• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سمکۆ ساحیبقڕان: باشور ئەو هەرێمەی پاڵەوانی پەشمەکی تیا هەڵدەتۆقێت

کاتێک ڕۆژانە وەک پیشەی هەرجارێکم بەناو ماڵپەڕ و مێدیا پڕمەهزەلەکانی کورددا گەشت دەکەم، هەواڵ و لێدوانی کۆمەڵێک خەڵکم دێتە پێش چاو شەرم دامدەگرێت و دەڵێم :"سەیری ئەو نیشتمانە کڵۆڵەی من بکە چۆن دز درۆزن ترسنۆک خۆفرۆش پاشەڵپیس نەفام بوغزهەڵگر و گەجەرو گوجەر قسە لەسەرچارەنووسی ووڵات و خەڵک دەکەن؟ ". لەکاتێکدا...

سمکۆ ساحیبقڕان: دەڵێن میتی تورک هەڕەشەی لە "نەوشیروان مستەفا"کردووە بێدەنگ بێت و کوردستان جێبهێڵێت!

ئەوەندە نەفرەت لەتاریکی مەکە، هەستە چرایەک داگیرسێنە "مهاتما گاندی" کەڵتوری خۆدزینەوە، قسەنەکردن و سەفەرکردنی سەرانی کورد لە باشور، مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، لە ترسنۆکیی و بێمتمانەییەوە سەرچاوەی گرتووە، ئیتر لایەنگرانی ئەو کەسایەتیانە لە فانتازیای بچووکی و بیدەسەلاتی خۆیاندا دەخولێنەوە و چیرۆکی...

سمکۆ ساحیبقڕان: تۆپەڵێک لە شانە نووستوەکانی دەزگای پاراستن و زانیاریی، لایان بڤەیە باسی "ڕاپەڕین و شۆڕش" بکرێت

یابانییەکان دەڵێن :"ڕێگە پیشانی کەس مەدە، کەخۆت نەتوانی پێیدا بڕۆیت.لە باشور رێبازێک دروست بووە، بریتییە لە کۆمەڵێک لەو بە ناو نووسەر، روناکبیر و هونەرمەندانە کە ئەم رێبازە پەێڕەو دەکەن، ئەویش ئەوەیە گوایە ئەوانەی لە چیابوون شۆڕشگێڕ بوون کە دابەزیون بۆ شار ئیتر توندو تیژیان بەرهەم هێناوە بونەتە دڕندە،...

سمکۆ ساحیبقڕان: بزوتنەوەی گٶڕان خوێنی کردە لەشی داڕزیوی دەسەڵاتەوە

کاکەیەکی جڤاتی گۆڕان دەڵێ: بزوتنەوەکەیان ڕاپەڕین ناکەن و سورن لەسەر خەباتی مەدەنی، ئەو خەباتەی پێنج مانگە موچەی خەڵکی تێدا داگیرکراوە، ئەو خەباتەی کە ترسنۆکێکی خائین لە کورسی دەسەڵات نایەتە خوارەو سوکایەتی دنیا بە گەلێک دەکات و خۆیان کردۆتە نمایندەی شەرعی خەڵک، ئەو خەباتە مەدەنییەی گۆڕانخوازەکان، کە...

سمکۆ ساحیبقڕان: ئێن ئاڕتی پارتییەکان وەک قوربانی نمایش دەکات

 کەناڵی ئێن ئاڕتی لەخۆیەوە کۆمەڵێک دروشمی کردۆتە نمونەی خۆی وەک: " ڕاستگۆیی، بوێریی، بێلایەن" لەکاتێکدا قسەکردن لەسەر بوێری زۆر مانا دەدات، بینیمان کەسێک باسی مەلامستەفای کرد بەتەلەفۆن، کۆمەڵێک چڵکاو خۆر و لومپ لەبەردەم ئێن ئارتیدا کۆبونەوە، بوێری بەرێوەرەبەرەکەیان لەوەدابوو داوای لێبوردنی کردو...

