سیستەمی پارێزگاری لای دزە پیرۆزەکان لە هەرێمی کوردستان(کلیک)

پەیامی رۆژ

بێدەنگی تاکەی!؟

ئێمە هەموومان بەرپرسیارین لە ئەو هەموو نەهامەتیەی کە ڕوودەدات لەو هەرێمەدا ، لۆتەرکینگ جوانی ووت:
 " مەرگی تۆ لەوکاتەوە دەست پێدەکات کە بەرامبەر هەمووشتە گرنگەکانی ژیان بێدەنگ بیت". 
 بێدەنگی ئێمە کۆمەڵێ پوچێکی کردۆتە فیرعەون ، بێدەنگی ئێمە مەلای سەلەفی و ئیخوانی ئەردۆغانی کردۆتە جێگرەوەی حەمدی مەحوی و نالی و کاک ئەحمەدی شێخ .
 بێدەنگی ئێمە شەهیدی لەکەدار کرد، پێشمەرگەی کردەسواڵکەر ، بێدەنگی ئێمە خیانەتی کردە شۆڕشگێڕی و جاش و باشی تێکەڵی یەکتر کرد ، بێدەنگی ئێمە شاعیری کردە شاهیرو نوسەری کردە دەربارو ، ڕۆژنامەی کردە دەسڕی توالێت  ژن و کچ کوشتنی کرە ئازایەتی ، شکۆ شکاندنی کرە کەلتور ، بێدەنگی ئێمە ئاگری لەهەموو بەهایەک بەردا . چارە تەنها ئەوەیە بێدەنگی بشکێنین و بڵێین ئیتر ئەو پاشاگەردانی یە بەسە . 

ئێوە سەیری زانکۆکان کەن چۆن سوک بووە ؟

 زانکۆ زانستی تێدا بەرهەم ناهێنرێت بەڵکو کۆیلەو مافیای ترسنۆک و چەقۆکێش و دەرمانخۆر تێیدا گەشەدەکات ، سەیری بەرنامەیەکم کرد قوتابی زانکۆ پێش بڕکێ دەکەن ، هێندە بەتاڵ و نائاگان  وەڵامێکی سادەیان نەدەزانی ، نەیان دەزانی کێ نوسەری ڕۆمانی "ژانی گەکە" من چوم باناخی زەویدا ، کە هیچ نازانن و بەتاڵن دێن و دەچن و سبێنێ لەسەر ئەم مرۆڤە بەتاڵانە  هەڵچنراوە .  دەزانن تراژیدیالەوەدایە لەهەموو گوندێک زانکۆیەک کراوەتەوە ، وەک چۆن لەهەموو گەڕەکێک چەند مزگەوتێک هەیە، کەچی خەڵکەکە درۆزنترو ساختەچیترو بێکەسایەتی تربوون لەم کاتەدا .  
هەرەسی هەموو شتێکە لەباشوردا ،  بۆیە گەر بەدوای بەها جوانەکاندا بگەڕێین درەنگ نییە ، گەرچی زۆر درەنگیشە بەڵام کورد ووتەنی 
" زەرەر لەنیوەشی بگەڕێتەوە قازانجە "
. ئێستا نەشار دەناسیتەوە نەخەڵک ، چونکە دەسەڵات زۆر بەئاگایەوە کارتەکانی تێکەڵی یەکتر کردووە و ئەو زبڵخانەیەی لێبەرهەم هێناوە و دەیەوێت پێمان بڵێن  : گەر ئێمەتان ناوێت  ، ئەوە ئیخوان و سەلەفی ، لەوانیشی بەرنەوە  عەرەب نیشتمانی کڕیوە ، بڕۆن هەڵپەڕن خەبەر بدەن ،شت بنوسن ، ئێمە حسابی هیچتان بۆ ناکەین .   
ئێمە بەم هۆیەوە لەناو چوین کە بەدوای بەهاکاندا ناگەڕێین ، خۆپەرستی بووە بەپیشەمان بۆیە ئەم هەرەسی ڕەوشتە سەری هەڵداوە لەزۆربەماندا ، هەرکاتێک سەیری ماڵپەڕو مێدیاکوردێکان دەکەم شەرم لەکوردبوونی خۆم دەکەم دەڵێم سەیرە بەڕاست بۆچی ئێمە ئەم هەموو تێک شکانە ، ئەم هەموو درۆو دەلەسەیە بەداوێنمان هەڵدەگرین؟

