بە دەسەڵات مەڵێ بۆ زوڵم دەکەیت؟ بە کۆیلە بڵێ بۆ قبوڵی دەکەیت!؟

پەیامی رۆژ

کورد برای داگیرکەرانی نییە


زۆر جار لە کاتی ئاخافتن و قسەکردندا، یان لە نووسینی نامە بۆ هاوڕێ و دۆستێک، وا راهاتووین، کە وشەی (برا) بەکار دەهێنین، وەک: برای بەڕێز، برای خۆشەویست ... هتد .
(برا) بەو کەسە نێرینانە دەگوترێت، کە لە یەک دایک و باوک، یان لە یەکێکیان بن. (برابوون) و (برایەتیی) پەیوەندییەکی بایۆلۆژی نێوان کەسانی نێرینەیە. ئەم برایەتییە لە رووی کۆمەڵایەتیشەوە، تایبەتمەندی خۆی هەیە، تێکڕا ئەو خوشک و برایانە تا گەورە دەبن و لە ماڵێکدا دایک و باوک پەروەردەیان دەکەن، چارەنووسیان پێکەوە گرێدراو دەبێت، بەو هۆیەوە یەک زمان، یەک ئاین و کەلتوری هاوبەشیان دەبێت.
کەوابوو (برایەتی) تەنیا مەبەست لە پێکهاتە بایلۆژییەکەیە، کە خەسڵەتی دیکەش لەگەڵ خۆیدا هەڵدەگرێت، بۆیە ناوهێنانی کەسێکی دەرەوەی ئەو برایەتییە راستەقینەیە وەکو (برا) دەربڕینێکی مەجازییە، بۆیە هەستی برایەتیی لەناو گەلانی شارستانیی و وشیاردا لە دەرەوەی ئەو پەیوەندییە بایۆلۆژییە وشەی (برایەتی) بەکار ناهێنرێت. سیاسەتمەدار و روناکبیر و هاوڵاتیانی هیچ وڵاتێکی کەسێکی دیکە بە (برا)ی خۆیان ناوناهێنن، بەڵام بە پێچەوانەوە پیاوانی سیاسیی و ئیسلامی کورد، بەردەوام جەخت لەسەر برایەتیی داگیرکەران دەکەنەوە، کاتێک کورد بە داگیرکەرەکەی دەڵێت: (ئێمە براین)، یان ئیسلامییەکان بەو هەموو مەزهەبە جیاوازانەوە لەناو خۆیاندا کە یەکتریش دەکوژن، وەکو برا ناوی یەکتر دەهێنن، ئەمەش لەناو سیاسییەکانی کورددا رەنگی داوەتەوە و لە کاتی دانووساندن و گفتوگۆدا، داگیرکەرەکەی بە برای خۆی دادەنێت، ئەگەر ئەمە هیچ نەگەیەنێت ئەوە دەگەیەنێت، کە کورد دەیەوێت بە دوژمن و داگیرکەرەکەی بڵێت: مادام ئێمە براین، ئەوا زمانی ئێوە، زمانی ئێمەیە و رازین بە زمانی ئێوە قسە و گفتوگۆ بکەین، واز لە زمانی خۆمان بهێنین، هەروەها مێژووتان مێژووی ئێمەیە، ئەو بەشە داگیرکراوەی نیشتیمان، وڵاتی ئێوەیە و مافی خۆتانە داگیرتان کردووە ئەوانیش خاکی کورد بە نیشتیمانی خۆیان دەزانن و دەڵێن، کەوابوو نابێت داوای جوداخوازی بکەن، هەر کوردێک پێچەوانە بیربکاتەوە و رەفتاربکات تیرۆریست و گێرەشێوینە، لێرەدا وەک دەبینین، داگیرکەر، بە مەبەستێکی پراگماتیکی بۆ تێپەڕاندنی خواستی خۆی کورد دەکاتە برای خۆی، بەمەش کوردەکە لەناو نیشتیمانی خۆیدا ئەوەی قبوڵ دەبێت و سەرەنجام بەرەو بە تێپەڕبوونی کات و سەردەم خۆی بەرەو نەمان و تێداچوون دەبات، وەک نەتەوەیەکی جیاواز بەهایەک بۆ خۆی ناهێڵیتەوە.
لە کۆتایی پەیامی رۆژماندا بە کورتی دەڵێین:
* لە فەرهەنگی سیاسییدا وشەیەک بە ناوی (برایەتی) بوونی نییە.
* گەلی ژێردەست نابێتە برای گەلی سەردەست، بۆیە کورد نابێتە برای داگیرکەرانی.
* کورد دەتوانێت لەگەڵ دراوسێ و وڵاتانی دیکەدا ببێتە دۆست و هاوپەیمان، ئەویش ئەو کاتەیە، کە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات.
* ئەوەی دوو نەتەوە، یان دوو گەل، بەیەکەوە دەبەستێتەوە، دۆستایەتیی و بەژەوەندی هاوبەشە، یان رێککەوتن و هاوپەیمانێتیە بۆ کات و سەردەمێکی دیارییکراو. نمونە: ئەمەریکییەکان کە خاوەنی دەوڵەت و دەسەڵاتی خۆیانن بە ئەوروپاییەکان ناڵێن: (ئێمە برای یەکترین). رووسییەک بە چینییەک وەها ناڵێت. هیندییەک بۆ پاکستانییەک هەمان دەربڕین و بیرکردنەوەی نییە. ئەی بۆچی کورد ئاوا بیردەکاتەوە و لە کاتی دانوساندن و پەیوەندییەکی ئاشتیانەدا داگیرکەرەکەی بە برای خۆی دادەنێت؟!