سمکۆ ساحیبقڕان: واز لە سەرۆ قادر بێنن، ئەوەش فێڵێکی تری دەسەڵاتە...!

گرفتی گەلی ئێمە لەماوەی ئەم ٢٥ساڵەدا ئەوەیە کە هەمیشە، کە ئێمە شتی بچوک دەبینین و گەورەکان بەلاماندا گوزەر دەکەن.ئێستا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی کەوتونەتە بەر گەورەترین گێژاو، مەسعودی نەخۆش لە هیچ و لەخۆیەوە خەڵک کۆدەکاتەوە و قسەی بێمانادەکات، باس لە دروستبوونی دەوڵەت دەکات کە بونی نییە و سەفەری دەرەوەی...

سمکۆ ساحیبقڕان: پێشمەرگە و خۆپیشاندان کۆمیدیایە، یان تراژیدیا؟!

ئەرنەستۆ گیڤارا دەیووت :"شۆڕشگێڕی ڕاستەقینە کاتێک نیشتمانەکەی ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، فیشەکێک لەدوژمن دەدات و فیشيکێکیش لەهاونیشتمانە خیانەتکارەکەی، چونکە هیچ دوژمنێک هێندەی ئەوانە شایەنی کوشتن نین کە خیانەت لە خاک و خەڵکی خۆیان دەکەن ".یەكێك لەو پێشمەرگانە بەناوی هەڵكەوت عەلی دەڵێ:"ئێمە تەواو بێزاربووین...

سمکۆ ساحیبقڕان: نەوشیروان مستەفا بۆیە دواکەوتووە چونکە بەپاسکیل دەگەڕێتەوە لاتان

 نەوشیروان مستەفا تەندروستی هێندە باشە ڕۆژی دوو پاکەتی "ڕۆسمەن" دەکێشێت.مێدیایەکی قەشمەر لە سلێمانی قسەیەکی باو هەیە هەمیشە دەوترێتەوە کە چاوەڕوانی کەسێک یان شتێک بیت ئەوان دەڵێن :"بوو بەشەمەندەفەرەکەی سلێمانی هەر نەگەیشت" سلێمانی فڕۆکەخانەی تێدایە بەڵام شەمەندەفەر چۆتە لێی قاتی و لەوەناچێت...

سمکۆ ساحیبقڕان: لەسەر قبوڵکردنی نیوموچە چیرۆکی شێرە هندییەکەتان بۆ دەگێڕمەوە

کە لە گۆگل بەدوای وێنەی شێرێدا دەگەڕام، وێنەی مەسعود بارزانیم دی، بەڵام هیچ پێم سەیر نەبوو تەنها ووتەیەکی "عادل عەزیز"ی پەرلەمانتارم بیر کەوتەوە کە ووتی ئەمانە لەماڵەوە شێرن و لە دەرەوەش ڕێوی.لای هەموومان ڕوونە لەمێژەوە شێر بۆتە پاشای دارستان و سەروەری هەموو ئاژەڵان، هەر بۆیە شێر مانای ئازایەتی و جوامێری...

سمکۆ ساحیبقڕان: ئەو وێنەیەیەی کە لە شەقامەکانی هەولێرو دهۆک نمایش کراوە هی"فەرماندە"یە

سۆن تزو"جەنگ ترسناکترین ساتەکانی ململانێی مانەوەی ئابڕوومەندانەیە بەرامبەر بە دوژمن و مێژوو""مەنسور بارزانی" کوڕە دەروون نەخۆشەکەی مەسعود بارزانی لە وێنەیەکی کۆمێدیاییدا کە لەپاڵ کۆمەڵێک فەردە خۆڵدا گرتوویەتی و جیهازێکی هۆکی تۆکی بەدەستەوە گرتووە، بەو نیازەی پێمان بڵێت: لە پەیوەندیایە و لەبەرەکانی شەڕ...

