووە تێبپەڕێت و بمێنێتەوە. ئەم کردارە گۆڕانکاری بەسەر جۆرەکان دا ئەھێنێت بە پێی کات. ھەڵبژاردنی سرووشتی یەکێکە لە ڕێگاکانی تۆمارکردنی ملیۆنان جۆری...

دارا سلێمان: سەرچاوەی ڕەوشت لە نێوان ئاین و زانستدا (بەشی دووەم)

ڕەوشت کۆمەڵە چەمک و بنەمایەکە دەبێتە ڕێپێشاندەرمان بۆ دیارکردنی چییەتی ئەو ڕەفتار و هەڵسوکەوتانەی کە سوود، یان زیان دەگەیێنن بە بوونەوەرە زیندووەکان*سەرچاوەی ڕەوشت لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە:  لە زانستدا نێزیکیترین تێگەیشتن بۆ ڕەوشت ئەوەیە لە ڕێسایەکی ناسراوی زێڕینییەوە وەرگیراوە کە دەڵێت: لوتکەی...

زمناکۆ ئیسماعیل: چۆن خۆمان لەکۆرۆنا بپارێزین؟

ئێمەی کورد ئەزمونی بەرکەوتنی نەخۆشییە خێراکانمان نییە کە جیهان دەگرێتەوە، لەهەمانکاتدا هۆشیاری رێگاچارەی خۆپارێزی ئەو جۆرە نەخۆشییەشمان نییە، بۆیە واپێویست دەکات لەئەزمونی ووڵاتانی دیکە، خۆمان موتربە بکەین و سود لەهەنگاوەکانی ئەوان وەربگرین، بەپێی ئامارەکانی جیهان، ڤایرۆسی کۆرۆنای کە ناوە زانستییەکەی...

د. ناسر سۆرانی: نامەیەکی گرنگ لە وڵاتی چینەوە: چۆن خۆمان لە ڤایرۆسی کرۆنا بپارێزین

ئەم کاتەتان باش ئەم نامەیە لە لایەن پرۆفیسۆر (چن هۆرین)ـەوە لە چین کۆلیجی زانستە پزیشکیەکانی (زانکۆی زنجان)ـەوە ناردراوە، کە دەڵێت  ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا زوو بێ یان درەنگ ئەگاتە عێراق و وڵاتانی عارەبی. گومان لەوەدا نییە، کە وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتانە لەوانەیە کۆمەڵەی پزیشکی، یان ئامرازی پشکنین...

شەماڵ عەلی: تیۆری بنچینەی ژیان

لە ئێستادا ، ھەموومان ئەزانین پەرەسەندن چۆن کار ئەکات . زۆرینەمان تێگەتشتنێکی ئەساسیمان ھەیە لە چۆنیەتی کارکردنی . کە پەرەسەندن گۆڕانە بەپێی کات و زەمەن . بە تایبەتیتر . ئەم گۆڕانە لە ناو خێزانی بایۆلۆجیە نەوە لە دوای نەوە. لە کۆتای دا . ئاڵۆزی بایۆلۆجی یەکێکە لە گرینگترین ئەو شتانەی کە لە پەرەسەندن...

دارا سلێمان: سەرچاوەی ڕەوشت لە نێوان ئاین و زانستدا (بەشی یەکەم)

ئەمین مەعلوف: ئەوانەی خاوەن ئاینن پێیان وایە ئیدی پێویستیان بەوە نییە خاوەنی ڕەوشت بن.سەرچاوەی ڕەوشت لە ڕوانگەیەکی ئاینییەوەزاراوەی ڕەوشت گەلێک واتای جۆراوجۆر و بەرفرەوانی هەیە، بۆیە نەکارین لە چەمکێکی دیارکراودا چڕی بکەینەوە. هەرچەندە بنەما و ڕێسایە ڕەوشتەکییەکان لە سەردەمێک بۆ یەکێکی دیکە و لە کۆمەڵگەیەک...

هەڵۆ ئارام: دابڕاوەکان

دابڕاوەکان کێن و لە کوێ دەژین؟ پێشتر لە بابەتێکدا بە ناوی " نازیەکان جەنگی جیهانی دووەمیان بردەوە" باسم کرد کە نازیەکان لە ساڵانی سەرەتای سیەکانەوە پەیوەندیان هەیە بە بونەوەری دەرەکیەوە و هەمیشە لەسەر زەوی گەڕاون بە دوای ئاسەواری کۆندا کە باس لە تەکنەلۆژی لەناوچو بکات، تا بتوانن ئەو تەکنەلۆژیە زیندو...

مەولود ئافەند: ڤایرۆسی کۆڕۆنا یا چەکی بیۆلۆژی ئەمریکا!؟

نەخۆشیەکی دەگمەن و مەترسیدار و کووشەندە ئەو رۆژانە بەناوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای چینی هەموو جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردوە و هەتا دێ زیاتر تەشنە دەستێنی و بڵاو دەبێتەوە بەهەموو وڵاتاندا،ئەو نەخۆشیە بەناوی ڤایرۆسی کۆڕۆنای چینی ناسراوە و وڵاتی چین سەنتەری دەرکەوتن و بڵاوبوونەوەیەتی لە جیهاندا و ئاماری کووشتە و گیرۆدە...