 گەڕان بەدوایی تارمایی ترسدا 

ترس گەورەترین بەربەستە لە ژیاندا. بەڵام ئەگەر ترسەکەت بە دروستی بەکاربهێنیت، لەوانەیە باشترین ئامراز بێت. ترسی تۆ وەک ئاگر وایە ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی ببیت، ئەوە کار دەکات بۆت ، ئەگەر فێری کۆنترۆڵکردنی نەکەیت، ئەوا خۆت و هەموو دەووروبەرت وێران دەکات و دەسوتێنێت ، ئێمە چی دەزانین لەبارەی ترسەوە ؟
کاتێک شتێک ڕاتدەکێشێت هاوکات هەست بەترسیش دەکەیت ، بۆیە ترس پیشاندەری ئەوەیە کەتۆ هێشتا کە گرفتاری . ئازادی شتێکی ترسناکە ، مانایی ئازادی ووشەیەکی سادەیە واتە تۆ لەنێو ترسا نابیت و ناگەڕێت بەدوایی تارمایدا . ئێمە بەدوایی سەنەدێکی بینراودا ناڕۆین و هیچ بەترس ناڵێین ئاخۆت نمایش کە بۆمان ، چونکە کەئاوامان کرد ئیتر ترس نامێنێت 
بەڕاستی ئێمە بۆ دەترسین، لەگۆڕان ؟
کاتت بەفیڕۆ دەدەیت و ژیانت بەفیڕۆ دەدەیت،
کاتەکەت کۆنترۆڵ دەکەیت و کۆنترۆڵی ژیانت دەکەیت
سبەینێ زۆر درەنگە، دوێنێ ڕۆی لەدەستمان ، کەواتە ئێستا باشترین کاتە بۆ دەستپێکردنی نەریتێکی نوێ ،پلانێک کە هەست بەئاسودەی دەروونی بکەیت ، ئێمە دەتوانین کاتێک لەکات ببینەوە کە بەکاری بهێنین .
 ئێستا هەموومان چاوەڕێین دەیجورێک بخوڵقێت و  هەمووشتێک بگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو ، بەبێ ئەوەی هەوڵ بدەین کە گۆڕانێک بکەین، بێدەنگی و بێکرداری ئێمە بەرەو گۆڕستانێکی ڕسوامان دەبات کە مێژووش شەرم دەکات بینووسێتەوە.
 ئەمرۆ بەداخەوە دەڵێم مردن تاکە سزایە کە تاک بەتاکمان بەڕسوای دەپێچێتەوەو دەمان بات . ئێمە ئێستا لەوانەین کە چارەنوسمان بۆ خوا و دەیجورەکەی جێهێشتووە ، چاوەڕوانی پەڕەسێلکەو فیلەکانین بێت و شەڕەکەمان بۆ ببەنەوە .
ئەم بێدەنگییە هەر شەرمەزاری نییە بەڵکو لەناو چونیشمانە بەبێ دەنگی .

 پەیامی ڕۆژ لەلایەن "رزگار رانگور"ەوە نوسراوە

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

رزگار رانگور: نیعمەت لەبەرگی نەفرەتدا

ئاشتی تاخۆی نەسوتان،بۆنی ئاشتیمان نەکرد  نەی هێشت شوێن دەستی  پیری بیگاتێ..... هەمووڕۆژێک لەچاوەڕوانی باراندا ڕۆمانسێتی نمایش دەکرد  دوایی...

هاشم بازرگان: سەرانامە

بێهەڵوێست و بێزات و فرەڕوودەبەنگ و گەمژە و بێئابڕووئەوان لە دۆڵێ گەلیش لە دۆڵێلەگەڵ دوژمن کۆک و هاوڕێسەت شاند بۆ سواڵکردنی مووچەشکۆیان نییە کەسایەتییان پووچەڕۆژێ...

