پەیامی رۆژ

پێناسەیەکی کورتیی (کوردایەتی)

کوردایەتی، وەکو وشەی پیاوەتی، ژنێتی، کچێتی، مەردایەتیی، جوانێتی... هتد،  بە پێوەلکاندنی پاشگری (ایەتی... ێتی...) دەبێتە ئاوەڵناو. کە خەسڵەتی کورد بە ناوەکە دەدات. واتا کەسێک کە هەموو سیفەتەکانی پیاو، ژن، کچ یان جوانی، کوردبوونی تێدا بێت . 
ئەگەر لە بری پاشگری (ایەتی... ێتی...) پاشگری (انە)ی پێوە بلکێنرێت، هەمان مانا دەدات بەڵام بە شیوەیەکی کاتی،خەسڵەتەکە وەردەگرێت، واتا کاتێک ئەو کردارە، بەردەوامی نەبێت و لە کاتێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت  وەکو: کوردانە، ژنانە، کچانە، مەردانە، جوانانە. نمونە:
 ئەم بەڕێزە هەڵوێستێکی مەردانە و کوردانە نواند.
کوردانە، واتا هەڵسوکەوتێکی کوردانە، کە بۆ کاتێکە نەک بەردەوام واتا مەرج نییە کارەکانی دیکەی ئەو کەسە بەردەوام  کوردانە، یان مەردانە بێت، بە پێچەوانەی  مەردایەتی یان کوردایەتی بەردەوامی دانە دەبێتە سیفەتی ئەو کەسە، هەر بۆیە دەبێتە خەسڵەتێکی بەردەوامیدان و دەچێتە خانەی بیروباوەڕ و ئایدۆلۆژیاوە، دەبێتە بەشێک لە ژیانی رۆژانەی ئەو کەسە، یان ئەو دەستە و تاقم و گروپە. 
کوردایەتی پێناسەی خۆشەویستییە بۆ کوردبوون، کە کەسێک  خۆشەویستی گەل و خاکی بە خۆیەوە دەبەستێتەوە. کوردایەتیی وشەیەکی قێزەوەن و ناشرین نییە، کە هەندێک کەس بە ناشرینی ناوی دەهێنین، بەڵام بەداخەوە مێژووی پارتەکانی باشوور و رۆژهەڵات، وەک پارتیی و یەکێتیی و دیموکرات و کۆمەڵە وایان کردووە، کە بە ناوی کوردایەتییەوە بازرگانیی و خیانەت و ناپاکیی  پێوە دەکەن، هەندێک لە نووسەر و کەسانی هاوزمان رق و کینەی ئەستوریان بەرامبەر بەم پارتە خائینانە پەیداکردووە، بۆیە لە رێگای هێرشکردنە و ناوهێنای وشەی کوردایەتیی هێرش دەکەنە هەر هەستی کوردبوونمان و پێیان وایە کوردایەتیی وشەیەکی ناشرین و نامۆ و راستیستانەیە دەبێت لێی دووربکەوێتەوە.
ئەم باسە قسەی زیاتر هەڵدەگرێت، لێرەدا بە پێویستمان زانی ئەم سەرنجە کورتەی خۆمانی لەسەر بنووسین، چونکە وەها بیرکردنەوەیەک دڵی دوژمنانی کوردی پێ خۆش دەبێت. هیوادارین ئەوانەی کە بە بەردەوامی هێرش دەکەنە سەر دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور و پێیان وایە ئەوانە کوردایەتیی دەکەن، با لە پاڵ (کوردایەتیی)دا وشەی (دیموکراتیی، ئازادیی، یەکێتیی، گەل و هەموو ئەو وشانە لێکی بدەن و باسی بکەن، کە پارتەکان بە خۆیانەوە ناوە) چونکە لە پاڵ کوردایەتییە درۆینەکەیاندا کە بازرگانی پێوە دەکەن، ناوی دیموکراتیی و ئازادیی و یەکێتیی ... هتد، دەهێنن، با خوێنەر لەم رێگایەشەوە بیانناسێت.