شەماڵ عەلی: کۆتایی گەردوون : ئەگونجێت بەم ڕێگایانە گەردوون کۆتایی پێبێت

یەکێک لەو قۆناغانەی کە پێشبینی ئەکەین کۆتایی ھاتنی گەردوونە . بەوەی کە ئێمە ئەیزانین کۆتایی ھاتنی ژیانێک نییە بە تەنھا بەڵکو کۆتایی ھاتنی ھەموو ئەو شتانەیە کە بونیان ھەیە . ماددە چیتر بونی نابێ ، ڕووناکی چیتر بونی نابێ ، گەردیلە چیتر بونی نابێ . ھیچ شتێکیتر بوونی نابێ . ئەمە ڕاستیەکی بە ئازارە . بەڵام...

هەڵۆ ئارام: سوڕی ژیان لەسەر زەوی لە ڕوانگەی هۆپیەکانەوە

هۆپیەکان کێن؟ هۆپی قەبیلەیەک بوون لە ئەمازۆن ژیاون لە ساڵانی ١٧٠٠ پێش زایین تا کۆتا شەڕیان کە کردویانە دژ بە ئیسپانیەکان بوە لە ساڵی ١٦٨٠ ی زاینیدا کاتێک بەریتانیا و ئیسپانیا و فەڕەنسا بۆ دزینی ئاڵتون دەچون بۆ کیشوەری ئەمریکا و پاشان داگیریشیان کرد. هۆپیەکان زۆر بە وردی نەخشەسازی سوڕی ژیانیان کردوە...

شەماڵ عەلی: لەشی مرۆڤ پێک دێت لە بەشی : زۆرینەی ئەتۆمی ناوەکی و ئەلیکترۆنیات

لە بچووکترین ئاست دا ، لەشی مرۆڤ پێک دێت لە بەشی : زۆرینەی ئەتۆمی ناوەکی و ئەلیکترۆنیات. سەرڕوای ھەبوونی زیاتر لە ٩٠ سەرچاوەی سرووشتی . تەقینەوە مەزنەکە بنچینەی سووکترین پێکھاتەی دروستکرد ئەوانیش ھایدرۆجین و ھیڵیۆم بوون . کە ھێشتا ئەم دووانە ٪‏٩٨ ی گەردوون پێک ئەھێنن. ئەستێرەکان کە ئەژین ، ئەسووتێن...

شەماڵ عەلی: ٨ کۆنترین ھەسارە کە تاوەکو ئێستا زانیومانە

لە ئینگلیزیەوە : شەماڵ عەلی مرۆڤ ھەر لە سەرەتاوە سەرقاڵی دۆزینەوەی ھەسارە و ئەستێرەکان بووە . ئەمەش بە ڕوونی لەسەر دیواری ئەشکەوتەکان ئەبینرێ کە ئێمە ئەمڕۆ ئەتوانین دیاری بکەین . لە میانەی سیستەمی خۆر کە ئەتوانرێ بە چاو ببینرێن جگە لە ٣ ھەسارە وەکو ( ئۆرانۆس و نیپتۆن و پلۆتۆ ، پلۆتۆ ئێستا بە ھەسارە...

هەڵۆ ئارام: ئایا بۆ مرۆڤ تێلەپاتی نیە؟

بۆ ئەوەی لە تێلەپاتی تێبگەین دەبێت دەربڕینێکی بۆ بکەین کە تێلەپاتی چیە؟تێلەپاتی چیە؟ ناردن و وەررگرتنی زانیاری لە نێوان دوو مرۆڤ یان دوو بونەوەردا، بێ ئەوە هیچ شێوازێکی کلاسیکی بەکار بهێنن وەک قسەکردن یان تەلەفۆن، بۆ ناردن و وەرگرتنی پەیام بە تەلەپاتی مەسافە هیچ گرنگیەکی نیە، واتە دەتوانیت لە کۆمەڵی...

هەڵۆ ئارام: مرۆڤ لەناو زەریای گەردوندا

زۆر جار کە من بابەتێک بڵاو دەکەمەوە هەست دەکەم چەند جۆرێک خوێنەرم هەیە، خوێنەر هەیە تینوی بابەتەکانەو زیاتر لە جارێک دەست خۆشی دەکات هێشتا بابەتەکەی هەرس نەکردوە پرسیارم لێ دەکات و دەڵێت کەی بابەتی ئایندە دەنوسیت؟ خوێنەر هەیە دەیەوێت بە سێ وشە تەواوی بابەتەک وەلا بنێت و دەڵێت" ئەمە خەیاڵی زانستیە" . خوێنەریش...