سمکۆ ساحیبقڕان: نەوە خائینەکانی مەلا مستەفا.. کوڕە ئامادەکراوەکانی ناو گریسەکە

حەسەنی شیرین قسەخۆشێکی شاری سلێمانی بوو، دەیووت ماڵی بارزانی هەزار مەلا مستەفایان لەناو گریسدا هەیە، بۆیە یەکێتی لەم شەڕەدا کە دەیکات لەگەڵ پارتی ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەدۆڕێت.دەڵێن:" قسە لەشێت یان لە منداڵ " بەڕاستی ئەم وێنەیە یەکێک لە قسە نەستەقەکانی "حەسەنی شیرین"نمان بۆ ڕاست دەکاتەوە.ئەمانە کۆمەڵێ بەچکەی...

سمکۆ ساحیبقڕان: پەیامەکەی مەسعود بارزانی ڕشانەوە بەمرۆڤ دەهێنێت ...!

 تەنها شتێک لەدرۆکردندا بەدەست بێنیت ، بەڕاسگۆی بڕوات پێناکرێت  "ئەرستۆ" لەسایەی  ئەم خێڵەوە لەم ووڵاتەدا "هەرکەسێک بمرێت، دەڵێن ئیسراحەتی کرد"  ئەم مەسعودە بەبۆنەی هاتنی ساڵی ٢٠١٦وە  کۆمەڵێک قسەی بێمانای دابەگوێماندا کە بەئاشکرا داوا دەکات  بالێیگەڕێن ئەو پیاوە ترسنۆکو...

سمکۆ ساحیبقڕان: لەسەردەمێکی چەندە پۆخڵدا دەژین

داود ئۆغلو دەڵێ:"خەندەقەکان بەسەر ئەم تیرۆریستانەدا دەڕوخێنین"  تورکیا ووڵاتێکی ئیسلامییە بە مانای لە رێگای دەنگدانەوە ئیستا پارتێکی ئیسلامی حاکمی تورکیایە، ئیسلامەکان لەجیهاندا ژمارەیان زیاتر لە ملیاردێکە، بەڵام لەئاستی ئەم لەشکر کێشیەی تورکیای ئیسلامییدا بۆسەر نیشتمانی ئێمە دنیا هەمووی کوێرو...

سمکۆ ساحیبقڕان: ئەرسەلان بایز و ئاڵاکەی کۆشکی چەنکایە

 لە نوسینێکی ڕیاکارەنەدا "ئەرسەلان بایز" تیشک دەخاتە سەر هەندێ خاڵ گوایە دانانی ئەو ئاڵایە هیوای زۆری داوەتێ بۆیە دەڵێ :" من وه‌كو هاووڵاتیه‌كی كوردی ئه‌م نیشتمانه‌، بوونی ئه‌و ئاڵایه‌ له‌و شوێنه‌ به‌ كارێكی گه‌وره‌و گرنگ ده‌نرخێنم و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ پێشه‌وه‌". پاشان چوار خاڵی ڕیز کردوە...

سمکۆ ساحیبقڕان: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە"پەکەکە" شەڕ بەرێتە ناو قوڵایی تورکیاوە!؟

لەبەردەم ئەم هەلومەرجەی ئاشکرای"ئاکپارتی" پارتەکەی ئۆردوغاندا، کە بەشێوازێکی مەترسییدارخەریکە بەسەر میللەتەکەماندا زاڵ دەبێت و چۆکی پێدادات، چونکە لەباشور و باکوردا کۆمەڵێک خەڵکی ساختەکار بەناوی شۆڕشگێڕییەوە لەناو ئەو پرۆسە جەهەندەمییەی "ئاکپارتدا " ڕۆڵی خیانەتکارانە دەگێڕن و ناویان ناوە کوردایەتی.ئێمە...