کلیک بۆ تەواوی نووسینەکە

گۆشەی تایبەت

ئه‌ده‌ب

هەڵۆ ئارام: ئایا مێژو ڕاستە یان مێژویەکی تۆمارکراوە؟

تا ئیمڕۆ ئێمەی مرۆڤ وا دەزانین هەرچی زاناکان و  توێژەری شوێنەوار ناسی و مێژو نوس باسی دەکەن هەموی ڕاستە، بێ یەک و دو ئێمە ئەم زانیاریانە وەردەگرین وەکو...

فێنک شەریف: ئەغريبە بە بازنەکانی دەستی گفتوو گۆ لەگەڵ باوکە پيرەکەی ئەکات

گۆرانی ئەيدير(ئافافا ئاينۆفا) تەمەنی ۳۷ ساڵە وەرگێڕدراوەتە سەر ۲۳ زمانی جيهانی گۆرانی بێژی ئەمازيغی گەورە ئەيدير ئەيڵێتەوە . ئەم گۆرانيە بەشێکە لە داستانی...

پشکۆ رەحیم: هەر کە پاڤێل دەرکەوت!

تۆ کەدەرکەوتی لەهەرجێیەک،لەوێ یاسا چیه!تۆ کەبڕیارت هەبو ، حاکم چیەو دادگا چیە!کار ئەگەر ڕۆژێ گەیشتە ترسی کورسی ژێر قنگتلادەدەی پورو خەزورت ، پشت و ئامۆزا چیە!تۆ...

هونەر

هۆمەر نۆریاویی: بە "حەسەن زیرەک"بوون،ڕەنجی فەرهادی گەرەکە

شمشاڵێک..مردئاوازەکانی چوونە سەر مەزارەکەیکە سەیریان کرد:لق و پۆپی دارتووەکانبوونەتە"خاوکەر"ی سەوز وباڵندەکانیش بە گوڵیدارئەرخەوان!(شمشاڵ،شێرکۆ بێکەس،ل499)وشەی...

رزگار رانگور: عەلی تولابی دەنگێک لەئاسمانەوە

 ڕووداوەکان هێندە زۆرن فریانەکەوتم لەسەر عەلی تولابی بنوسم ، چونکە لای من ئەم کوڕیژکەیەک بوو هەموو خەوی داگیرکەرانی زڕاند کە سەدان ساڵە لەسەر ئەوەکاردەکەن کە...

شوان داودی: کاروان عوسمانی هونەرمەند، کەسێکی خائین بوو!

شوان داودی لەوتارێکدا کە بەبۆنەی مەراسیمی یادکردنەوەی کاروان عوسمانی ھونەرمەند و بەسپۆنسەری کۆمپانیای ئاسیا سێڵ لەسلێمانی رێکخرا، نھێنی ھۆکاری لەسێدارەدانی...

دارا سلێمان: بۆ دەمرین؟ وەڵامی زانست بۆ ئەم پرسیارە چییە؟

دەرهێنەری ئەمریکایی ناودار ودی ئاڵن: "نامەوێ لەڕێی کار و بەرهەمەکانم بگەمە نەمریی، دەمەوێ بە نەمردن پێی بگەم."مەرگ، یان مردن بە درێژایی مێژوو جێی سەرنج و بایەخی...

کاوە جەلال: یەکەم پرۆژە: ئەبو یەئقوب ئەلکندى

ئولریش ڕودۆلف کاوە جەلال لە ئەڵمانییەوەنەشیاوە ئەم سەرەتایانە لە ناوى ئەبو یەئقوب ئەلکندى (نزیکەى 800-870) جیا بکرێنەوە. کندى لە لایەن هاوچەرخانییەوە ناو دەنرا...

هەڵۆ ئارام: ئایا زەوی تەختە یان خڕ؟

ئەو پرسیارەی مرۆڤایەتی کردوە بە دوو شەوە!لەم نوسینەدا چەند زانیاریەک دەخەمە پێش چاوی خوێنەر ئیتر خۆت بڕیار بدە ئایا باوەڕت بە زەوی تەخت هەیە یان زەوی خڕ.. لە...