کەمال جەمال موختار
کوردستانپۆست

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

رزگار رانگور: شەهید

تفەنگێکی قۆناغ شکاو  لەهەیوانی ماڵی خوادا لەنزیکی دارەمەیتە تۆقیوەکە هەڵپەسرابوو قاتێ بەرگی ڕەنگ تۆزاوی و دوونامەی زەردی...

کامی قادر: گوڵە گێلاسی ئازادین ژنانی دلێری کورد

١ژنی کوردەزۆر زۆر جوانەهۆ پیاوی کوردئەو دلێرەشایانیدەستلەسەر سنگدانانەـــــــــــ٢ ژنی کوردەتۆ ناتوانی ڕقت لێی بێهەر دەتوانی خۆشت بووێئەو خۆشوویستنێکیبێ...

رزگار رانگور: خۆڵە خۆشەویستەکەی ناو چاومان

خوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە بەرەو تێگەیشتنێکی قوڵ و ڕامانمان دەبات و مەحکومان دەکات بە بیرکردنەوە لەو هەموو ڕووداوە.ئەم ڕۆمانە بەرهەمی نوسەر، شاعیرو شێوەکار " ناسر...

هونەر

د. هەژار عوسمان مەعروف: (فیلمی کفن) بۆ ناو کفن!

لە مانگی ٨ ی ٢٠٢٤ وە ئەم فیلمە کوردیە لە سینەماکانی کوردستاندا پیشاندەدرێ، دوای ئەوەی کەوتمە بەر لافاوی بێبەزەیی ڕیکلام بۆی، منیش پتر لە دو سەعات لە ژیانی خۆمم کرد...

رزگار رانگور: ژیانی بزنەکە

پیاوێکی هیندی کە بەدوای کاردا دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و باشتر بوونی گوزەرانی  بەرەو سعودیە دەڕوات تابەخەونی سەرەتایی بگات و ببنە خاوەنی ماڵ و...

پەیامنێری کوردستانپۆست: ناسر حەفید لە سوید کۆمەڵێک کاری هونەریی خۆی نمایش کرد

رۆژی شەممە دەی ئەم مانگە 10/08/2024 پێشەنگایەک بۆ ژمارەیەک هونەرمەند لە بینای (کۆنسارت و گۆنگرێش هیوس) لە سوید شاری ئۆپسالا رێکخرا، کە لە کاتژمێر ١١ تا کاتژمیرچوار...

خۆشناو مەریوانی: زمانە کانی هیند وئەوروپی، یان زمانە کانی کورد وئەوروپی؟

بە بۆنەی جەژنی رۆژی(21/02/2025 ) زمانی دایکەوە، نوسراوەکەم؛ لەسەر زمانی کوردی، پێشکەش بەخانمانی کوردی ئەکەم. زمانە کانی هیند وئەوروپی، یان زمانە کانی کورد...