هەڵمەت تەلان: ئەوە من کوردستانم

بۆ یادیی کارەساتی شەنگال کە بە دەستی تیرۆرستی داعش و ئەردۆغان و بنەماڵەی بەرزانی کۆمەڵکوژکران و وەک کۆیلە لە بازاڕەکان هەڕاجکران.ئەوەمنم  کوردستان جەستەم پارچە...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

هۆمەر نۆریاویی: لە دڵی ڕادیۆوە

(بۆ کۆچە پاییزییەکەی حیسامەدین ئەمین)گەر بمهەوێت کورت و پوخت سووکە ئاوڕێک لە ژیانی مامۆستا و پەروەردەکار، نووسەر و شاعیر "حیسامەدین ئەمین"بدەمەوە، سێ قۆناخ...

دارا سلێمان: بۆچی دەگرین؟

دەروونناسی پەرەسەندنەکی چیمان پێ دەڵێت؟گریان دەربڕین و کاردانەوەیەکی سروشتییە بۆ کۆمەڵێک هەست و سۆزی جۆراوجۆر، هەر لە خەم و پەژارەی قووڵ، تووڕەیی و شکست، ئێش و...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ناکۆکی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا بەشی(١٠)

قۆناغی دەسەڵاتی سیاسی فاتمیەکان دوو قۆناغ بووە، یەکیان دەسەڵاتی تەواو لە دەستی خەلیفە بووە، بەڵام لە قۆناغی دووەمدا وەزارەتیان پێکهێناوە و دەسەڵاتی سیاسی بەسەر...

کۆسرەت دڵشاد موحەمەد: بەڵێ ئێمە ناتوانین

هەموومان بیستمان مسروور بارزانی لەبانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەدروشمی*ناتوانن* وەڵامی حیزبەکانی تر بەتایبەت یەکێتی دەدایەوە.ئێستا وشەی...

سەرهەنگ سالار: سیاسەتی حکومەتی بزنس و پارە !

بە ناو حکومەتی کوردستان و کابینەی ماوە بەسەر چوی مەسرور بارزانی ، نمایشی خراپترین حوکمڕانی و کابینەی حکومەتی کوردستان دەکەن ، مەسرور بارزانی لەبەر ئەوەی بە...

رێکخراو:: کۆمه ڵه ی پاراستنی سروشت و سامان وملکی گشتی کوردەستان

بانگە وازێکی بە بۆ فرۆشیارو کریارانی یە کە کانی نیشته جێ بوون بە تایبەت هاولاتیانی عە رەب.لە ۲۰۰٤وە داگیر کردنی سامانی گشتی وە ملکی گشتی لە لایه ن چە کدارانی...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

جەعفەر کەریمی: ژن لە روانگەیەکی دیکەوە

بە بۆنەی ٨ی ماڕس رۆژی جیهانی ژنان.ئەوژنانەی کە هاوسەری بەرپرسانی شەڕی ناوخۆیی بون.سیاسەت هەڵكردن وکووژانەوەی گلۆپێک نییە.سیاسەت درێژ خایەنە ورێگوزەریی زەمانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ناکۆکی لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا بەشی(١١)

ناکۆکی نێوەخۆ لەسەر دەسەڵات لە دنیای ئیسلامدا، تەنیا یەکدی کوشتن نەبووە. ئەڵبەتە لایەن و کەسە ناکۆکەکان بۆ دانیشتن لەسەر کورسی دەسەڵات، هەموو سنوورێکیان...

حەمە سوسەیی: مەچۆ بۆ دەنگدان

تۆی باوك،تۆی دایك،تۆی کوڕ،تۆی کچ،،تۆی پزیسك،کرێکار،پۆلیس..... بۆ تەنها جارێك هەوڵبدە ڕۆڵی سەرکردەیی بنوێنە. هەوڵبدە ببە بە نمونەیەکی جوان بۆ نەوەکانت و منداڵەکانت....

عەلی مەحمود مەحەمەد: شیوەنی دوای هەڵبژاردن

هەموو خەریكی سەیركردنی ئەو مەهزەلە ئاست نزمەین بە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردن لە كوردستان دەگوزەرێت, قسەكەرەكان هەموو بێ بەرنامەن, مام ڤاندام لە چاویانەوە چومسكییە,...