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان: نابێ ڕیگابدەین ئەم هێرش و پەلامارەی کۆنەپەرستان بێوەڵام تێپەڕێت!

ماوەیەکە هێرش و پەلاماری سەلەفیەکان بۆ سەر ژنان و ماف و ئازادیە مەدەنیەکانیان بەتایبەتی و کۆمەڵگە بەگشتی، ڕووی لەسەر کردووە و لەکەناریشەوە ڕەوتە ئیسلامیەکانیش...

کەمپینی بەرگری لە ئازادی: داوای دەركردنی قونسڵی ئێران لە هەولێرو سلێمانی دەكەن

سەدان نووسەرو  هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی  و بنەماڵەی قوربانی جینۆساید  داوای دەركردنی قونسڵی ئێران لە هەولێرو سلێمانی دەكەن ئێمە ئەم...

دانا مەنمی: بۆچی هەڵە بوو ڕیفراندۆم ئەنجام بدرێت ؟!

له‌ پێناسه‌كه‌ی ئه‌رستۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوكاریكردنی یه‌كتر له‌ پیناو كارو چاكه‌ی گشتی دا دروست ده‌كرێت ، كۆماری...

دلێر محەمەد نوری: خێزانی هەڵوەشاو و سەرجێی بەزۆر

پیاوی ڕۆژهەڵاتی بە گشتی و کوردیش بە تایبەتی، هێز و بزاوتی ئیسلامی بە گشتی و پیاوانی ئایینیش بە تایبەتی، هەموو ئەمانە فۆبیای خێزانیان هەیە بە گشتی و لە ناو خێزانیشدا...

دانا مەنمی: دابڕانی ژن لە ژنێتی و نامۆبوونی بە پیاو

ھەرکەسێک کەمەکێک شارەزای مێژووی ڕۆشنبیری و ئەدەبیاتی کۆمەڵگای کوردی بێت تێدەگات کە لە سەدەی نۆزدەهەمەوە حاجی قادری کۆیی بەرگری لە مافی ژنان دەکات، دواتریش لە...

رەزا شوان: لە شـێرەژنـانی کورد ـ فـاتە رەش (١٨٨٨ـ ١٩٥٥)

زۆرن ئـەو نـاودارە کوردانـەی، چ پیاوان چ ژنان، کە لە بـواری سەربازی و لە هەموو بوارەکانی تردا، خزمەتی دەوڵەتی ئیسلامی و عـەباسی و دەوڵەتی عوسمانییان کردووە. یا...

تەها ئەمین هەڵەدنی: قەرەزاوی ئەو جانەوەرەی، کە خۆرهەڵاتی ناوینی خەڵتانی خوێن کرد

بە دەنگ ڕەنگەوە "هیلاری کلینتۆن" ئەڵێ ئیسلامی سیاسی ئێمە دروستمان کردن، بۆ دژایەتی یەکێتی سۆڤێت، هەمووشمان ئاگادارین، کە لەو سینارێۆیە ترسانک و خوێنڕێژیەدا، یوسف...

کامیل ئەحمەد: مەرگی مەهسا و ڕاپەڕینی دژی حیجاب!

دە ڕۆژە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێران بوونەتە مەیدانی نەبەردێکی ڕادیکاڵ بەرامبەر ملهوڕی و کۆنەپەرستی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئەم ناڕازەیەتی و هاتنەمەیدانەی خەڵکی...

ئیحسان نەقشبەندی: ناشەریف

پێموایە لەوەڕەکەت زۆر خۆش و فەرامۆشنەکراوە !روخانی کۆماری ئیسلامی ئاوەدانکرنەوەی قەڵای ئەخلاق و شەرەف و کەرامەتی مرۆییە.روخانی کۆماری ئیسلامی پاراستنی جەوهر و...