دارا سلێمان: گوتەی چەند زانا و کەسانێکی ناودار لەبارەی خوا و ئاینەکان

• ڕیچارد فاینمان- "خوا دروست کراوە بۆ ڕاڤەی نهێنییەکان، واتە گشت کاتێک خوا وەڵامێک بووە بۆ ئەو شتگەلانەی تێیان ناگەین. لە دواییدا کە دەزانین دیاردەکان چۆن کار...

دارا سلێمان: مەزندە ماتماتیکییەکان: شتگەلە سەیر و ئاڵۆزە لۆژیکییەکان

پێناسەی مەزندەمەزندە (Intuition)، یاخۆ گریمانە لە ڕووی زمانەوانییەوە واتای خەمڵاندن و بوونی گومان بەدەستەوە دەدات، مەزندەکاریی لە گوتەدا وتنی شتێکی نەسەلمێندراو و بێ...

حەسەن جودی: چەمکی "برایەتی گەلان" و گرێکوێرەی دوژمنایەتی

(برا بین یان نەبین، ئەمە گرفتەکەیە)"برایەتی گەلان" چەمکێکی بوونناسی (ئەنتۆلۆژی)یە بەرلەوەی چەمکێکی سیاسی بێت، رەهەندی کۆمەڵناسی و مێژوویی هەیە، بەرلەوەی...

بەختیار پشدەری: پارتى و یەکێتی دوو ڤايرۆســـى كوشندەن

بـــــە ڤاكسينى هەڵبژاردنیش لەناو نــــاچنوەسفکردنی پــارتی و یەکێتی بە "ڤایرۆســـی کوشندە"، مێتافۆرێکی بەهێزە کە زۆرجار بەکـاردێت بۆ دەربڕینی بێزاری قووڵ لە...

بابان سەقزی: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن

وەزیری نوێی دەرەوەی ئیسرائیل، گیدەۆن سەعار، Gideon Saar رایگەیاند: کوردەکان قوربانی سەرکوتکردنی ڕژێمەکانی تورکیا و ئێرانن.سەعار به بۆنەی وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی...

کوردستانپۆست: خەتای منداڵەکان مەگرن

دایکو باوکەکان بە بریندار کردنی منداڵەکانیان بە /قەممە یان خەنجەر/ بە ڕشتنی خوێن لە سەریان دەخوازن گوناحی منداڵەکانیان بەو جۆرە پاک بکەنەوە! بە ڕاستی گوناحی ئەو...

خۆشناو مەریوانی: زانستی پەروەردە پێش شۆرشی ١٤ تەموزی فەرەنسی وزانستی نوێی ئەمرۆ

پەروەردە!- سێ سەرچاوەی پەروەردە، لە پێش شۆرشی ١٤ی تەموزی ١٧٨٩ دەست نیشان کرابوون.بەگوێرەی زانیاری ئەوسەردەمە و گفتی جان جاک رۆسۆی فەیلەسوف لە ٢٨ حوزەیرانی ١٧١٢ دا...

هاوڕێ سابیر: ٨ی مارس

ڕۆژی ٨ی مارس  وەک ڕۆژێک بۆ نارەزایەتی ژنان بەرامبەر نادادییەکان لە ماوەی خەڵکیدا هەیە ، لە ساڵی ١٩٠٨ و لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا ناڕەزایەتی ژنان وەک...

کەیهان جاف: ڕۆژئاڤا لە دووڕیانی سەرکەوتن و شکستدا!؟

 لە مانگی دەی ساڵی ڕابوردودا ۲.۲٤   دەولەت باغچەلی سەرۆکی  پارتی ڕاست ڕەوی تورکی دژ بە کورد بەشێک لە جیهانی شۆک کرد کە چۆن هات و بە ووتەی خۆی دەستی ئاشتی بۆ...

عوسمانی حاجی مارف: داعشی دوای ئەسەد

ئەو دۆخەی لە ناسەقامگیری و گێژاوی سیاسی دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هاتۆتە ئاراوە، ئەگەری فرسەتی زیاتر بە داعش ئەدات کە لە مۆڵگە بیابانیە دوورەکانیەوە بگەڕێتەوەو لە...

هاوڕێ سابیر: بۆچی کوردەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک دەکرێنە ئامانج ؟

بۆچی کوردەکانی سنوری پارێزگایی کەرکوک یاخوود مادەی ١٤٠ ی دەستووری عێراق دەکرێنە ئامانج لە کاتێکدا پارێزگار کوردە و کورد لە عێراق بە هێزە وە لیست و حزبەکان ڕاستەوخۆ...